ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له چاوەڕوانى جەنگێکی وێرانكە ردا / کمال بەرزنجی
کەمال بەرزنجی

له چەند ڕۆژی ڕابردوو گروپه چەكداره عەرەبە تيرۆريزمەكانى سوريا هيرشيان كرده سەر بنكه و باره گاكانى ئەمريكاو هيزەكانى هەسەدەى ڕۆژئاوای كوردستان . لە ئەنجامدا چوار سەربازى ئەمريكى و دوو شەرڤانى كورد لە ڕۆژێاوا شەهيد بون . ئەم ڕوداو و پێشهاته نوێ یانەی دەرخەرى ئەو ڕاستيەن كە ڕۆژهەلاتی ناوەراست به تايبەتى سوريا و تەنانەت عێراق و توركياش بێ بەش نابن لەم جەنگه ماڵوێران كەره . هەر ئەمڕۆش هيزەكاتى ئەمريكا به هاوكارى شه ڕڤانانى ڕۆژئاوا ( هەسەده ) هێرشێكى تونديان كرده سەر گروپه چەكداره عەرەبەكانى سورياى سەر بە احمد شه رع .. امه له كاتيكدايه كه له م بارودوخه ئاڵۆزو كێشمە كێشمى سياسيه نوئ يەدا ورده ورده و هێدى هێدى بەشێوەيەكى ئۆتۆماتيكى بێشبينى ده كرێت ( جەنگى روسيا - ئوكرانيا ) كۆتاي بێت و جه نگەكه دەگوازرێتەوه بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەراست . هەر له م سۆنگەيەوه هەفتەى ڕابردوو هەرسێ ووڵاتانى ( ئیسرائيل- يۆنان - قوبرس ) له كۆبونەوەيەكى تايبەتدا بڕيارياندا بە دروستكردنى هێزێكى بەرپەچدانەوەى خێرا له دژی ده ست درێژيەكانى ( توركيا ) سازوو ئامادەكرا كه له هەر بارودۆخێکی له ناكاو ڕێگە له ده ست درێژيەكانى توركيا بگرن له ناوچەكەدا . هەرچي ميحوەرى ( ئێران و عێراق ) ئامادەسازى بۆكراوه له جەنگى ڕوو بە ڕوو بونەوەی ( ئێران - ئیسرائیل ) .. هه ر لەم هەلومەرجه نوێ يه و لەم كێشمه كێشمى قه يرانه سياسى و ئەمنيەكاندا كه ڕۆژهەڵاتى ناوەراست پێيدا تێپەڕدە بيت . ئەمڕۆ دەبينين دەوڵەتى توركياى فاشیست وه ك بيشەى هەميشەيى خۆی كه هەميشه بەردەوام بوو له دژایەتى كردن و سەركوتكردنى كوردوو جوڵانه وه سياسيه كورديەكان له ناوچەكەدا هەميشە بەردەوام لەم هەوڵه دوژمنكارانەى خۆى . هه ر ئەمڕۆ ووڵاتی توركياى فاشيست له بەياننامەيەكدا هەڕە شەى توندى ئاراستەى ( هەسەده كانتۆنى ڕۆژئاوای كوردستان ) كردوو ئامادەسازى خۆى نيشانداوه كه هێرش بكاته سەر ڕۆژئاواى كوردستان. هەر بۆيه ئەمريكاو ئیسرائيل و هاوپەيمانەكانى كورد هۆشدارياندا وه به دەوڵەتى تورك . هەربۆيه لێرەدا ده كرێت بڵێین ( ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست له چاوەڕوانى جه نگێكى وێرانكەردايه ) ..