
" پێنووس تان پێ ئه‌نفال ناکرێ "
هه‌ی بزگوڕێک له فاشیستان
پێنووستان پێ ئه‌نفال نا کرێ
ده‌نگی ئازادی مات ده‌بێ
پێنووسوان زیندان ده‌بێ
ده دزرێ، ده‌ڕفێندرێ
وندا ده‌بێ، تێرۆر ده‌کرێ
ته‌رمی پاکی لێره و له‌وێ
فرێده درێ
یان که‌سێکیش پێ نازانێ
له بن پچکان، له ئاوان
له‌کوێوه، له گوڕ ده‌نرێ
به‌ڵام پێنووستان پێ
بێ ده‌نگ نابێ
بێ ره‌نگ نابێ
به تاق نابێ
به هه‌زاران پێنووسی دی
له هه‌موو ره‌نگ و ده‌وه‌ران
بۆ پێنووسێک
یه‌ک ده‌گرن
و
خامه و نووکی تۆند و تیژیا ن
وه‌ک لافاوێک
کۆشکی بێدادی و
ده‌ڕمێنن
ده‌نگی ئازادی
ده‌چڕێنن
* * * *
شه‌رمتان بێ
بۆ کوێ ده‌به‌ن
رۆژێک دادێ
هێزی ئازادی ده‌خرۆشێ
چاره نووستان
سامان و پیا و و چه‌ک به‌ده‌ستان
پاره ی بانک و ماڵی چه‌ند نه‌هۆمتان
ترۆمبێڵی که‌شخه و پڕ مۆدێڵتان
بازارگه و که‌مپانی و هۆتێڵتا ن
وه‌ک چاره نووسی سه‌دام ده‌بێ
له ژێر زه‌ویش جێگا‌و نابێ
* * * *
پێنووس وه‌رن با هه‌موومان
ریزێک بگرین
به رۆمان و به هۆنراوه
به په‌خشان و به نووسراوه
به وێنه و کاریکاتۆرانه‌وه
به رۆژنامه‌وه و ماڵپه‌رانه‌وه
تێرۆریستانی ئازادی و پێنووسه‌کان
دارێژه‌ر و گوێ له مستیان
ببێزێنین، بقێزێنین
له دادوه‌ری پێنووساندا
نه وه‌ک ئه‌وان وه‌کوو خۆمان
بدادێنین
2010-05- 06 کاوه سوور kawesoor@yahoo. com
