نووسەرە ناسراوەکان

لە لاهای كوردان چیرۆكی چیرۆكی جینۆسایدكردنی خۆیان گێڕایەوە ... عەلی مەحمود

 

لە  چوارچێوەی  كارەكانی كۆنگرەی 24ی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا , تۆریی  KONCICC  بە هاوكاری رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید و چەك سمینارێكی  لە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 3-12-2025  رێكخست , كە ژمارەیەك بەرچاو  لە  میوانانی بیانی لە باڵوێزی وڵاتان , بەرپرسی رێكخراوە جیهانییەكان و رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی جینۆسایدی بیانی ئامادە بوون , بە یەكێك لە سمینارە سەركەوتووەكانی كۆڕبەندەكە  داریكرا,لە رووی ئامادەكارییەوە , هاوكات نمایشی فلیم و  پیشانگای كتێب و بڵاوكراوە  كرا.
لە تەوەری یەكەم  سێ قوربانی جینۆساید دارا محەمەد عەلی رزگاربووی  زیندانەكانی دووبز و نگرە سەلمان , سۆنیا رزگاربووی  جینۆسایدی شەنگال,  لوقمان عەبدالقادر رزگاربووی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە قسەیان كرد و چیرۆكی تراژیدی خۆیان گێڕایەوە , لە پانێڵی دووەم  سالار مەحمود  و  خاتوو عەدالەت عومەر و  هابیل حاجی ئەحمەد  سەبارەت بە دۆسیەی ئەنفال , گۆڕی بە كۆمەڵی كورد لە عێراق,  تێكشكاندنی داعش لە لایەن جەنگاوەرانی كورد  و ئاوا كردنی مۆنمێنتی شەهیدانی پێشمەرگە لە مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ قسەیان كرد, لە كۆتاییدا  خواردن و شیرینی كوردی پێشكەش بە میوانەكان كرا.
هەموو ئەم چالاكیانە  لە 15 ساڵی رابردوو  لە  سەر حیسابی خۆمان ئەنجاممان داوە, دوور لە هاوكاری دەرەكی بەڕێوە چووە.


009647503714620