
دوای ئه‌و هه‌موو تاوانی تیرۆر و تۆقاندنه‌ی پارتی له ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ك تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ئیتر چاوه‌ڕانی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی تاوانباران درۆیه‌كی ئاشكرای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه كه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه ده‌كرێ. ئه‌و قسانه‌ی به سه‌رده‌شت وتراوه كه ده‌بێ له‌سه‌ر نوسینه‌كانی هه‌ولێر به‌جێ بێڵێ، هه‌مان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ن كه خودی مه‌سعود بارزانی له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێ ده‌ڵێ كه له كوردستان جێتان نابێته‌وه. تیرۆری سه‌رده‌شت به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه و ئه‌مه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه و مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی تیرۆری پارتیه. هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانی له‌ناساندنی تاوانبارانی ئه‌م تیرۆره‌ی سه‌رده‌شتی رۆزنامه‌نوس له‌لایه‌ن پارتیه‌وه خۆشباوه‌ڕی و ته‌سلیم بوونه به‌و واقیعه‌ی كه ده‌بێ قوربانیانی ئازادی ڕده‌ربڕین ئاینده‌ی سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه و ڕێناس و ئارام و ده‌یان و سه‌دان ئازادیخوازی تر بۆخۆیان دابنێن و له ئێستاوه له لای سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌زگاكانی ئاسایش و دادگاكانی به‌دوای ناوی خۆیاندا بگه‌ڕێن تا بزانن به‌یانی ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنیان ئاماده‌كراوه.
نابێت ئه‌م ده‌ست درێزیانه له پارتی قبوڵ بكرێ و پارتی نابێ كوردستان بكاته مه‌مله‌كه‌تی تیرۆری خۆی. ئه‌مه په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێستایه به‌رامبه‌ر به كوشتنی سه‌رده‌شت. ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌ك كه ئیستا خویندكاران، رۆزنامه‌نوسان و ریكخراو و كه‌سایه‌تیه ئازادیخوازه‌كان به‌رزیان كردۆته‌وه پیویسته ده‌زگای پاراستنی پارتی وه‌ك ده‌زگای تیرۆری ئازادی مه‌حكوم بكا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بكا. ئه‌م كاره له ڕێگای په‌ره‌پێدان و سه‌رتاسه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی ئێستاوه ده‌بی و فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌م شه‌پۆلی تیرۆر و تۆقاندنه‌ی بۆ سه‌ركوتی ئازادی بیروڕا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگای تیرۆره‌كه‌یان به‌ئه‌نجام ده‌گات.
09/05/2010
