هاوولاتییه عێراقییه‌كان توڕه بوون له‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رۆناڵد ترامپ، 4 له ئه‌ندامانی بلاك وته‌ری ئازاد كرد، كه تۆمه‌تبار بوون به كوشتنی 14 هاووڵاتی سڤیلی عێراقی له گۆڕه‌پانی نسور له سه‌پته‌مبه‌ری 2007، هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكه بۆ هه‌ر كوژراوێك جگه له یه‌كیان 100000 دۆلار‌و برینداره‌كانیش هه‌ر یه‌كه‌ی 50000 دۆلار قه‌ره‌بووی ژماردووه.
له‌سه‌ر دانانی ئاڵای كۆنی عێراقی له كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی حكومه‌تی ئوردن و عێراق، وه‌زیری كشت و كاڵی عێراقی محه‌مه‌د خه‌فاجی داوای له حكومه‌تی ئوردنی كرد داوای لێبوردن بكات، كه‌چی حكومه‌تی ئێستای عێراقی كه میراتگیری حكومه‌تی پێشووی به‌عسی روخاوه، تا ئێستا ئاماده نییه داوای لێبوردن له قوربانیانی تاوانه‌كان رابردووی كوردستان و عێراق بكات، قوربانیان ژماره‌یان 16 كه‌س نییه، به‌ڵكه ده‌یان هه‌زاری ئه‌و ژماره‌یه‌یه، وه دسیه‌كه ئاڵایه‌كی به هه‌ڵه دانراو نییه، به‌ڵكه 4049 گوندی ته‌نها له كوردستان له گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كردووه، زیاتر له 185 گوند‌و شاری كیمیابارانكردووه، نزیك ملیۆنێك هاووڵاتی كۆمه‌ڵكوژ كردووه، ژێر بیابانه پان و به‌رینه‌كانی عێراقی تژی كردووه له روفاتی قوربانیان، له كوێوه هه‌ڵیده‌كۆڵیت ئێسك و پرۆسكی مرۆڤت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، وڵات بۆته گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی پان و به‌رین ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری نییه.
كلتوری داوای لێبوردن كردن
كلتوری داوای لێبوردن كردن، كلتورێكی مرۆڤدۆستانه‌ی مۆدێرنه، كلتوری كۆتایی كه‌له ره‌قی سسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی پیاوسالارییه، هه‌ست كردنه به هه‌ڵه‌ی رابردوو، دان پێنانه به تاوان، پاككردنه‌وه‌ی ویژدان و رزگاربوونه له دڕنده‌یی، پاككردنه‌وه‌ی مێژووه له ناشرینییه‌كان رابردوو، گه‌ردن ئازایییه له قوربانیان، هه‌رچه‌نده هه‌موو بۆچوون و كه‌سه‌كان ناتوانن خۆیان له دڕنده‌ییه‌كان رابردوو پاك بكه‌نه‌وه، كلتورێكه ئازایه‌تی ده‌وێت بۆ به‌ره‌و روبوونه‌وه‌ی رابردووی ره‌ش.
بۆ نایكه‌ن؟
20 ساڵه له هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له رابردوودا ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی داوه، داوا ده‌كرێت سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ك هێمای باڵای وڵات داوای لێبوردن بكات.
ئه‌ركی جه‌نابی تاڵه‌بانی و بارزانی و فوئاد مه‌عسوم و به‌رهه‌م ساڵه‌ح بوو پێشتر ئه‌م كاره بكه‌ن، " بارزانی مانگێك بووه سه‌رۆك كۆمار" ده‌بوایه ئه‌و ئه‌ركه‌یان وه‌ك كاری یه‌كه‌میان جێبه‌جێ بكردبایا، ده‌بوایه به‌دوای سوێند خواردنه‌كانیان یه‌كسه‌ر به‌م ئه‌ركه هه‌ڵبستانایا، ده‌یان جار ئه‌م داوایه‌ی به‌ره‌و رویان كرایه‌وه، كه‌چی وه‌ڵام نه‌بوو، ئه‌وان نه‌یانتوانی به ئه‌ركی ئه‌خلاقی خۆیان هه‌ڵبستن و سه‌روه‌ریه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی و مێژوو و خۆیان تۆمار بكه‌ن. داواكارییه‌كه ته‌نها بۆ كورد نه‌بوو به‌ڵكه بۆ مرۆڤایه‌تی بوو، ناویان له ریزی ئه‌وانه‌دا تۆمار ده‌كرا له وڵاتانی خۆیان به‌و شێوه هه‌ڵوێسته مرۆیانه هه‌ڵستاون، ئه‌وان مێژوو له یادیان ناكات.
دكتۆر له‌تیف ره‌شید تۆ ئه‌نجامی بده
ئێستا ئه‌م داواكارییه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراقی فیدراڵ، به‌ڕێز خاوه‌ند شكۆ د. له‌تیف له كاتێك ئێوه باش ده‌زانن ئه‌م داواكارییه ئه‌ركه‌و به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به‌م كاره هه‌ڵبستن، ئێمه پێویستمان به وته‌ی سۆزداری و كرده‌ی پۆپۆلیستی نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له گه‌ڵ مێژووی ئه‌م وڵاته ئاشتمان بكه‌نه‌وه‌و هاوكات دڵنیاشمان بكه‌نه‌وه ئه‌وجۆره تاوانانه له داهاتوودا دوباره نابنه‌وه، به‌وه‌ی به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراق و واژۆی خۆتانه‌وه داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق بكه‌ن، به‌ڵگه‌نامه شاراوه‌كانی رابردوو هه‌موو ئازاد بكرێن، تۆمه‌تبارانی تاوانه زه‌قه‌كان هه‌موو دادگایی بكرێن، عێراق ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی، قه‌ره‌بووی قوربانیان بكرێته‌وه‌و مۆنمێنتی یاداوه‌ری بۆ سه‌رجه‌م قوربانیان له پایته‌ختی عێراق دروست بكرێت.
لێبورده‌یی چۆنه؟
له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی جینۆسایده كه ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه كه ناوی كوردستانه، شوێنێك پنتێك نییه بۆ لێبورده‌یی مرۆڤه‌كان، روباری خوێن، دنیایه‌ك هه‌ڵه، دڕنده‌یی، بونه‌ته به‌شێك له مێژوو و رۆشنبیری و كلتوری هه‌رێمه‌كه، بۆیه دان نان به راستییه تاڵه‌كان رابردوو و ئێستا و داوای لێبوردن كردن به‌شێكه له ساڕێژی برینه‌كان، هه‌نگاوێكه روو له ئاینده.
مێژوویه‌ك ئێمه ده‌به‌ستێته‌وه به‌م وڵاتانه‌وه كه له ناو خوێن و ئێسك و پروسكدا نغرۆ بووه، بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و تاڵیانه پێویستمان به دادپه‌روه‌رییه، لێ دادپه‌روه‌ری و ئاشته‌وایی پێكه‌وه گرێدراون، به بێ یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی دووه‌م زه‌لیلكردنه و هه‌رگیز به‌دی نایات، وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كانی كورد ده‌یكه‌ن، لێبورده‌یی هه‌موو كات دوای دان نان به راستییه‌كانی تاوانه‌كان و دادپه‌روه‌رییه‌وه دێت، تاوانبار و قوربانییه‌كان له ئاوێنه‌ی ده‌رخستنی راستیه‌كانی رابردوه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن ده‌رده‌كه‌ون نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له تاوانه‌كانی رابردوو بشوردرێنه‌وه، كارێكی زۆر ناشایسته‌و ناڕه‌وایه داوا له قوربانیانی تاوانه‌كان بكرێت ئاشته‌وایی بكه‌ن، له كاتێكدا هێشتا دادوه‌ری به ڕۆڵی خۆی هه‌ڵنه‌سابێت و دان به راستییه‌كانی تاوانه‌كان نه‌نرابێت و تاوانباران دادگایی نه‌كرابێتن له پێناو رزگار نه‌بوون له سزا‌و به دكۆمێنت كردنی تاوانه‌كان و ده‌رخستنی راستییه‌كان و نووسینه‌وه‌ی روداوه تاڵه‌كان!!.
