بۆ یادی ئه‌نفالی 2024 بابه‌تێكم نووسی به‌ناوی (14-4 كێ كردی به ڕۆژی ئه‌نفال؟)، تا له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاو بكرێته‌وه، دواتر له رۆژنامه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییان پێمه‌وه كرد كه بابه‌ته‌كه‌ت درێژه كورتی ده‌ه‌كه‌نه‌وه، بۆیه وتم رایگرن، كه‌چی كه ژماره 9147 ی رۆژنامه‌كه له رێكه‌وتی 14-4-2024 كه ده‌رچوو بابه‌تێكی كاك ته‌یب جه‌باری تێدا بڵاو كرابوه‌وه به‌ناوی (چۆن 14/4 كرا به‌ساڵڕۆژی ئه‌نفال؟)، زۆر لام سه‌یرو سه‌رنج راكێش بوو، چ رێكه‌وتێكه دوو كه‌س به یه‌ك ناونیشان بابه‌ت بۆ یه‌ك رۆژنامه بنووسن؟، بابه‌ته پڕ له سه‌رچاوه‌و ورده‌كه‌ی من ره‌تبكه‌نه‌وه، بابه‌ته ساده‌كه‌ی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه، ده‌بێت سیاسه‌ت ته‌داخول له هه‌موو شتێك به مێژووه‌وه بكات؟.
بۆ رۆژێك؟
ئه‌نفال مه‌رگی خێرا‌و له‌سه‌رخۆی به ئازاری گه‌لێك بوو، مه‌رگێك پرۆسه‌ی روح كێشانه‌كه‌ی 197 ڕۆژی خایاند، ڕژێم شه‌وی ده‌دایه ده‌م ڕۆژه‌وه بۆ قه‌سابیكردنی لادێنشیینه‌كان كوردستان و سوتاندنی خاك و وێرانكردنی ئاوه‌دانی و وشككردنی سه‌وزایی و كانییه‌كانی و نه‌هێشتنی مرۆڤێك به ناوی كورده‌وه، له سه‌ره‌تا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان جاڕی كۆمه‌ڵكوژی دا، دوایی ناو شاره‌كانیشی گرته‌وه، سوپای عێراق له سه‌رباز و جاش به خه‌فیفه‌و مه‌فره‌زه تایبه‌تییه‌كانه‌وه وه‌ك حه‌زییایه‌ك له هه‌ر چوار لاوه په‌لاماری ته‌واوی لادێكانی كوردستانیان دا، ئه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌بوو له‌و ڕۆژه‌وه ببڕیای ببڕای نه‌یانمان بینییه‌وه. هه‌موو ڕۆژه‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنی مه‌رگه، مه‌رگه‌ساتێكی پڕ له وه‌یل بوو، ڕۆژگاره‌كانی دواشی ژیانی ناو مه‌رگه‌ساته‌كانی تۆپزاو و نگره‌سه‌لمان، چاڵ و په‌ناگای گوله‌بارانكردنی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوان هه‌موو مێژووییه‌كی دانه‌بڕاون له یه‌كتر، به ئه‌ڵقه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی پێكه‌وه گرێدراون، مێژوویه‌ك بوو پڕ له یاداوه‌ری مه‌رگ و تاوان، جێی خۆیه‌تی یادی هه‌موو ئه‌و تاوان و كاره‌سات و قوربانیانه بكرێته‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگه‌دا ئه‌نجام دران به ناوی ئه‌نفال. ئه‌وه‌ی له ناوییدا نه‌ژییا بێت، ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی وێنه ترسناكه‌كانی تاوان و كاره‌ساته جه‌رگ بڕه‌كانی نه‌بینیبێت، ئه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی به جه‌سته و روح نه‌چه‌شتبێت، ئه‌وه‌ی ڕۆژی نه‌دابێته ده‌م شه‌وه‌وه بۆ بینینه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانی، گه‌ڕان به دوای پارچه جگه‌ره‌كانی، ئه‌وه‌ی به پێی خۆی ڕزگار نه‌بووبێت و له‌و جه‌هه‌نه‌مه نه‌گه‌ڕابێته‌وه، ناتوانێت وینای چیرۆكه‌كانی ئه‌و مه‌رگه ساته بكێشێت، ئه‌مه له خه‌ونی شاعیرانه زۆر دوورتره، ئه‌مه ئه‌و جیهانه‌یه له وێنای جه‌هه‌نه‌می ئاینه‌كان و دۆزه‌خی عاشقان گه‌وره‌تره، ئه‌مه جیهانێكی تایبه‌ته كورد ناوی ناوه ئه‌نفال و مرۆڤایه‌تیش ناوی ناوه جینۆساید.
خۆ ناشتوانرێت هه‌موو ڕۆژه‌كانی ئه‌نفال، بكرێت به شین و شه‌یپوری یاداوه‌رییه‌كانی قوربانیان، چونكه فه‌زایه‌ك بۆ ژیان، كاتێك بۆ بیركردنه‌وه و هه‌نگاو نان بۆ ئاینده، چركه ساتێك بۆ ژیانی دوا ڕۆژ نامێنێته‌وه.
له بیركردنه‌وه‌ی یاداوه‌رییه‌كانیش مانای له بیركردنی تاوان، له یاد كردنی خیانه‌ت، له بیر كردنی مێژووی تاڵ و شكسته‌كانی ڕابردوو دێت، گه‌لێكیش ڕابردووی غه‌در و كاره‌ساته‌كانی له بیر بكات، مانای ڕازییه به كوشت و بڕه‌كانی داهاتووش، مانای ملكه‌چ ده‌كات بۆ زه‌لاله‌ت و قه‌سابییه‌كان كه‌وا چاوه‌ڕوانین، له بیركردنی یاداوه‌رییه‌كان یانی ده‌ست ئاواڵه كردنی داهاتووه بۆ دوباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته ترسناكه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو مه‌رگه سات و قه‌سابی كردنه‌كانی رابردووی خۆمان له یاد نه‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كانمان له بیابان و ناو حه‌وزی تێزابه‌كان ده‌ركه‌ینه‌وه‌و تف له حه‌جاج و حه‌جاجییه‌كان بكه‌ین، پێویستمان به‌وه هه‌یه له ڕێگه‌ی یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌وه خۆمان وه‌ك گه‌لێكی به‌رده‌وام له پرسه و خه‌بات كه‌ر بۆ دواڕۆژێكی ڕۆشن دانێین، گه‌لێك ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕابردووه‌كان خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بووه بخوێنێته‌وه بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، ئێمه چاومان له داهاتووه، بۆیه ڕابردوو ده‌خوێنیینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوییه‌كی ڕون و گه‌ش دابین بكه‌ین و هه‌ڵه‌كان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده بوونی تاوانبارانی كورد له ناومان به‌رده‌وام ئازاری ده‌روونیمان زیاد ده‌كات و یادكردنه‌وه‌كانمان تاڵه كه‌ن، به‌رده‌وام ئازارمان ده‌ده‌ن.
یادكردنه‌وه به‌شێكه له قه‌ره‌بووی روحی، به‌شێكه له‌خۆ ئاماده كردنه‌وه بۆ هه‌نگاونان بۆ دادپه‌روه‌ری، به‌شێكه له به‌ره‌و ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌رگ و كه‌رامه‌ت.
بۆ به‌رواری 14-4
شێخ وه‌سانان و بادینان و شاری سه‌رده‌شت یه‌كه‌م شار‌و ناوچه بوون، به‌ر لێدانی چه‌كی كیمییاوی كه‌وتن له كوردستان، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه كرا به ڕۆژی شه‌رمه‌زاركردنی چه‌كی كیمیاوی له كوردستان وه چووه لیستی گینزه‌وه وه‌ك خاوه‌ند زۆرترین قوربانی چه‌كی كیمیاوی له جیهان، چونكه قه‌باره‌ی زیانه‌كانی گه‌وره‌تر بوو له هه‌مووان و تاوانه‌كه ناسراوتر تربوو له‌وانی پێشوتر كه دواتر كه هاتن. بۆ به‌رز راگرتنی یادگه، هه‌موو تاوانێك پێویسته ڕۆژێك هه‌بێت بۆ یادكردنه‌وه‌ی، بوونی ڕۆژێكی وا گرنگه بۆ ناوه‌ندیدان به یاده‌كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌وه بۆ له‌بیر نه‌كردنه‌وه‌و سزا دانی بكه‌رانی، هه‌روه‌ها گرنگیشه بۆ به‌رده‌وام هێشتنه‌وه‌ی له زه‌ینی نه‌وه‌كانی داهاتوو و باشتر كردنی باری ژیانی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و تاوانه‌وه، ئه‌مه له پاڵ ئه‌وه‌ی به‌رز راگرتنی یاداوه‌ری به‌شێكه له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی قوربانیان.
