
زۆر به‌داخه‌وه بۆ جارێکی تر ده‌ستی تیرۆر گه‌یشته لاوێکی قوتابی و ڕۆژنامه نووسی کورد، ڕفاندنی ڕۆژنامه نووس کاکه [سه‌رده‌شت عوسمان]له
ڕێکه‌وتی 04/05/2010 له به‌رده‌می کۆلیژی زمانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، تووشی شۆکی کردین
له ڕۆژی 06/05/2010 ته‌رمی پیرۆزی شه‌هید [سه‌رده‌شت عوسمان]له ناوچه‌ی مووسڵ دۆزرایه‌وه.. ئه‌مه کارێکی یه‌کجار قێزه‌ون بوو
دژی مرۆڤایه‌تی. دوژمنانی ئازادی و دیمکراسی ومرۆڤایه‌تی بوونه‌ته دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و ئازادیه‌ی که ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوازێک و به‌هه‌ر نرخێک بێت سومعه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دامووده‌زگا حوکمیه‌کان و پڕۆسه دیموکراسیه‌که‌ی و ئه‌و ئازادیه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان له‌که‌داری بکه‌ن شه‌م شه‌مه‌کوێره‌کان و به‌کرێگیرا‌وان تاریک په‌رستان، هه‌رپێش چه‌ند ڕۆژێک پێش شه‌هید کردنی کاکه سه‌رده‌شت
له شاری هه‌ولێر چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بوو، به‌ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕان بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێربه‌مه‌به‌ستی پێش گرتن له‌و ئاوه‌دانیه‌ی که ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر وناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان
به‌دی دکرێت و ئه‌یانه‌وێت وێنه‌ی ناشیرین بده‌ن به ڕائی گشتی بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی خۆیان، یه‌کێک له‌وانه که ئه‌مڕۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی وحوکمه‌تی
هه‌رێمی کوردستان وهه‌موومان شانازی پێوه ده‌که‌ین ئه‌وکه‌شه ئارام وئاسایشه‌یه که له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، کاتێک میوانه بیانییه‌کان که
سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌که بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بێت یان ئابووری.. هتد، سه‌رکردایه‌تی سیاسی وحوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌و ئاسایش و ئارامیه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن
که بوونی هه‌یه له ئه‌مڕۆدا، دوژمنانی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانه‌وێت ئه‌و شانازییه به هه‌رنرخێک بێت بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی و حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ودۆستان مان له هه‌موو دونیا نه‌هێڵن به‌م جۆره کاره‌تیرۆریستیانه که ده‌ی که‌ن له‌هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌بستی ئه‌وه‌ی که پرۆسه‌که‌مان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه له به‌رده‌می ڕه‌ئی گشتیدا، جارێک ته‌قینه‌وه ده‌که‌ن جارێک لاوێک ده‌ڕفێنن وشه‌هیدی ده‌که‌ن.. هتد ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره دژ به‌مرۆڤایه‌تیه یان کردوه حه‌تمه‌ن که چاویان به ئاوه‌دانی و
ئارامی و ئاسایشی شاری هه‌ولێر هه‌ڵنایه‌ت به هه‌رجۆرێک بێت ئه‌یانه‌وێت ترس و تۆقاندن بخه‌نه هزری خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی کوردستان
به شێوه‌یه‌کی گشتی، بۆیه ده‌بێت حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆر له وه ووریاتر بێت له پێشترکه هه‌بووه، چونکه ده‌ستێکی زۆری ناوخۆی و ده‌ره‌کی له هه‌رێمی
کوردستان بوونی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، شاری هه‌ولێر، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێک بێت شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، پێچه‌وانه بکه‌نه‌وه وناشرینی بکه‌ن وبه‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر، که هه‌موومان ده‌زانین به‌ماندوو بوون وشه‌ونخونی زۆر ده‌سته‌به‌ر بووه.. داوا له به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ ده‌که‌م که به‌زووی بکوژانی کاکه سه‌رده‌شت عوسمان بدۆزێته‌وه و ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا یان بکات و به سزای یاسای خۆیان بگه‌یه‌نن، ڕووداوی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ئاماژه‌یه‌که‌ی خه‌ته‌رناکه بۆ حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان وپرۆسه‌که‌مان، ئه‌گه‌ر ڕێگا له‌م کرده‌وانه نه‌گیرێت به‌زووی ئه‌وا دوورنیه رووداوی زۆر له‌وه‌ناخۆشتر ڕووبدات له داهاتوودا.. دووباره ڕسوای و شه‌رمه‌زاری بۆ بکوژانی کاک سه‌رده‌شتی لاو
قوتابی، دووباره پرۆتستۆی ئه‌و کاره ترسنۆکانه‌یه ده‌که‌م هیواخوازم جارێکی تر گوێبیستی هه‌واڵی زۆر ناخۆشی وانه‌بینه‌وه له داهاتوو دا...
پرسه‌نامه:
بۆ/خانه‌واده‌ی کاکه سه‌رده‌شت عوسمان
سڵاوێکی گه‌رم
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی کاکه [سه‌رده‌شت عوسمان]ده‌که‌م هاوبه‌شی غه‌متانم، له‌یه‌زادنی میهره‌بان ده‌خوازم
به‌هه‌شتی به‌رین به شه‌هید ببه‌خشێت و ئارامیش به ئێوه وکه‌س وکارو دۆستانتان بدات..
(انالڵه‌وانا الیه‌راجعون)
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا...
ڕوو ڕه‌شی و خه‌جاله‌تی بۆ دوژمنان و ناحه‌زانی هه‌رێمی کوردستان و
کورد و کوردستان. پێتان ده‌ڵێین به شه‌هید کردنی کاکه‌سه‌رده‌شته‌کان
ڕێڕه‌وی ئاوه‌دانی و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، به کاری ترسنۆکانه‌ی ئێوه نه‌وه‌ستێت..
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان
