
له ماوه ى 8 مانگى رابوردوو ديدارو سه ردانه كه ى ( رابه رى pkk سه روك ئۆجه لان ) له زيندانى ئیمرالى كاردانەوەى نێوخۆيى و دەرەكى ليكەوتەوه . هەرچە نده له سەرەتاى دەستپێكردنى بروسەى ئاشتى لە نيوان بارتى كريكارانى كوردستان pkk گەرم و گوڕى يەكى زۆرى پێوه دياربوو بەو ئامانجەى كە( ريبه ر Apoo ئازاد بكريت . هەرجەند گەريلا شورشگێرەكانى pkk ڕێژەیەکی كەم كه ژماره يان له 20 گەريلا پێكهاتبوو چەکەکانیان سوتاند وه ك دەستپێشخەری و نياز باكى. بەڵام وردەورده و هێدی هێدی ئەو گەرم و گورييه سارد بوەوە . له مانگى رابوردوو گەريلاكانى pkk به ردەوام بون له تونێل ليدان له چياكانى كوردستان بو قايم كردن و تۆكمەكردنى سەنگە رەكانى پێشمەرگە گەريلاكانى pkk له به رامبه ر دەوڵەتى داگیركارى تورك . هەر سه بارەت بەم پرسه ئەمڕۆ 29 ى December سەركردەیى ديارى كۆما جڤاكين كه چەكه ( بەسێ هۆزات ) هاوسەرۆكى كەچەکەبه پەیامێكى بڵاوکردەوە و ڕايگەياند كه گەريلا بێويستى به ياساى لێبوردنى گشتى نيه . بەڵكو توركيا پێويستى به ياساى ئازادى گشتى يه و پارتى كريكارانى كوردستان pkk له قۆناغێكى نوئ ى خه بات كردندايه . ئەم پەيامەى هاوسەرۆكى كه چەكە ئەو ڕاستيه دەردەخات كه دوڵەتى تورك تەنها ئامانجى كوشتنى كاته و ئامانجى سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى نيه . چونكه ئێمەى كورد ديرۆكيكى پڕ له كارەسات و خوێتاویمان هه يه لەگەڵ تورك و دەوڵەتى توركى فاشيزم . ئەمڕۆ دەبينين دەوڵەتى تورك نوقمى قەيرانێكى سياسى بوە لە گەڵ دەوڵەتانى ئیسرائيل و ئەمريكاو تەنانەت دەوڵه تانى ئەوروپاش. هەر بۆيه دەوڵەتى تورك چەند ئامانجێكى خۆى هەيه لەم پرۆسەى بەناو ئاشتى يه . كه برتين له چەند ئامانجێك. له لايەك دەولەتى تورك ى ديكتاتۆر و فاشيزم له هەوڵی خۆ دەرباز كردن ده دات لەو قەيرانه سياسي يەى كه دووچارى بۆتەوه لەگە ڵ ئیسرائيل و ئەمريكاو ئەوروبا . هەم لەلايەك توركيا دەیەوێت له رێگەی ئەم بەناوو پرۆسەى ئاشتى يەوه وا خۆى نيشانى ووڵاتان بەتايبەت ئەوروپا بدات كه هه نگاوبنێت بجێته ناو يەكێتى ئەوروپا . دەوڵەتى تورك هه ميشه خەون به بونى ئەندام له يەكيتى ئەوروبا دەبينێت . هەربۆيه لێرەدا دەكرێت بڵێین ( سيناريۆكانى پشت پرۆسەى ئاشتى له توركيا ) جگەله خيتابێكى مايەپوچ هيچ شتێك ناخاته سەرخەروارێك .