كام رۆژ بۆ ئه‌نفال؟
ئه‌نفالیش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت ڕۆژێك تیایدا دیاری بكرێت بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه 197 رۆژییه‌ی كه له جه‌رگه‌یدا نزیك به 10% گه‌له‌كه‌مانی تێدا كوشت و بڕ كرا، نه یه‌كه‌م ڕۆژی و نه دوا ڕۆژی ئه‌و تاوانه له رویی مرۆییه‌وه ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی نه‌بووه تا دیاری بكرێن به ناوه‌ندی ڕۆژی یاداوه‌ری، گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی تاوانه‌كه له‌پرۆسه‌كه ئه‌نفالی سێی گه‌رمیانه.
ئه‌نفالی گه‌رمیان كه له ڕۆژی ڕه‌شی 7 نیسان یادی دامه‌زراندنی پارتی به‌عس ده‌ستی پێكرد و له 20-4 كۆتایی پێهات، وه‌ك به‌عس ئاسا دڕندانه‌ترین قۆناغی ئه‌نفاله‌كان بوو، هه‌رچه‌نده له‌م شاڵاوه‌یان چه‌كی كیمیاوی به‌كار نه‌هات جگه له گوندی تازه شار وه‌ك شیمانه ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌نفاله‌كانی دیكه، كه سه‌رجه‌میان به لێدانی چه‌كی كیمیاوی ده‌ستیان پێكرد، وه‌لێ پێده‌شته‌كانی گه‌رمیان ئه‌و جوگرافیایه نه‌بوو بۆ به‌ره‌و ڕوبونه‌وه‌ی سوپای به‌عس بۆیه زیانه‌كان گه‌وره بوون، ئه‌مه له پاڵ له خشته‌بردنی خه‌ڵك له لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه به بوونی لێبوردنی گشتی، هه‌ندێك جار مه‌لای مزگه‌وته‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه.
له گوندی تازه شار كه چه‌كی كیمیاویش به‌كار هات پێشمه‌رگه‌كانی ( (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، حیزبی شیوعی عێراقی) ) قوربانی گه‌وره‌یان دا، به‌ڵام نه‌توانرا پێش به هێرشه‌كان بگیرێت، قه‌باره‌ی سوپای هێرش به‌ر گه‌وره‌تر بوو له توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر، كه پێشر له دوو پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا تێسره‌واندنی كاریگه‌ریان به‌ر كه‌وتبوو و تواناكانیانی لاواز كردبوو.
زیانی گه‌وره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالی گه‌رمیان و له ڕۆژه‌كانی 13-14-15—4-1988دا بوو، به تایبه‌تیش ڕۆژی 14-4، زیانه‌كانی ئه‌و ڕۆژانه‌ی تاوانه‌كه گه‌وره‌ترین و زۆرترین زیان بوون كه به سێیه‌ك بۆ نیوه‌ی كۆی قوربانیه‌كانی هه‌موو تاوانی ئه‌نفال مه‌زه‌نده ده‌كرێت، شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14 ی 4 بازنه‌ی ئابلوقه‌دانی خه‌ڵك ته‌سككرایه‌وه، كه رۆژی دواتر له گوندی مله سووره زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه له لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه ته‌سلیمكرانه‌وه، له‌و رۆژانه له قادر كه‌ره‌م و سه‌نگاو له‌یلانیش زیانه‌كان زۆر بوون، له ڕۆژی 14 نیساندا له هه‌ردوو گوندی مله‌سوره‌و كوڵه جۆی حاجی حه‌مه‌جان زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه پاش ته‌نگكردنه‌وه‌ی بازنه‌ی ئابلوقه له سه‌ریان به ئالای سپییه‌وه له‌وێ كۆببونه‌وه، هه‌موویانیان كۆكرده‌وه و ئه‌نفالیانیان كردن، جاشه‌كان ڕۆڵی كارایان هه‌بوو له ئه‌نفالكردنی ئه‌و خه‌ڵكه، له‌و ڕۆژه‌دا هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه به‌شی زۆریان ژن و مناڵ و پیر و په‌ككه‌وته بوون كۆكرانه‌وه و به ئیڤای سه‌ربازی و تراكتۆر‌و ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتییانی ئه‌نفالكراو گواسترانه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی قۆڕه‌توو (قۆڕه‌توو ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی مه‌یدانی شاری خانه‌قینه‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه له دوای ساڵی 1974 ه‌وه ته‌عریب كراوه) . پاشماوه‌ی شمه‌ك و جل وبه‌رگه‌كانیان تا ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانیش مابوون.
به‌م هۆیه‌وه رێكه‌وتی 14-4 وه‌ك ڕۆژێك تیایدا دڕنده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال گه‌یشته ترۆپكی تاوان هه‌ڵبژێردرا به ڕۆژی ڕه‌شی ئه‌نفال، ڕۆژێك ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی پاش ئابلوقه دان و قه‌تیسكردنه‌وه‌یان له ناو بازنه‌یه‌كی ته‌سك له لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه له پێشیانه‌وه فه‌تاح به‌گی جاف و چه‌ندینی دیكه ته‌سلیم به به‌عس كرانه‌وه، بۆیه كاتێك 14-4 دێته پێشه‌وه، ده‌بێت ناوی ئه‌و جاشانه له پێشی پێشه‌وه بن بۆ دادگاییكردن، ئه‌گه‌ر تا ئێستاش دادگایی نه‌كرابێتن مخابن دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانیش به‌شێكیانی وه‌ك تۆمه‌تبار بۆ دادگاییكردن ناساند.
حكومه‌ت له خه‌و هه‌ڵستا
دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 به ڕۆژی ئه‌نفال هه‌نگاوێكی گرنگ بوو له سه‌ر دیاریكردنی ڕاسته ڕێگایه‌كی درووست بۆ به گه‌لی كردنی یاداوه‌ری تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدناسینی و به مێژووكردنی و هه‌وڵدان بۆ باشتر كردنی باری ژیای به‌جێماوه‌كانی قوربانیان.
هه‌موو كات زیان هه‌تیوه‌و قازانج باوكی زۆره، كه بۆ یه‌كه‌م جار داواكرا 14-4 بكرێت به ڕۆژی ئه‌نفال، ده‌سته بژێرێكی كه‌م له ده‌وری بانگه‌وازه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه، كه‌سێك خۆی ناكرد به خاوه‌ندی، وه‌لێ كه هه‌وڵی بێپسانه‌وه و به‌رده‌وامی ده‌یان كه‌س كه ناویان هاتووه ده‌گات به ئه‌نجام، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ڵێن منم، هه‌موو كات خه‌ڵكانی به‌رژه‌وه‌ند خواست له دوای هه‌وڵه‌كانه‌وه ئاماده‌ن بۆ دورینه‌وه‌ی ره‌نجی خه‌ڵكانی خۆنه‌ویست.
دوای 19 ساڵ له تاوانی ئه‌نفال، دوای 16 ساڵ له ئازادبوونی كوردستان، دوای 12 ساڵ له نووسینه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌یانی فه‌رمی كه تیایدا داواكراوه 14-4 به ڕۆژی ئه‌نفال بناسرێت له كوردستان، هه‌مان به‌یاننامه له ڕۆژی خۆیدا له ڕۆژنامه‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به به‌ربڵاوی بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌رشیفكراوه، دوای ئه‌وه‌ی ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان و شه‌رمه‌زاری به‌رپرسان له نه هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئازیزی كه‌س و كاره‌كانمان تۆقاندیانی، له به‌رواری 4-4 -2007 بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درا 14-4 به‌ڕۆژی ئه‌نفال بناسرێت:" پیشنیوه‌رۆی دوینی 4/4/2007، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و عومه‌ر فه‌تاح جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بریاری دانانی رۆژی 14/4ی هه‌موو ساڵیك به‌رۆژی ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌رگیرا ".
بۆ نه‌پرسین دوای 16 ساڵ له ئازادبوونی كوردستان، زوو نه‌بوو رۆژێكتان دیاریكرد به رۆژی ئه‌نفال؟.
هه‌وڵه‌كان بۆ دیاریكردنی رۆژی 14-4 به رۆژی ئه‌نفال
ئه‌و ڕۆژانه‌ی دۆزی ئه‌نفال جێی گرنگی پێدانی لایه‌نه‌كان نه‌بوو، نووسه‌ران و چالاكڤانانی ئه‌م بواره‌ش له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست كه‌متر بوون، ئه‌نفال دۆسیه‌یه‌كی بێ خاوه‌ند بوو، كه‌متر له راگه‌یه‌ناندنه‌كان باسی لێوه ده‌كرا، ئه‌وه‌ی هه‌شبوو په‌رتوبڵاو بوو، هوشیاری له بواری دۆزه‌كه زۆر له خوار بوو، له‌و ڕۆژانه‌دا كۆمه‌لێك چالاكوان و ڕۆشنبیر و هونه‌رموند و دلسۆزی ئه‌م گه‌له، به سكی برسی و ماندوه‌یه‌تی سه‌ختی ژیانه‌وه، له پاڵ نه‌بوونی و هه‌ژاری خه‌می ئه‌نفاله‌كانیان له كۆل نا و شه‌ویان دایه ده‌م ڕۆژه‌وه بۆ به مێژوو كردنی ئه‌م تاوانه و دیاری كردنی ڕۆژێك بۆ یادكردنه‌وه‌ی ده‌سته جه‌معی، تاكو له‌و ڕۆژه‌دا قورسایی بدرێته تاوانه‌كه و ساڵانه له كات و ساتی خۆیدا یاد بكرێته‌وه، ئه‌و یاداوه‌رییه نه‌مرێنرێت، له بیری تاكه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به زیندویی بمێنێته‌وه‌و ببێته ڕچه‌ی ناساندنی له ئاستی جیهانیدا.
پێویسته ئه‌و مرۆڤه دڵسۆزانه‌ی كه هه‌وڵه‌كانیان به‌ری گرت بۆ دیاریكردنی ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژی ئه‌نفال، ناویان بچێته مێژووی به‌گژدا چونه‌وه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نفالچییه‌كان، منیش وه‌ك ئاگادارێكی زۆرتر له هه‌ر كه‌سێكی دیكه له به‌شێكی زۆری ئه‌و چالاكیانه، چه‌ند دێرێك له‌م یاده ده‌خه‌مه سه‌ر كاغه‌ز، به داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی به بێ هیچ هۆكارێك له یادیانم كردووه، ناڕه‌وایه ڕه‌نجی كه‌سانێك بۆ به مێژوو كردنی ئه‌نفال هه‌وڵیان داوه له یاد بكرێن، به‌ری ڕه‌نجی كه‌سانی دیكه، هه‌وڵ و ماندوبوونی كه‌سانی دی ئه‌گه‌ر له گه‌ڵیانیشدا نه‌بیت له یاد بكه‌یت، دۆزه‌كه پێویسته دوور بخرێته‌وه له بازرگانی كردن به خوێنی خه‌ڵكه‌وه.
كێن ئه‌وانه؟
پاش گه‌ڕانێكی وورد به ناو ڕۆژنامه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین، ئه‌وه‌ی كه‌وته به‌ر چاوم، یه‌كه‌م وتاری بلاوكراوه له سه‌ر ئه‌و ڕۆژه نووسرابێت به ڕێز (ڕ خ) له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ژماره 66 نووسیویه‌تی، كه دوایی به پرسیار بۆم ده‌ر كه‌وت ئه‌و كه‌سایه‌تیه ئازیزه ناوی به‌ڕێزی كاك ڕه‌حمان خانییه له شاری ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌مه وه‌ك یه‌كه‌م ئاماژه دان به رۆژی 14-4.
ڕۆژنامه‌كان ئه‌و ڕۆژانه باشترین به‌ڵگه‌نامه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دراون بۆ دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 به ڕۆژی ئه‌نفال چه‌ند كاریگه‌ر بوونه له‌و رۆژگاره جێگای خۆیان گرتوه‌و گه‌یشتوونه به جێی مه‌به‌ست، توانیویانه ئه‌و داواكارییه بسه‌پێنن له ئاستی گه‌ل و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌وكات یان نا؟.
ڕۆژنامه‌كانی كوردستان هیچ یه‌كێكیان تاكو ساڵی 1995 ئه‌و ڕۆژه‌یان به ڕۆژی ئه‌نفال نه‌ناساندووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته با چاوێك به چه‌پكێك ناونیشان و مانشێتی ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و كاتانه بخشێنین له رۆژی 14ی چواردا.
كوردستانی نوێی ژماره 66ی رێكه‌وتی 14-4-1992ی‌دا له مانشێته‌كه‌ی هاتووه: (سه‌ركه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕژێم به‌های ئه‌و كاغه‌زه‌ی نابێت كه له سه‌ری مۆر ده‌كرێت) .
كوردستانی نوێ ژماره660 ی رێكه‌وتی 14-4-1994، له مانشێته‌كه‌یدا هاتووه: (به‌ییانامه‌ی م س ینك به بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ ڕه‌سوڵ مه‌مه‌ند)، لێ ئیتحادی عه‌ره‌بی ژماره 75 ی رێكه‌وتی 16-4-1994 یش هه‌مان بابه‌ته.
الاتحادی ژماره 127 رێكه‌وتی 15-4-1995 له مانشێته‌كه‌ی هاتووه، (امریكا قلقه علی حقوق الانسان خێوێا فی اقلیم الكردی بتركیا) .
به‌ڵام كوردستانی نوێ ژماره 962 رێكه‌وتی 14-4-1995 مانشێته‌كه‌ی بریتی بوو له: (له ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌كیوسدا بڕیاربوو دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پڕۆژه‌ی فرۆشتنی به‌شێك له نه‌وتی عێراق په‌سه‌ند ده‌كات) (هه‌رچه‌نده له‌م ژماره‌یه‌دا بابه‌تی زۆر له‌سه‌ر ئه‌نفال له لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ناویشیاندا به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كان له‌سه‌ر 14-4 رۆژی ئه‌نفال، كه یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌یه به بۆنه‌ی رۆژی ئه‌نفاله‌وه تا ئه‌وكاته ده‌رچووبێت، هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می ئه‌نفاله‌كان) ی تێدا بلاوكراوه‌ته‌وه، رۆژانی دواتریش له‌سه‌ر هه‌مان ڤیستیڤاڵ هه‌واڵ بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر داواكاری ئێمه بوو.
هه‌رچی كوردستانی نوێی ژماره 1262 ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 14-4-1996ه، له مانشێته‌كه‌یدا هاتووه (ته‌نها به دادگاییكردنی ئه‌نفالچییه‌كان ڕوحی شه‌هیدانمان شاد ده‌بێت)، ئه‌مه‌ش دووای هه‌فته‌یه‌ك چالاكی ڤیستیڤاڵی دووه‌می ئه‌نفاله‌كان له هه‌ولێرو شه‌قڵاوه، "له وكاته كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كۆمه‌لایه‌تی كه‌ركووك ویستیان هه‌بوو 17-4 وه‌ك رۆژی ئه‌نفال دیاریبكه‌ن، به‌لام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا ".
هه‌رچی ڕۆژنامه‌ی برایه‌تییه ژماره 1920 رێكه‌وتی 14-4-1994 ه، له مانشێته‌كه‌ی هاتووه: (هێژا مسعود بارزانی له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو رسول مامه‌ند ئاماده ده‌بێت)، هه‌رچه‌نده په‌یامی برایه‌تی هه‌مان ژماره له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفاله، وه‌لێ هیچ ئاماژه‌یه‌ك به رێكه‌وتی 14-4 وه‌ك ڕۆژی ئه‌نفال نه‌كراوه.
ڕۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو ژماره 86 ی رێككه‌وتی 12-4- 1996 له مانشێته‌كه‌یدا هاتووه: (فره زمانی و فره ڕه‌گه‌زی نیشانه‌ی گه‌وره‌یی خودان و ده‌بێ بپارێزرێن، ڕیسوا بێت سیاسه‌تی جینۆساید و قڕ كران) " به‌هۆی به‌شداری كاك عه‌بدالڕه‌حمان سدیق له رێكخستنی ڤیستیڤالی یه‌ك و دوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو هه‌بوو له‌و رۆژگاره، له‌سه‌ر پێشنیاری ئێمه‌ش ئه‌و مانشێته نووسرا".