چۆن فێر بین له ئه‌زموونی باشووری ئه‌فریقا؟
له ئه‌زموونی خوارووی ئافریقیاوه فێر بین كه"باسكردنی سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كان، دانپێنان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه، دان نان به‌و تاوان و كاره‌ساتانه‌ی له رابردوو روویان داوه، هه‌ندێك جار زۆر پڕ بایه‌ختره له زانینی حه‌قیقه‌ته‌كانی بابه‌ته‌كه، ئه‌گه‌ر چی مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاریان چه‌شتووه پێویستیان به داوای لێبوردن كردن هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تا ناكۆكیه‌كان ڕابردوو له‌بیر خۆیان ببه‌نه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له پرۆسه‌ی لێ‌خۆش بوونی "كۆمسیۆنی حه‌قیقه‌ت و پێكهاتنه‌وه له باشووری ئافریقا" ئه‌وه پیشان ده‌دات كه قه‌بوڵكردنی سه‌ره‌نجامه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كات، كاتێك قوربانیانیان كه‌سوكاری قوربانیه‌كان دانپێنانێك و داوای لێبوردنێكی شه‌رعییان پێ ده‌گات. "پێكهاتنه‌وه چارلس ڤیلا ڤیسیستۆ". .
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه؟
قه‌ره‌بووكردنه‌وه ته‌نها پاداشتی مادی نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی له قوربانیان كه‌وتووه، به‌ڵكه خۆی له پاداشتی مادی یان ڕه‌مزی یان پێكه‌وه ده‌بینێته‌وه، ڕه‌نگه پاداشتی دارایی بێت یان پۆزش و داوای لێبوردنكردن بێت له قوربانیان یاخود هه‌ردووكیان پێكه‌وه، نابێت له یادمان بچێت كه بژاردن هه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه و هه‌م په‌یمانیشه بۆ دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ڕابردوو له ئاینده، ئێمه له‌م مه‌ڵبه‌ندی جینۆسایده پێویستمان به‌مه‌یان زیاتره كه روداوه‌كان رابردوو دوباره نه‌كرێنه‌وه، جارێكی دیكه نه‌مان به‌نه‌وه بۆ ناو قه‌سابخانه‌كانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و شانزه‌ی سێ، وه‌ك ده‌بینین به‌رده‌وام له‌ناو بازنه‌كه‌داین و لیچی ده‌رناچین، له كاتێكدا نه قه‌ره‌بوو كراوینه‌ته‌وه نه داوای لێبوردنیشمان لێكراوه، نه وڵاتیش بۆته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی، بۆیه روداوه تاڵه‌كان رابردوو له ژینگه‌یه‌كی وادا ئاساییه دوباره ببنه‌وه، وه‌ك به‌رده‌وام دوباره ده‌بنه‌وه له شه‌نگاله‌وه بۆ دوز و سبایه‌كه‌ر و له داهاتووشدا بۆ ناوه‌كانی دی، راسته ئه‌مانه رابردوو ناگۆڕن و ژیان بۆ قوربانیان ناگه‌ڕێننه‌وه، وه‌لێ ژیان بۆ داهاتوو دور له تاوان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، قوربانیان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن گوێبیستی داواكارییه‌كانیان بوونه.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و هه‌ندێك له زیانه مادییه‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ قوربانیان، بۆ ئه‌وانه‌ی مافیان پێشێل كراوه، بۆیه مافی قه‌ره‌بوو مافێكی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای سازش هه‌ڵنه‌گرتووی قوربانیانی كوردستانه، كه‌سیش بۆی نییه به ناویانه‌وه ئه‌و سازشه بكات ئه‌گه‌ر له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتیش بێت، ده‌بێت ته‌نها خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی پێیان گه‌یشتووه به‌م كاره هه‌ڵبستن.
به‌رپرسیارێتی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت
ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ری تاوان كه عێراقه، نابێت له به‌رپرسیارێتی تاوانه‌كانی ڕابردووی عێراق هه‌ڵبێت، تاوانی جینۆساید به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌ته، چونكه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام دراوه به چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی و توانا و ئیمكاناتی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام دراون، ئه‌م به‌رپرسیارێتییه به گۆڕینی سسته‌م و رژێم و حكومه‌ته‌كان كۆتاییان نایات، به‌ڵكه بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان و جێگره‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو به‌دی دێت له داوای لێبوردن كردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و سزادانی بكه‌ران و جێگیر كردنی له مێژووی وڵات‌دا.
