
ڕۆژ له دوای ڕۆژ له‌م هه‌رێمه‌دا مانای ئازادییه‌كان كاڵتر ده‌كرێته‌وه و چوار چێوه‌كه‌شی بچوكتر ده‌كرێته‌وه و سنوری ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌ستورتر ده‌كرێت، شێره‌كان كه‌ڵپه‌كانیان تیژتر ده‌كه‌ن و گورگه‌كانیش چاویان سورتر ده‌بێت و رێویه‌كانیش زۆرزان تر‌و فێل بازترده‌بن. كاتێك كه‌سێك هه‌وڵده‌دات هۆشیاریی بدات به ده‌ورووبه‌ری له بچوككردنه‌وه‌ی سنوری ئازادیه‌كانیان، و ده‌یه‌وێت سنوری چوارچێوه دروست كراوه‌كان بشكێنێت و وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن ئیراده و خاوه‌ن را و پیشاندانی راستیه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه و وه مامۆستایی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له مه‌ترسیه‌كان ده‌ربكه‌وێًت، له پێش هه‌موو شتێك خۆی ده‌كات به ئامانجی ئه‌و شێر‌و و گورگانه‌ی كه دروستكه‌ری چوارچێوه و سنوره‌كانن.
گورگه‌كان ئه‌وانه‌ن كه فه‌رمانی شێره‌كان جێبه جێ ده‌كه‌ن، هه‌رشتێك مه‌ترسی درووست بكاته سه‌ر شێره‌كان ئه‌وا مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر خودی خۆیی وه چاره‌نووسی تاڵی خۆیشی ده‌بینێت. شكاندنی سنوره‌كان لای شێره‌كان هێلی سوورن، ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌م سنور به زاندانه خواردنی گورگه‌كانه، گورگه‌كانیش به رێبه رایه‌تی رێویه‌كان ژه‌مه خۆراكی خۆیان به ده‌ست ده‌هێنن. له‌م گۆرستانه‌ی باشوری كوردستان دا ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌لاتن سیفه‌تی شێریان هه‌یه، چه‌ته‌و جه‌لاده‌كانیانییش ئه‌وانه‌ن كه به‌رگی گورگیان له به‌ر كردوه، رێویه‌كانیش ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌نها بۆكاری چلێسی و چاو داخستن له راستیه‌كان و قبوولً كردنی ناحه‌قی دامه‌زراون"مه‌به‌ست له رێوی پۆلیسی به‌رده‌م زانكۆ و پیاوانی بازگه‌كانن". له‌م هه‌رێمه‌دا مردن بۆ هه‌ركه‌سێك ئاسای بێت به‌ڵام مردنی رۆژنامه‌وان ئاسای نیه. ژیان بۆ هه‌ركه‌سێك بێت بۆ رۆژنامه‌وان نیه. ته‌نها جگه له رۆژنامه‌وانی حزبی و ده‌سه‌لات نه‌بێت، ئه‌گینا رۆژنامه‌وانی ئازاد له هه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤارێك دابێت له بازنه‌ی هه‌ڕه‌شه و تیرۆركردنه‌كه‌دایه. له‌م هه‌رێمه‌دا زه‌حمه‌ته هیچ كه‌سێك ناتوانێت چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، ته‌نها رۆژنامه‌وانان نه‌بێت كه به مه‌رگ چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، گه‌یشتن به‌م چاره‌نووسه چه‌ند قۆناغێك له خۆ ده‌گرێ. قۆناغی یه‌كه‌م: بوون به رۆژنامه‌وان به‌ڵام رۆژنامه‌وانێكی ئازاد. قۆناغی دواتر باس كردنی هه‌قیقه‌ت و رووماڵكردنی درۆیه‌كانی ده‌سه‌ڵات وه ده‌ست درێژی كردن بۆ به‌رپرسه چه‌وسێنه‌ره زاڵم و گه‌نده‌ڵه‌كان، قۆناغی دواتر هه‌ڕه‌شه لێكردنه له لایه‌ن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه لێره دا به‌رده‌وام بوون باوه‌ش گرتنه‌وه‌و فه‌رموو فه‌رموو لێكردنی مه‌رگه. ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌دا پرۆژه‌كه‌ی درووست كردنی كارگه‌یه‌كه كه تیای دا هه‌مموو مرۆڤه‌كان له قاڵب بدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆی بیر بكه‌نه‌وه، كاتێك كه كه‌سێك كه قاڵبه‌كه نایگرێت و ناتوانێت قاڵبی بدات یاخود هه‌ڵدێت له‌م كارگه‌یه ئه‌وا هه‌ڵدیێت له ژیان و به‌ره‌و تارمای چالێكی ته‌سك راده‌كات. به‌داخه‌وه شه‌هیدی رێگه راستی رۆژتامه‌نووسی خوێندكار"زه‌رده‌ست عوسمان" یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه به كارگه‌كه له قاڵًب نه‌درا و هه‌ڵهات به ڵام ئه‌م هه‌ڵهاتنه هه‌ڵاتن بوو له ژیان و له خۆ تۆرانی هه‌ناسه دان بوو. ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا باسی ئازادی و رایی ئازاد و میدیای ئازاد‌و پاراستنی هاولاتیان و دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه كارگه‌كه‌یان درووست كردوه وه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی خۆیان شتێكی تر قه‌بووڵ ناكه‌ن. كوشتنی ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت به‌م شێوه دڕندانه‌یه به‌روونی شێوه‌یی شێره درنده‌كه‌یی نیشانداین. شه‌رم نه‌كه‌ن ناوه‌رۆكی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌تان به‌دیكتاتۆریه‌ت كردووه، ناویشی بنێن سیسته‌می تاك ڕه‌وی و دیكتاتۆر، ئه‌گینا له چ وولاتێكدا كه سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی سیسته‌میكی دیموكراسی بێت له‌م شێوه كرده‌وانه ڕووده‌دات. شه‌رم مه‌كه‌ن به‌ئاشكرا پرۆژه‌یاسایی قه‌ده‌غه‌كردنی ڕۆژنامه‌وانی ئازاد له‌لایه‌ن ئه‌ندامه هه‌میشه به به‌ڵێ یه‌كانتان له په‌رله‌مان ئه‌وانه‌ی كه‌له‌هیچ پرۆژه یاسایه‌كی حیزبی ده‌سه‌ڵات نه‌خێریان هه‌ڵنه‌بژاردووه پیش نیار بكه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌مان مامه‌ڵه‌ی رژێمه دیكتاتۆره‌كانه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر بۆچونێكی جیاواز‌و ڕایه‌كی ئازاد. ئه‌گه‌ر خۆمان گێل نه‌كه‌ین له‌بردنی خوێندكارێك له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌عریفی و حكومیی ئه‌م هه‌رێمه وه به به‌رچاه‌ی پۆلیسی زێره‌ڤانیه‌وه وه دواتر تێپه‌راندنی به‌چه‌ند بازگه‌یه‌ك، كه هه‌روه‌ك خۆیان ده‌لێن مێشوله‌ش تێیدا به‌بێی پشكنین ده‌رباز نابێت، به‌روونی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌ست نیشان ده‌كات. كۆشتنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆسه‌ر سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌م هه‌رێمه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌یی كه كه‌س ده‌ست بۆ شته مقه‌ده‌سه‌كانی حیزب و بنه‌ماڵه و به‌رپرسه گه‌وره‌كان درێژ نه‌كات و ئه‌و هێڵه سورانه‌یی كه حیزب دایناون نه‌به‌زێنێت. له‌ڕاستی دا ڕوودانی كرده‌وه‌یی له‌م شێوه‌یه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌یی كه ئێمه له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی دا ده‌ژین كه به‌هێچ شێوه‌یه‌ك گه‌رنتی پاراستنی ژیانمان نیه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌یی كه‌له‌م چوار چێوه‌یه‌دا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌پشت به داموده‌زگاكان ده‌به‌ستێت، نه‌پشت به یاسا ده‌به‌ستێت، نه‌پشت به دادگا ده‌به‌ستێت. كاتێك كه ڕۆژنامه‌وانێك بابه‌تێك له ڕۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك بڵاو ده‌كاته‌وه له توێی بابه‌ته‌كه‌یدا ڕه‌خنه‌یه‌ك له كرده‌وه‌یه‌ك ده‌گرێت یان هه‌وڵ ده‌دات ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی به‌رپرسێك، لێره دا ده‌سه‌ڵات پشت نابه‌ستێت به دادگا تاوه‌كو له ڕێگه‌یه‌وه ڕووبه‌ڕوی نوسه‌ری بابه‌ته‌كه ببێته‌وه به‌ڵكو پشت ده‌به‌ستێت به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌و هه‌تاوه‌كو ده‌گاته خاڵێكی كۆتایی كه له ناو بردنێتی. ئه‌مه‌ش لێره دا ئاماژه‌یه بۆ راستێتی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات كه ڕۆژنامه‌وانانی له‌سه‌ر تیرۆر ده‌كرێت وه ئاماژه‌شه بۆ واقیعی بوونی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه و كوشتنی لێده‌كه‌وێته‌وه. زالڕ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و سه‌رنه‌كه‌وتنیان له‌به‌رده‌م دادگا ده‌ر ئه‌نجامی دروستبونی بیرۆكه‌ی تیرۆر كردنه له ئه‌قڵیه‌تی داڕزاو و ته‌سكه‌كه‌ی ئه‌م شێره زه‌به‌لاحه. له‌م هه‌رێمه‌دا یاسایی جه‌نگه‌لڕ زاڵتره به‌سه‌ر یاسایی ده‌ستوری و یاسایی په‌رله‌مان، كه‌وتمان یاسایی جه‌نگه‌لڕ واته ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌یه بخۆری ئه‌وانه‌ن كه بچوكن، له ماوه‌یی هه‌ژده سالی ڕابردووش دا گه‌وره‌كان هه‌ر گه‌وره‌ن و تائێستاش هه‌ر خۆیانن كه فه‌رمان ڕه‌وایی له‌مه‌یدانه سیاسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یی كه بۆمانه‌وه‌یی خۆیان له‌مه‌یدانه‌كه‌دا هه‌موو كاروو كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چی شه‌رعیی چ ناشه‌رعی، باكیان نیه ته‌نها له‌به‌رمانه‌وه‌یی خۆیان هه‌موو كۆمه‌ڵگاش بفه‌ووتێنن.
rasti. frat@yahoo. com