هه‌رچی رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی زمانحاڵی ئه‌وكاتی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بوو، له ژماره 68 ی رێكه‌وتی 11-4-1993 ی‌دا له مانشێته‌كه‌ی هاتووه: به سه‌رخستنی ده‌ست پَیشخه‌ری pkk، به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش و هاوكاری سیاسی، ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تییه.
به‌ڵام له ئاڵای ئازادی ژماره 166 ی رێكه‌وتی 16-4-1995 دا هاتووه (ئه‌نفال به‌ڵگه‌ی خۆڕاگری میلله‌ته‌كه‌مان و دڕنده‌یی دوژمنانه)، ئارمی ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می ئه‌نفاله‌كان له لاپه‌ڕه یه‌كدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له مانشێتی ڕۆژنامه‌ی ڕێگای كوردستانی ژماره 2ی ساڵی 48 ی ساڵی 1992 هاتووه: (پڕۆژه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رنامه‌ی. . )، به‌ڵام له ژماره 94ی رێكه‌وتی 12-4-1993 هاتووه: (هه‌لومه‌رجی كوردستان وا ده‌خوازێ كه به په‌له هه‌وڵی به‌ستنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی بدرێ) . وه‌لێ ڕێگای كوردستانی ژماره 104ی رێكه‌وتی 19-4-1994دا هاتووه: (به بۆنه‌ی یادی شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی شاڵاوی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان پێویسته بایه‌خێكی زیاد به 182000 ئه‌نفالكراوو كه‌س و كاره‌كانییان بده‌ین)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بابه‌تی ڕێگامان كه سه‌روتاری رۆژنامه‌كه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نفاله. به‌ڵام ڕێگای كوردستانی ژماره 152 ی به‌رواری 11-4-1995 له مانشێته‌كه‌ی هاتووه: (14 ی نیسان ساڵگه‌ردی ئه‌نفاله شوومه‌كان و ڕه‌مزی گه‌وره‌ترین تاوانی سه‌دام دژ به گه‌له‌كه‌مان) (ڕۆژی 14 نیسان ڕۆژێكی هه‌رگیز له یاد نه‌چووه له بیر‌و هزری َڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌م ڕۆژه هێمایه‌كه بۆ گه‌وره‌ترین تاوان كه ڕژێمه شۆفینیستیه‌كه‌ی سه‌دام دژ به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامی دا) .
به‌م جۆره ده‌بینیین له ساڵی 1994 ه‌وه له مانگی نیسان باسی ئه‌نفال كراوه، به‌ڵام له ساڵی 1995 ه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه به ڕۆژی ئه‌نفال كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به هه‌وڵی ئێمه بووه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌كانه‌وه كراوه.
ڕۆژنامه‌ی ووڵاتی رێكه‌وتی 15-4-1996 ژماره 151 دا هاتووه: (یادی ئه‌نفاله‌كان هانده‌رێكه بۆ سوور بوون له‌سه‌ر خه‌بات)، به‌رنامه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش له هه‌مان ژماره له دوا لاپه‌ڕه بلاو كراوه‌ته‌وه.
له رۆژنامه‌ی بۆ پێشه‌وه‌ی ژماره 18 ی رێكه‌وتی نیسانی دا، له سه‌روتاره‌كه‌ی هاتووه1995: (با یه‌كی ئایار بكه‌ینه ڕۆژی به‌رپاكردنی بزووتنه‌وه‌ی شورایی جه‌ماوه‌ری بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ و برسێتی)، هاوكات له هه‌مان ژماره‌دا بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناوی (كاره‌ساتی ئه‌نفال و وه‌حشییه‌تی ناسیۆنالیزم) .
ساڵی 1996 و له یادی ئه‌نفالدا ڕۆژنامه‌كانی وڵات، ئاڵای ئازادی، یه‌كگرتوو، پاڵه. . . . . مانشێته‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نفال بوو، رۆژنامه‌ی ڕێگای كوردستانیش ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌رتاپای به ڕه‌ش ده‌رچوو و مانشێته‌كه‌شی له‌سه‌ر ئه‌نفال بوو.
هه‌وڵه پراتیكییه سه‌ره‌تاییه‌كان
بۆ یه‌كه‌مجار یادی ئه‌نفال له رێكه‌وتی 15-4-1992 له شاری سه‌ید سادق ناو كابینه‌كانی شانه‌ده‌ری (350 ماڵ بوونه) به شێوه‌یه‌كی ساده و خۆرسكانه كراوه‌ته‌وه، رێكخه‌رانی بریتی بوون له مسته‌فا مه‌لا ئه‌حمه‌د سپی سه‌ری زه‌نگه‌نه، مامۆستا حه‌سه‌ن حاجی ستاری كفری، محه‌مه‌د قه‌یتولی، نه‌وزاد شوانی"خه‌ڵكی گونده‌كانی نزیك چه‌مچه‌ماڵ "، عه‌لی كارێزه.
له رێكه‌وتی 15-4-1992 به به‌شداری ئه‌و ئاوارانه‌ی له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال رزگاریان ببوو، وه خۆیان له ناوچه جیاجیاكان مله سوره بۆ كه‌لار، نه‌وجول بۆ دوز و قادر كه‌ره‌م و مه‌نیله بۆ چه‌مچه‌ماڵ. . ئاڵای سپییان به‌رز كردبوه‌وه، یادی ئالا سپییه‌كانی ئه‌نفالیان كرده‌وه، رۆژی پێشتر 14-4 باران بووه، بۆیه خستویانه‌ته كاتژمێر 8 به‌یانی رۆژی دواتر 15-4-1992، شانۆی مه‌راسیمه‌كه عاره‌بانه‌ی تراكتۆر بووه، هه‌موو لافیته‌كان وه‌ك ئاڵا سپییه‌كانی رۆژی 14-4 سپی بوونه، به ره‌نگی ره‌ش له‌سه‌ریان نوسیبوو، هه‌ڵبژاردنی رۆژه‌كه 14-4 بۆ یاداوه‌رییه‌كه به راوێژی مام خه‌لیفه عه‌لی حه‌ده‌مین باوكی حاجی ئاسكه بووه، له مه‌راسیمه‌كه 50 قاتی تراكسۆت دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر كچان و كوڕانی ناو‌و كابینه‌كان، عه‌لی كارێزه و مامۆستا حه‌سه‌ن بڕی 13000 دیناریان بۆ یاده‌كه كۆكردۆته‌وه، له‌و بڕه 3500 دیناری مسته‌فا زه‌نگه‌نه به‌خشیویه‌تی.
له په‌رتووكی تونی مه‌رگ كه به‌ڕێز كاك زیاد عه‌بدڕه‌حمان " نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵا" نووسیوییه‌تی هاتووه: ( ( (c. d. a. w. e) له ساڵی 1993 هه‌مان ڕۆژی 14-4 به ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نفال داناوه و یادی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: ( (له هه‌مان ڕۆژی ساڵی 1994 یش دا یادی ئه‌و ڕۆژه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك له گه‌رمیان كرایه‌وه، پێده‌چێت ئه‌و ڕۆژه له داهاتوودا ببێته یادی قڕكردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كورد (په‌رتووكی تونی مه‌رگ –ل9) . لێره‌دا نووسه‌ر وشه‌ی پێده‌چێت به‌كار ده‌هێنێت ئه‌گه‌رێك داده‌نێت بۆ بوونی ئه‌م ڕۆژه به ڕۆژی یادی قڕكردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كورد، نه‌ك به كردنی به ڕۆژی ئه‌نفال.
سه‌باره‌ت به هه‌مان چالاكی ساڵی 1994، ساڵی 1994 له ژێر درووشمی (دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان) كۆمیته‌ی باڵای یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژانی ئه‌نفال له یادی 6 ه‌مین ساڵه‌ی كاره‌ساتی ڕۆژانی ڕه‌شی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كانی به‌عس. له ڕۆژانی 14-15-4-1994 زنجیره چالاكییه‌كی له كه‌لار و سمود ئه‌نجامدا، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یاده‌كه له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی ینك و هاوڕێیانی شیوعی-حشكع- محه‌لی كه‌ركووك و یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان سازدرا بوو (ك ن 18-4-1994 ژماره 663) .
له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌رێزان ره‌حمان خانی، ته‌ها سولێمان، سه‌ردار عه‌بدلله، دڵشاد تاله‌بانی، . . . . . . . . . چالاكانه كاریان له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال كردووه له‌و رۆژانه. كاك سه‌ردار عه‌بدلله به منی ڕاگه‌یاند بۆ ساڵی دواتر مه‌به‌ستی 1996 ه، كه بینیمان له 14-4-1995 له هه‌ولێر یادی ئه‌نفال به به‌ر فراوانی كرایه‌وه، ئێمه‌ش له‌وه به دواوه سوور بوین له‌سه‌ر دیاریكردنی 14-4 وه‌ك ڕۆژی ئه‌نفال.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ته‌ها سلێمان له وتارێك به‌ناوی (هێشتا ماوین، چوارده‌ی چوار؟) له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ژماره 9153 ی رێكه‌وتی 21-4-2024 دا ده‌نووسێت: (هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكی حیزبی شیوعی به‌هابه‌شی یاده‌كه‌یان گێڕا، نه‌ك حیزبی شیوعی هاوكاربێت، پاشان (شێخ سدیق، ته‌ها سڵیمان) ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای یاده‌كه بووین) .
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و یادكردنه‌وه‌یه به‌ڕێز دڵشاد تاڵه‌بانی له ڕۆژی 17/4/2024 له ژماره (9150) ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وتارێكی به ناوی (راستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ وتاری: چۆن 14 ی 4 كرا به رۆژی ئه‌نفال؟) نووسیووه"
تیایدا هاتووه (له مانگی 1ی 1994 كۆمیته‌یه‌كمان دامه‌زراند بۆ سازكردنی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال له رزگاری (سمود) و كه‌لار. كۆمه‌ڵێك چالاكی ترمان له سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، باوه‌نور و گۆپته‌په كرد، به هاوكاری ده‌یان نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند. رۆژی 14ی 4 مان دیاریكرد وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی یاده‌كه كه له‌و رۆژه‌دا زۆرترین قوربانی ئه‌نفال له مله سووره كۆكرابوونه‌وه. . . . . .
له 14ی 4ی 1994 مه‌راسیمه‌كه به نمایشی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال له رێگای مله سوره‌وه ده‌ستی پێكرد، وه‌ك چۆن رووی‌دابوو وه‌ك خۆی به عه‌ره‌بانه و سه‌رباز و ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان و ته‌لبه‌نده‌وه پیشاندرا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شانۆ و نمایشی تر. لایه‌نه‌كانیش وتاریان هه‌بوو (پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆمیته و چه‌لاكییه‌كان به‌شدار نه‌بوو، به‌ڵام وتاری هه‌بوو)، چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه له هۆڵه‌كانی كه‌لار له ماوه‌ی 3 رۆژدا به‌رده‌وام بوو، ده‌یان نووسه‌ر و رۆشنبیر و شاعیری وه‌ك شێركۆ بێكه‌س، د. حه‌مه‌ی حه‌مه ساڵه‌ح به‌شدارییان كرد.
رێپێوانی ژنانی ئه‌نفالمان رێكخست بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سلێمانی و پێدانی یاداشت به‌وان، له گه‌ڵ رێپێوانی 182 منداڵ به چراوه بۆ به‌رده‌م باره‌گاكه‌یان، به هاوكاری خوالێخۆشبوو حوسه‌ین مسیری، ئاری بابان و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی تر له یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك و سلێمانی و چه‌ندین چالاكی تریش. . . . . . ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش رۆڵی هه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی، له‌وانه‌ی بیرم مابێت د. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، سه‌بوور (هێمن چاوسه‌وز)، ره‌حمان خانی، ئیبراهیم باجه‌لان به‌رپرسی ئه‌و كاته‌ی ئێزگه‌ی گه‌رمیان، جه‌میل پیروه‌یس، رزگار حاجی حه‌مید، سه‌لام عه‌لی، سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د، ئه‌مین ساڵح و ده‌یان كه‌سی تر له یه‌كێتییه‌كان. " ناوی ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ینكی نه‌نووسیووه، مێژوو ئاوا نانووسرێته‌وه".
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/4752) .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (دروشمیشمان كردنی 14ی 4 به رۆژی ئه‌نفال و به جینۆدساید ناساندنی ئه‌و تاوانه بوو. ) . . . له كاتێك من وه‌ك نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته هه‌موو ئه‌رشیفی رۆژنامه‌كانی ئه‌وكات به تایبه‌ت هه‌ردوو رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان و كوردستانی نوێ كه حیزبه‌كانیان یاده‌كه‌یان رێكخستبوو گه‌ڕام، نه دروشمێَكی وام دۆزییه‌وه، نه به‌یانننامه‌یه‌ك به بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه، نه وێنه‌یه‌ك دروشمه‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسرابێت، تا راستی دروشمه‌كه ده‌ربخات، بۆیه پێی ناچێت ئه‌م دروشمه راست بێت، ئه‌و سه‌رده‌مه هوشیاریشمان له بواری جینۆساید زۆر ساده‌و لاواز بوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه گردبونه‌وه‌ی به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاتوو فائیزه فوئاد و ته‌ها مامشه‌یی له رێكخه‌رانی بوونه، فائیزه فوئاد نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران بووه بۆ چوونه لای به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان" له هه‌مان چالاكیدا سورانی مامه حه‌مه‌و خوشكه‌كانی به‌شدار بوونه وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفال و قوتابی له قوتابخانه‌ی حه‌مدی تێكه‌ڵاوی سه‌ره‌تایی به‌شدار بوونه كه زۆربه‌یان ئاواره‌ی كه‌ركوك بوونه".
هه‌روه‌ها فایزه فوئاد له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ده‌ڵیت" من پێشنیارم كرد بۆ كۆمیته‌ی ئه‌نفاله‌كان (c. d. a. w. e) كه 14-4 بكرێته رۆژی ئه‌نفاله‌كان".
" (c. d. a. w. e) یه‌كه‌م گروپی بێ مۆڵه‌تی رێخكراوه كاری بۆ ئه‌نفال كردوه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌ر به ینك بوونه، له نیوه‌ی دووه‌می 1992 له لایه‌ن نه‌جمه‌دین فه‌قیچ عه‌بدولاو فائیزه فوئاده‌وه دامه‌زراوه، كاری پڕ به‌هایان كردووه، دوای بلاوكردنه‌وه‌ی ناوی جاشه‌كان له لایه‌ن ی ن ك ه‌وه راگیراوه) ".
نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین له ئایاری ساڵی 1994 شانۆگه‌ری وه‌رزێكی شووم له شاری هه‌ولێر پێشكه‌شكرا كه به‌ڕێزان فه‌خره‌دین گه‌رمیانی، خاڵه حه‌مرین، لالۆ ڕه‌نجه، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی، فه‌خره‌دین گه‌رمیانی و. . . . . . كۆمه‌ڵێك دڵسۆزی دیكه ڕۆڵیان تێیدا هه‌بووه، گوزارشتی له تاوانی ئه‌نفال ده‌كرد، وه‌لێ به ئامانجی دیاریكردنی 14-4 نه‌بوو به ڕۆژی ئه‌نفال، لێ رۆڵی پۆزه‌تیفی هه‌بوو له ناساندن و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال و گرنگیدان پێی و هوشیاركردنه‌وه.
ڤیسیتیڤاڵی ئه‌نفاله‌كان بۆ دیاریكردنی 14-4 به رۆژی ئه‌نفال
پێشتر به په‌رته‌وازه‌یی یادی تاوانی ئه‌نفالمان ده‌كرده‌وه، وه‌لێ جێگای ناگرت بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئه‌نفال، بانگه‌وازی ڤیستیڤالی یه‌كه‌می ئه‌نفاله‌كان له 12-3-1995 بۆ ئه‌نجام دانی یه‌كه‌م ڤیستیڤال له هه‌ولێر بڵاو كرایه‌وه، له 14-4 ڤیستیڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له هۆلی میدیا به‌رده‌وام بوو، به‌رفراوانترین و رێكخراوترین یادكردنه‌وه بوو تاكو ئه‌وكات، ئه‌م به‌ڕێزانه ڕۆلیان له ئاماده كردن و سه‌ركه‌وتنی گێڕا جگه له به‌نده ( (محمد ملا سدیق –لالۆ ڕه‌نجده‌ر –سه‌دره‌دین خۆشناو- ئه‌ندازیار عه‌بدالڕه‌حمان سدیق، فاتیح شه‌یدا-كه‌ریم غه‌فور" كه‌ریمۆك" –د. كه‌ماڵ غه‌مبار، قادر نادر-فریاد هیرانی-ئاشتییه سور " دارا و پایزه" -هاوار مسته‌فا خان-سۆزان مامه-بدرالدین ساڵح-نیهاد دزه‌یی-كه‌ریم سه‌ركه‌ش-هه‌ردی سه‌رده‌م –ده‌شتی به‌رزه‌واری -مامۆستا ڕه‌حیم-عوسمان عمر (عوسمانی خه‌تم) -ڕزگار مام بۆره- مامۆستا فرهاد خالید-نیهاد جامی –ته‌حسین فایه‌ق-ئاواره خان-كه‌ریم مه‌لا- هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئیسماعیل- پارێزه‌ر دلێر محه‌مه‌د شه‌ریف -سه‌لاح مه‌زن - ئازاد سلێمان و گه‌شمرده هاوكاری رۆژنامه‌ی رێگا و هێمن حه‌ساری و شه‌فیق حاجی خدری و كنێر جه‌میل و شه‌وقی داره‌توو و و عه‌دنان كۆچه‌ر و خالید كاوێز و ئازاد و محه‌مه‌د مشیر و. . . . . . هتد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزان ڕزگار شوانی و ڕزگار حه‌ساری و فواد سدیق له رۆژنامه‌ی ڕێگای كوردستان و كاك ستران عبدلله و كاك دلشاد عبدلله و ئیسماعیل عه‌بدالكه‌ریم له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و كاك غازی حه‌سه‌ن و ئیدریس شه‌یداهۆ و كاك بێكه‌س حه‌مه‌د قادر له رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی ملازم چه‌تۆ له رۆژنامه‌ی رزگاری به‌شداری كاریگه‌ریان كرد له ڕێگه‌ی پشتیوانی و به‌شداری و ڕۆژنامه‌كانیانه‌وه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی 14-4 وه‌كو ڕۆژی ئه‌نفال بناسن.
بۆ سالی دواتر 1996 جگه له‌و به‌ڕێزانه‌ی ناویان له ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌مدا هاتووه، به‌ڕێزان سه‌رهه‌د تۆفیق –شوان داودی –غازی حه‌سه‌ن- گرفتار كاكه‌یی- هه‌ردوو مامۆستای هێژاو تێكۆشه‌ر خالید دلێر و سه‌عید ناكام و پاڵه‌ی خالید دلێر و هیوا ناسیح و ئه‌سكه‌نده‌ر جه‌لال و فه‌رحان و خالید كاوێس و ئازاد و، ، ، ، هتد به‌شداری چالاكانه‌یان كرد.
دیاره ئاماژه‌م به زۆر ناو دا له سه‌روه، كه‌سانی تێدا بوو وه‌ك مامۆستا خالید دلێر و مامۆستا به‌دره‌دین حه‌مه‌ساڵه‌ح و كاك نیهاد دزه‌یی و شوان داودی و سه‌رهه‌د تۆفیق و ئه‌رخه‌وانی كچی له ڤیستیڤاڵی دووه‌م زۆر ماندوو بوون، كه‌سانی دیكه‌ش به‌شدارییه‌كی ڕه‌مزییان كرد به‌ڵام ناكرێت ناویان له یاد بكرێت، پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌وی بوون بۆ یاداوه‌رییه‌كه.
ئه‌و ساڵه به داواكاری ئێمه‌و به هاوكاری به‌ڕێز كاوه نادر پارت و ڕێكخراوه سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌كان ده‌یان به‌یاننامه‌یان له رێكه‌وتی 7-4 ه‌وه ده‌ركرد به بۆنه‌ی 14-4 و ناساندنی وه‌ك ڕۆژی ئه‌نفال، له‌وه به دواوه ئیتر 14-4 وه‌ك ڕۆژی ئه‌نفال بوو به ئه‌مری واقیع.
به‌شێك له به‌شداربوونی چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌م جگه له به‌شداربووانی پێشانگای كاریكاتێر "كاك گرفتار كاكه‌یی" و به‌شه هونه‌رییه‌كه: عه‌بدالڕه‌زاق سافی، سه‌لاح مه‌زن، سه‌دره‌دین خۆشناو، فاتیح شه‌یدا، فریاد هیرانی، كه‌ریم غه‌فور، عه‌لی مه‌حمود، عه‌بدالڕه‌حمان سدیق، ناڵه حه‌سه‌ن، به‌هره موفتی، ئیدریس شه‌یداهۆ، خالید عوسمان، سۆزان مامه، به‌ختیار مامه، سه‌رهه‌نگ ئیسماعیل، زانا خالید.
به‌یاننامه‌كان
ساڵی 1995 یه‌كه‌م به‌یاننامه به بۆنه‌ی 14-4 ڕۆژی ئه‌نفال، ڕێكخراوی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كانی كوردستان و دواتر ده‌زگای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ریان كرد، هه‌رچه‌نده له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتوودا هاتووه (ئێمه له ئاوا ڕۆژێكدا كه یادی ئه‌و كاره‌ساته بێ دینی یه ده‌كه‌ینه‌وه، داوا له هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنمان ده‌كه‌ین، كه وه‌ك تاوانه جینۆسایدییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و، جه‌نگه جیهانییه‌كان و، كاره به كۆمه‌ڵ كوژییه‌كانی ستالین و هیتله‌ر، له قه‌ڵه‌می بده‌ن و، گڵاوی نیازی ڕژێم له به‌كارهێنانی وشه‌ی (ئه‌نفال) ڕسوا بكه‌ن و، وشه‌و زاراوه‌یه‌كی بۆ به‌كار بێنن كه ڕێسی پیلانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه) ئه‌مه به‌شێك بوو له به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن به بۆنه‌ی یادی كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفاله‌وه – یه‌كگرتوو ژماره 37)، دیاره ئه‌م هه‌وڵه‌ش له لایه‌كه‌وه دڵسۆزییه بۆ پرۆسه‌كه، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێك بوو له نه‌خشه‌كانی پارت و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی ئه‌نفال، نه چه‌سپینی له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا، كه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانیان ناهاته‌وه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌نفال.
چیتر كرا
ساڵی 1996 به‌هۆی سه‌ركه‌وتن و ده‌نگدانه‌وه‌ی ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می ئه‌نفاله‌كان هه‌وڵه‌كان گه‌وره‌تره‌وه بوون، به هه‌وڵ و كۆششی ڕێكخراوی ئاواره و ئه‌نفاله‌كان لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی له شاره‌كانی هه‌ولێر و شه‌قڵاوه پێكهێنرا، هه‌روه‌ها داوا له حزب و ڕێكخراوه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كان كوردستان كرا، به‌یاننامه به‌بۆنه‌ی 14-4 ده‌ربكه‌ن و لافیته له‌و یاده‌دا بنووسن و له شوێنه گشتییه‌كان به تایبه‌تیش ده‌وروبه‌ری هۆڵی میدیا له شاری هه‌ولێر هه‌ڵیواسن، كه شوێنی سازدانی ڤیستیڤاڵی دووه‌می ئه‌نفاله‌كان بوو، تاكو شاری هه‌ولێر سیمای ئازییه‌ت باری گشتی به خۆوه بگرێت.
