
له‌وانه‌یه كاكه سه‌رده‌شت رووباری ئه‌ڵوه‌نی نه‌دیبێ، به‌ڵام ئیمرۆ ناو و وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ل ده‌یان لقی داره زیتون و ده‌یان مۆمی داگیرساو بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵوه‌ن و ئه‌ڵوه‌نیان تێكه‌ڵ بوو. خوێندكارانی كۆلیجی ئاداب و چه‌ند رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند سه‌ریان بۆ تۆ دانواندو به ئه‌ڵوه‌نیان وت: ئه‌وه برامانه، كوڕێك له وشه‌و، وشه‌یه‌كی خه‌ڵتان به‌خوێن، خوێنه‌كه‌ی لێوانلێوه له هیوا و هه‌ندێ چركه‌ساتی نائومێدی؛ كوڕێك به سیمای قه‌ڵای هه‌وڵێر، چایخانه‌ی عه‌بۆ، باخچه‌ی گڵكه‌ند؛ ده‌ریایه‌ك له چاوه‌ڕوانی بۆ له‌دایكبوونی جیهانێكی نوێ به‌ناو (سه‌رده‌شت عوسمان) .
سه‌رده‌شت له كاتژمێرێكی نه‌حس، له رۆژێكی ره‌ش وه‌ك دڵی ئه‌نفالچییه‌كان، به‌ده‌ست كه‌سانێكه‌وه كوژرا كه چیتر ناتوانن سه‌ری شه‌ره‌فمه‌ندی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و منداڵ و كه‌سوكاریان به‌رزبكه‌نه‌وه. پاشان به جلوبه‌رگی خوێنینه‌وه بۆ باوه‌شی دایك و خوشك و براو هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌ڕاندیانه‌وه.
ئه‌ڵوه‌نه‌كه‌مان! ئه‌وه كاكه‌مانه، به لقی زیتون و مۆم و مادده‌ی19ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ل شه‌پۆله‌كانت تانسی ژیان و به‌رخۆدانی ئازادی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات...
ئیمڕۆ رۆژێكی تایبه‌تی بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك: سه‌رده‌ست و ئه‌ڵوه‌ن و قه‌ڵه‌م و داری زیتون له‌به‌ره‌یه‌ك و پیاوه ترسنۆكه‌كان له‌به‌ره‌یه‌كی تر...
یه‌كه‌مه‌كه‌یان به چاوی گه‌ش، ئه‌مما خه‌مگین، پرسیاره‌كان ده‌ورووژێنن و بۆ وه‌ڵامی شیاو ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وانیش پێكه‌نینێكی ره‌نگ زه‌ردو مرداربووی سه‌ر رووی ره‌شی تاوانبارێكی بێ ئه‌قڵ و ویژدانن!
برام زه‌رده‌شت!
هیوادارم دوا چركه‌ساته‌كانی ژیانت به ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردان و سوكایه‌تی به‌سه‌ر نه‌بردبێ...
ماڵئاوا عه‌زیزم... سه‌فه‌ری خێرتان بێت ودڵنیابه ئه‌ڵوه‌ن ئاگادارتان ده‌بێت و ئێمه‌ش ناوتان بۆ هه‌میشه له‌ناو دڵ و ئه‌قڵ و ویژدانمان به زوویندویه‌تی راده‌گرین...