ته‌نانه‌ت به سزادانی بكه‌رانیش كۆتایی نایات، چونكه بكه‌ر به چه‌ك و تفاقی عێراق تاوانی ئه‌نجام داوه. عێراقی ئێستا كه داوای لێبوردن ده‌كات و قه‌ربووی قوربانیان ده‌كاته‌وه، له به‌ر ئه‌وه نییه به‌رپرسه له تاوان و هه‌ڵه‌كان ڕابردووی سه‌دام، به‌ڵكه له به‌ر پابه‌ند بوونیه‌تی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه و كاركردنیه‌تی بۆ دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان به‌كۆمه‌ڵگاو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ته بۆیان و متمانه‌یان ده‌داتێ به‌وه‌ی عێراقی داهاتوو ئه‌وه‌ی رابردوو نییه، له تاوانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پۆزش هێنانه‌وه، له ئه‌نجامدانی جینۆسایده‌وه هاتۆته سه‌ر واژۆكه‌رانی په‌یمانامه نێوده‌وڵتیه‌كانی به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر تاوانه مه‌زنه‌كان، تا ئه‌مانه نه‌كات، دوباره بونه‌وه‌ی تاوان له‌كات و ساتدایه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌ك نه‌كراوه، وه‌ك تا ئێستا له ناو بازنه‌ی رابردووداین.
خۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
به داوی لێبوردن كردن به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی له ڕابردوودا ئه‌نجامدراون، تاكه زه‌مانه‌تی هاوسه‌نگی ڕاگرتنه له نێوان مافی قوربانیان و به‌رپرسیارێتی تاوانكاران، ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی سیاسه‌ت و كاری فه‌رمانڕه‌واكانی پێشووی خۆی.
ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵگرتنه مانای تاوانبار بوون ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكه خۆ پاككردنه‌وه‌و شۆردنه‌وه‌یه لێی، پاككردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته له‌و ڕابردووه تاڵه خوێناوییه پڕ له تاوانه كه له‌م وڵاته رویانداوه، وه خودیشه له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی، شۆردنه‌وه‌ی وڵاته له شوێنه‌واره‌كانی تاوان دڕنده‌یی رابردوو، شوردنه‌وه‌ی ولاته له گازی خه‌رده‌ل و خوێن و روفاتی ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و په‌تی سێداره، ئه‌مه له باشووری ئافریقیا و شیلی و ئاڵمانیاو ئه‌رجه‌نتین و. . . . ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی گۆڕانكاری تیایاندا ئه‌نجامدرا له پاش ده‌سه‌ڵاتی نازیه‌ت و ئاپارتاید و دیكتاتۆریه‌ت په‌یره‌و كرا، كوردیش چاوه‌ڕوانی ده‌كات له ئێراقی دوای سه‌دام حوسێن كه ئێستا ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكین ببێته پرنسبێكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی داهاتوو، ئه‌وه‌ی له عێراق كراوه نه‌ك كه‌متر نییه له‌وه‌ی له‌و وڵاتانه كراوه‌و بگره بارته‌قای چه‌ندینیانه.
سه‌رۆكی شیلی چی كرد؟
سه‌رۆكی شیلی Ricardo Lagos هه‌ڵستا به ناردنی نامه‌ی پاساو هێنانه‌وه‌ی كه‌سی یان داوای لێبوردنكردن بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ست ڕژێمی سه‌ربازی پێشوو به سه‌ركردایه‌تی بینۆتشه، ئه‌م پرۆسه‌یه له ساڵی 1996 ه‌وه بۆ 2008 درێژه‌ی كێشا، كه‌چی سه‌رۆك كۆمار خۆی قوربانی و نه‌یاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو كه تاوانی ئه‌نجام دابوو، ئه‌و نامانه‌ی ناردی بۆ سه‌رجه‌م قوربانیان ئه‌ویان نه‌كرده تاوانبار، به‌ڵكه نامه‌كانی وڵاتی له تاوانه‌كانی بینۆتشه‌ی تاوانبار شوشته‌وه‌و ناشرینیه‌كانی پاككرده‌وه‌و خۆشی برده ریزی سه‌ركرده مه‌زنه‌كانه‌وه، بۆیه ده‌بێت عێراقیش له تاوانه‌كانی سه‌دام حوسێن بشۆردرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكاره بكرێت پێویستمان به مرۆڤه بۆ مێژوو، كێ ئه‌وه بكات شوێن له مێژوو ده‌گرێت.