له ساڵی 1996 لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی حیزبه كوردستانیه‌كان له 1-4 ه‌وه به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شیان ده‌ركرد له‌سه‌ر 14-4 و ناساندنی وه‌كو ڕۆژی ئه‌نفال، كه له 7 حیزبی كوردستانی پێك هاتبوون، سه‌رباری ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه: بزوتنه‌وی موسڵمانانی كوردی فه‌یلی –سه‌ركردایه‌تی شۆڕگێڕ -–حزبی اتحادی توركمانی--كۆمه‌ڵه‌ی جوێلۆجی كوردستان-یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان-یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان-ڕێكخراوی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كانی كوردستان-حزبی سۆسیالستی كوردستان-یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان-ده‌سته‌یه‌ك له ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری-كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمه‌سێر به‌یانیان ده‌ركرد.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌یان پارت و ڕێكخراوی سیاسی لافیته‌یان به داواكاری ئێمه له ناو هۆڵی ڤیستیڤاڵه‌كه‌و شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و به‌رده‌م بنكه‌و باره‌گاكانیان هه‌ڵواسی كه تا ئه‌و كاته كوردستان و شاری هه‌ولێر دیارده‌ی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ی وای بۆ تاوانی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی به‌خۆوه نه‌بینیبوو، ئه‌و لافیته‌و بایاننامانه‌ش هه‌موو به سوپاسه‌وه به داواكاری ئێمه ده‌ركراون.
ئه‌م بروسكه‌ی پشتگیرییانه‌ش گه‌یشتنه به‌ڕێوه‌به‌رانی ڤیستیڤاڵه‌كه: (ده‌سته‌ی ڕۆژنامه نووسانی ئازاد-حزبی الاتحادی توركمانی-مكتب سیاسیی-- تیپی شانۆی نیشتمان-مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان-حزب الاخا و توركمانی –مكتب سیاسی- بزاڤی خوێندكار‌و لاوانی كوردستان-سكرتارییه‌تی باڵا- حیزبی ڕزگاری كوردستان-مه‌كته‌بی سیاسی -–مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامییا-یه‌كێتی پێشه‌نگانی كوردستان-كۆمه‌ڵه‌ی جه‌نگاوه‌رانی پێشه‌نگی كوردستان-كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجی كوردستان-یه‌كێتی بێكارانی كوردستان-كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كانی كوردستان-ڕێكخراوی جیهانی بۆ داكۆكی كردن له‌مافی مرۆڤ (ئه‌مینداری گشتی) -بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیرانی ئاشتیخواز-هه‌ولێر—كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد-مه‌ڵبه‌ندی چوار—كۆمیته‌ی ڕێكخستنی هه‌ولێری حیزی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق—كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی باڵه‌كه‌یاتی—یه‌كێتی ژنانی كوردستان-مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت—ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌رانی كوردستان—تیپی شانۆی ڕۆژی نوێ—بزووتنه‌وی دیموكراتی گه‌لی كوردستان—كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیه سیاسییه‌كان—مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان—خوێندكارانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان—كۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێری حیزبی شیوعی كوردستان—كۆمه‌ڵێك له ڕۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر—كۆمیته‌ی تایبه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك—خوێندكارانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان—ڕێكخراوی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كانی كوردستان—له‌شكری 16 ده‌شتی هه‌ولێر ینك—تیپی شانۆی حه‌مرین—كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان—ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له كوردستان (كوردستان ۆچ) —ناوه‌ندی هه‌ولێری پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان –ڕادیۆی ڕێگای كوردستان—ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان—ڕێكخراوی ڕه‌وتی به‌لشه‌فیك—یه‌كێتی گشتی قوتابییانی كوردستان) .
ئه‌م لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه ناویان هاتووه، زۆربه‌شیان به هه‌ڵواسینی لافیته له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی ڤیستیڤاڵ به‌شدارییان كرد.
ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ش ته‌نها لافیته‌یان له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌بوو: (بیرۆی پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان- یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان- ڕۆژنامه‌ی ووڵات-ڕۆژنامه‌ی شمس وه‌ته‌ن-حیزبی شیوعی عێراق-پارتی كرێكارانی كوردستان-لیژنه‌ی پارێزگای كه‌ركوكی حیزبی شیوعی كوردستان-یه‌كێتی ئافره‌تانی زه‌حمه‌تكێشان-لقی هه‌ولێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان-كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان-ڕادیۆی نیشتمان-حیزبی شیوعی كوردستان مه‌كته‌بی سیاسی-كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك- كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمه‌سێر –مه‌كته‌بی مافی مرۆڤی ی ن ك-یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان) .
پێشانگای كورد قڕان
هه‌روه‌ها ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش به تابلۆ به‌شدارییان كرد له پیشانگای كورد قڕان: (جوهه‌ر محه‌مه‌د خدر-دارا محه‌مه‌د عه‌لی-دلێر محه‌مه‌د شه‌ریف—سلێمان شاكر—سه‌ربه‌ست عومه‌ر—سۆران-جعفر محمد غریب-جماڵ مشیر-عبداڵله سه‌راج-فیسه‌ڵ عوسمان-كامران – ڕزگار فقێ عبداڵله-ئازاد ئه‌نوه‌ر-گرفتار كاكه‌یی) (چاره‌نووس ژماره 2 –حوزه‌یرانی 1996) *.
شانۆگه‌ری ئه‌نفالستان
شانۆگه‌ری (ئه‌نفالستان) ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی: كه‌ریمۆك غه‌فور نواندنی: هاوار مسته‌فا خان، كه‌ریم مه‌لا، سۆزان مامه، جه‌لال ئه‌نوه‌ر، عه‌لی سیاسی، كه‌ریمۆك غه‌فور، به‌رهه‌م محه‌مه‌د، هه‌ردی حسێن، كامه‌ران عه‌بدولوه‌هاب، شیلان سه‌دره‌دین، عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، گوڵاله عوسمان، گۆران حسێن، رزگار ئیسماعیل، ڕه‌وا دڵشاد وه‌سانی، ئازاد ئه‌نوه‌ر، ئه‌حمه‌د عه‌دۆ.
له‌رێكه‌وتی ١٩-٤-١٩٩٥ له چوارچێوه‌ی چالاكییه هه‌فته‌ییه‌كه‌ی ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می ئه‌نفاله‌كان نمایش كرا، له هۆڵی میدیا-هه‌ولێر.
ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌م به شانۆگه‌ری شه‌قام له ناوه‌ندی رۆشنبیری سه‌رده‌م له قه‌لاوه بۆ هۆڵی میدیا به‌ناو بازاڕدا ده‌ستی پێكرد، هه‌ردوو په‌رله‌مانتار عیدۆ بابا شێخ و نه‌هله خان له لیستی ینك به‌شدار بوون تیایدا.
شانۆگه‌رییه‌كه لالۆ ره‌نجده‌ر، ته‌حسین فایه‌ق، نیهاد جامی، كه‌ریمۆك، ئاواره خان ئاماده‌یان كرد و زۆری دیكه به‌شداربوون تیایدا.
به‌شداربووان به به‌رهه‌م له ڤیستیڤاڵی دووه‌م: عه‌زیز وه‌هاب محه‌مه‌د، كه‌ماڵ غه‌مبار، محه‌مه‌د ساڵه‌ح ئامێدی، د. ئاسۆ عه‌بدوڵا، ئارام، شه‌فیق حاجی خدری، مامۆستا ئه‌حمه‌د چاوشین، د. ره‌شاد میران، مامۆستا بهائالدینی جوتیاران، حه‌سه‌ن جاف، عه‌بدالڕه‌زاق مه‌رزنگ، غازی حه‌سه‌ن، عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د، جه‌لیل كاكه وه‌یس، سه‌رفراز نه‌قشبه‌ندی، سه‌دره‌دین خۆشناو، ئارام سه‌لیم، كه‌ریم غه‌فور، مامۆستا عه‌بدالڕه‌حمان سدیق.
هه‌وڵێكی دیكه
كاك ته‌یب جه‌بار له ژماره 9147 ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی رێكه‌وتی 14-4-2024 ده‌رچووه بابه‌تێكی بلاوكردۆته‌وه به‌ناوی (چۆن 14/4 كرا به‌ساڵڕۆژی ئه‌نفال؟)، له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (تا ساڵی 1996 هیچ كاتێك دیاری نه‌كرابوو بۆ به‌رزڕاگرتنی یادكردنه‌وه‌ی رۆحی ئه‌نفالكراوان و یادی ئه‌و تاوانه، واته هیچ مه‌راسیم و یادكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو، نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و نه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه. )، ده‌بوایه ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێ چاكه‌یه‌كیان له گه‌ڵ به‌ڕێزی بكردبایه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی من له به‌رده‌ستیان بوو، بۆیان بڵاو نه‌كردایه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ناو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه، چونكه زۆر به وردی و به سه‌رچاوه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی وترا بوون و ئه‌وه‌ی كرابوو دیاریم كردبوو.
