نووسەرە ناسراوەکان

عێراق له دواى هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەکە ... كەمال بەرزنجى / لوكسمبورك

له چەند ڕۆژى داهاتودا پڕۆسەی ده نگدانى هەڵبژاردنى پەلەمانى عيراق ده ست پێده كات. هەرچى لايەنى شيعى دەسەڵاتدارى عيراق بەچەند كانديدێك دەچنه نێو كێبڕكێى هەڵبژاردندا له بەرامبەر لايەنە سوونييه عه رەبيەكان و لايەنه سياسيه كورديه كان له عيراقدا. له م گۆرەپانى ململانئ سياسيانەدا لايەنه ئقليمى و نێودەولەتيەكان ئەسپى خويان تاودەدەن بەتايبەت لايەنى ( ئيران و ئەمريكا ) كەكرۆكى ململانێ سياسيەكانيان لەعيراقدا بەڕونى و بەئاشكرا هەستى پێدەكريت . رۆڵى ئەمريكا لەعيراقدا هەميشه لەئاستێكى باڵادايه بەحوكمى ئەوەى عيراق زۆرينەى شيعە مەزهەبەو هەرچي گروپە شيعە دژه كانى ئەمريكا لەعيراقدا باڵادەستى حوكمرانين كه پەیوەستن بەدەولەتى ئێران . هەرچى لايەنى دەولەتى توركى تورانيزمه پەيووستن بەلايەنه عەرەبى سوننى مەزهەبيەكان . لەم سۆنگەیەوه مەیدانی سياسى عيراق دەبێتە پڕ كيشه ترين مەیدانی ململانى سياسيەکان له نێوان كوردو عەرەبى شيعي و سوننى و هەروەها ململانێ نێودەوڵەتيەكان . بەتايبەتى لايە نى ئەمريكى لەم كاتەدا داواى هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكداره شيعيەكانی عيراق ده كات كه مەیل بە ئێرانن . هەربۆيه ئەمربكا هەميشە لە هەولى كەمكردنەوەى هەيمەنەى ئێرانه له عيراقدا هەروەك چۆن لەڕابوردودا دەولەتى ئێران كۆنترۆڵى يەمەن و سورياو لوبنان ى كرد بوو سه ر ئەنجام ئەمربكا باڵادەستى ئێرانى لاواز كرد . ئەوەى كه مايەى سه رنجە لە دواى هەڵبژاردنى پە ڕلەمانى عيراق قه يرانى سياسي گەورەتر له عيراقدا سەرهەڵدەدات. هەرچی لايەنى شيعي عێراقه پەێوەستن به سياسه تى ئێران و دەيانەوێت له دواى هه لبزاردن حكومەتێک پێکبهێنن كه دەولەتى ئێران هيواى بۆ دەخوازێت. بەڵام لايەنى ئەمريكى بەم جوره حکومەتە ڕازی نابيت كەميليشياى شيعى سەربە ئێران حوكمران بيت . هەرچەندە ئەمريكا ڕەچاوی بەرژەوەند يەكانى خۆیدەكات بەڵام لە ڕۆژگارێکی وه ك ئەمڕۆ ئەمريكا له بەرژەوەندیان نيه حكومەتێك له عيراق بێكبهێنرێت كه بەخواستی سياسه تى ئێران بيت . هە رچەند ئەمريكا بەرژەوەندی ئابووری زۆری لەگەڵ عيراقدا هه يه . بەڵام له دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانی عيراق ساحەی سياسى عيراق ده بێتە مەڵبەندى قه يرانى سياسى كێشمه كێشمى سياسى لايەنه ناكۆكە كانى عيراق به كوردو عه ره بى شيعي و سوننى يه وه . كەواتە لێرەدا دەكريت بڵێین ( عيراقى دواى هەڵبزاردن عێراقێكى پڕكێشمه كێشى سياسى دەبيت ) .  .