پاشان به‌ڕێزی ده‌ڵێت (ده‌ستنیشانكردنی یادی ئه‌نفال به ده‌ستپێشخه‌ریی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوو، هه‌روه‌ها به ده‌ستپێشخه‌ریی حزبه‌كانیش نه‌بوو، به‌ڵكو به ده‌ستپێشخه‌ریی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی كه‌ركوك بوو.
ئه‌نجامی ئه‌و جموجوڵ و دیدار و گفتوگۆیانه خۆی له به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌دا نواند. وه‌ك له بیرم بێت مانگی پێنج یان شه‌شی ساڵی 1995كۆنگره‌كه له شاری هه‌ولێر به‌سترا، له هۆڵێك بوو سه‌ربه ده‌زگایه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بوو، نزیك بینای ئێستای پارێزگای هه‌ولێر. . . . .
هه‌موو قایل بووین به رای كۆتایی كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود كه رۆژی 14/ 4/ 1988و رۆژانی دواتر سه‌ختترین شه‌ڕ كرا و زۆرترین خه‌ڵك راپێچی ئۆردوگاكان كران. ) . لێره‌شدا باوه‌ڕ ناكه‌م كاك عوسمان وتبێتی شه‌ڕه‌كانی 14-4 و رۆژانی داتر سه‌ختترین شه‌ڕ كرابێت، چونكه 14-4 كۆتایی بوو، هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو 17-4 بكرێته رۆژی ئه‌نفال له‌و كاته‌دا.
پاشان به‌ڕێزی ده‌ڵێت (. . . . . . یه‌كه‌مجار به ره‌سمی یادی ئه‌نفالكراوان له‌و ساحه‌یه له رۆژی 14/4/ 1996 له سلێمانی كرایه‌وه. من ئه‌وكاته ده‌وامم له هه‌ولێر بوو، به‌ڵام له‌به‌ر یاده‌كه هاتمه‌وه بۆ سلێمانی و كه‌مێك پێش واده‌ی دیاریكراو چووم بۆ ساحه‌كه، كورسییه‌كی زۆر دانرابوو و شانۆیه‌ك سازكرابوو له‌گه‌ڵ مایكرۆفۆن و ئامێری ده‌نگ، خه‌ڵكێكی زۆر له ریزه‌كانی دواوه له‌سه‌ر كورسییه‌كان دانیشتبوون و براده‌رانی ده‌سته‌ی لقی كه‌ركوك به‌پێوه وه‌ستابوون، له لێپرسراوانیش ته‌نیا ره‌حمه‌تی (جه‌بار فه‌رمان) له ناوه‌ڕاستی ریزی پێشه‌وه به ته‌نیا دانیشتبوو. كه له سه‌یاره‌كه دابه‌زیم، چاكوچۆنیم له‌گه‌ڵ براده‌رانی لقدا كرد، كاك جه‌بار فه‌رمان ئیشاره‌تی بۆم كرد چوومه لای ئه‌و دانیشتم، پاشان لێپرسراوانی تر هاتن و ساحه‌كه پڕ بۆوه و رێوڕه‌سمه‌كه ده‌ستیپێكرد. له‌و ساڵه‌وه یادی ئه‌نفال له 14/4ی هه‌موو ساڵێك ده‌كرێته‌وه و به یه‌ك رۆژ هه‌موو رێوڕه‌سمی یاده‌كه ته‌واوده‌بێت. https://knwe.org/KU/Details/17082) .
له راستیدا ئه‌وه یه‌كه‌م یادی ئه‌نفال نه‌بوو، به‌ڵكه یه‌كه‌م چالاكی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك بوو.
چه‌سپینی رۆژه‌كه
هه‌رچه‌نده ڤیستیڤاڵی دووه‌می ئه‌نفاله‌كان یاساغكرا و ڕێگه له ئه‌نجامدانی گیردرا له شاری هه‌ولێر به فیتی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بودجه‌یه‌كی زه‌بلاح و به‌كارهیچنانی ده‌سه‌لات له سه‌ندنه‌وه‌ی هۆڵ لێمان نه‌یانتوانی هیچ بكه‌ن، منیش تۆمه‌تبار كرام به تێكدانی لافیته‌ی به‌در كه هۆلچی پیشانگایان بۆ ئه‌وان لیچ سه‌ندینه‌وه، وه‌لێ كه مه‌ممنوع كرا زیاتر مه‌رغوب بوو، گرنگ ئه‌وه‌یه په‌یامه‌كانی چه‌سپی و له كۆتاییدا ڕۆژێك دیاریكرا به ڕۆژی ئه‌نفالكراوه‌كانمان، له‌و ڕۆژه‌دا خه‌م و داواكارییه‌كانمان یه‌ك ده‌خه‌ین، خامه‌كانمان دابه‌ش ده‌كه‌ین، به چاو بۆ ئازیزانمان ده‌گرێین، به بیر ڕێگایه‌ك ده‌دۆزینه‌وه بۆ به یاساییكردن به مێژووكردنی و به جیهان ناساندنی وه‌ك تاوانی جینۆساید، به ده‌ست و ده‌نگێكی به‌رزیش ئازایانه ده‌ڵێین سه‌رجه‌م تاوانكاران بێجیاوازی بۆ به‌رده‌م دادگا.
تێكدانی ڤیستیڤاڵی دووه‌م
كه ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌م ده‌نگ و سه‌دای گه‌وره‌ی دایه‌وه له ناو خه‌ڵك و كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌كان، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ولێر لقێكی هه‌بوو به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك كه به‌ڕێز جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌و كات به‌رپرسیان بوو له‌و به‌شه، له لایه‌كه‌وه ده‌یانویست رۆژی 17-4 بسپێنن وه‌ك رۆژی ئه‌نفال، له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌وتنه خۆ ئاماده كردن بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و ده‌یانه‌ویست هه‌وڵه‌كه له ئێمه بسێننه‌وه‌و خۆیان پێی هه‌ڵبستن، هه‌روه‌ها سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان كرد مۆڵه‌تی رێكخراوی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كان وه‌ربگرنه‌وه و بۆ خۆیان رێكخراوێك تۆمار بكه‌ن به‌ناوی ئه‌نفاله‌كان، هه‌روه‌ها داوایان له قوربانیان و هونه‌رمه‌ندان كرد به‌شداری چالاكییه‌كانمان نه‌كه‌ن.
له كاتێك ئێمه هۆڵی میدیاشمان له چه‌ند مانگ زووتره‌وه گرتبوو، ئاماده بووین هۆڵه‌كه بۆ ئه‌وان به‌جێ بهێڵین و مه‌راسیمه‌كه‌ی خۆمان له 7ی نیسانه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، هێشتا له گێچه‌ڵ كردنی خۆیان نه‌كه‌وتن، سه‌ره‌تا مۆڵه‌تی رۆژی 14-4 یان لیچ سه‌ندینه‌وه، كه بینییان سه‌دان لافیته بۆ پشتیوانی ڤیستیڤاڵه‌كه‌مان له ناو هۆڵی میدیا‌و ده‌وروبه‌ری هه‌ڵواسراوه، ده‌یان به‌یاننامه بۆ پشتیوانیمان ده‌ركراوه‌و به‌شداری به‌رفراوانی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی ئێمه وه په‌راوێز كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وان، ته‌نانه‌ت مه‌كته‌بی سیاسی ینك به 10000 دینار پاڵپشتی ئێمه‌یان كرد، ئه‌وجا به پشتیوانی خوالێخۆشبوو جه‌بار فه‌رمان مۆڵه‌تی گرتنی هۆڵی میدیا و گه‌له‌رییه‌كه‌یان لێمان سه‌نده‌وه دایان به سه‌وڵه‌ی به‌دری سه‌ر به مه‌جلس ئه‌علای ئیسلامی، بۆ شه‌وه‌كه‌ی لافیته‌كانیان به پیسایی تێكدراو تۆمه‌ته‌كه‌یان خسته سه‌ر من، له لایه‌كی دیكه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كێك له رزگاربووانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان دانا له‌سه‌ر مینبه‌ر له كاتی سمیناردا بێده‌نگی لێ‌كرد و وه‌لامی پرسیاری كۆڕگێڕی نه‌دایه‌وه، وێڕای هه‌موو ئه‌و گێچه‌ڵانه به‌ڵام شكستیان هێنا.