ئه‌ڵمانیاو هه‌نگاوی مه‌زن
قوربانیانی ده‌ستی ڕژێمی نازی ئا‌ڵمانیا، له پاڵ قه‌ره‌بووی مادی، هه‌ر یه‌كه‌یان نامه‌ی سه‌رۆك كۆمار یوهانز راو" 1931-2006" له پارتی سۆسیال دیموكرات یان پێگه‌یشت، كه له‌ساڵی 1999 ه‌وه بۆ 2004 سه‌رۆك كۆماری وڵات بوو، له نامه‌كه‌یدا داوای لێبوردنی له قوربانیانی ده‌سه‌ڵاتی نازی هیتله‌ر كردبوو"تعویز العمال الاسترقاقیین والقسریین فی المانیا النازیه-یونامی"، له دوا هه‌ڵوێستیشدا بڕیار درا جووه جه‌زائیرییه‌كان كه زۆرینه‌یان له فه‌ره‌نسا ده‌ژێن، ئه‌وانه‌ی له هۆلۆكۆست رزگاریان بووه، هه‌ر یه‌كه‌یان به 2300 ئیرۆ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌سا سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا یواكیم غاوك 1940، سه‌رۆك له ماوه‌ی 18-3-2012 بۆ 18-3-2017 دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌ڵمانیا به‌رپرسیارێتی به‌شێك له جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
ساڵی 2008 ئه‌نغێلا مێركلیش داوای لێبوردنی له ئیسرائیل كرد به‌رامبه‌ر به هۆلۆكۆست، وتی ئه‌ڵمانیا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كات، وه ساڵی 2004 غێرهارد شرۆده‌ر داوای لێبوردنی له گه‌لی روسیا كرد به‌رامبه‌ر به تاوانه‌كانی نازیه‌ت.
سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا فرانك فالتر شتاینمایر له ئایاری 2021 داوای لێبوردنی له گه‌لانی جینۆسایدكراوی نامیبیا كرد. ئه‌ڵمانیا سێ هه‌نگاوی نا له‌و بواره" دروستكردنی مۆنمێنت، داوای لێبوردنكردن، قه‌ره‌بووی مادی".
ئه‌ڵمانیا كه له ساڵی 1884 ه‌وه بۆ ساڵی 1915نامیبیای داگیر كردبوو، داوای لێبوردنی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێوان ساڵانی 1904 بۆ 1908 ده‌یان هه‌زاری له گه‌لانی هیریرو نامای له نامیبیا كۆمه‌ڵكوژ كردبوو " 65000له گه‌لی هیریر، 10000 له گه‌لی ناما"، به هه‌ردوولایان 75%ی ئه‌و گه‌لانه بوون، به گشتی وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیان بگاته 100000 كه‌س.
ئه‌م تاوانانه‌ش به‌هۆی به‌رهه‌ڵه‌ستیكردنیان له زه‌وتكردنی زه‌وی و ئاژه‌له‌كانیان كه ئه‌ڵمانه‌كان ده‌یانه‌ویست ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌م تاوانه‌ش به یه‌كه‌م كۆمه‌ڵوژی سه‌ده‌ی بیست ناونراوه، ئه‌ڵمانیا قه‌ره‌بووی قوربانیانی كرده‌وه به 1، 1 ملیار ئیرۆ به‌ڵام له‌ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، كه‌سوكاری قوربانیان به رێكه‌وتنه‌كه‌و شێواز‌و قه‌باره‌ی قه‌ره‌بووه‌كه رازی نین.
هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانه‌كان هێشتا زۆر برینی گه‌لان ماوه ساڕێژی بكه‌نه‌وه نموونه له‌وانه له نیسانی 1941 نازییه‌كان یۆنانیان داگیركرد، ئاڵای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌كرۆبۆلیس هه‌ڵكرد، له دوای سێ ساڵ و نیو داگیركاری وڵاتیان به كه‌لاوه‌یی بۆ یۆنانییه‌كان جێهێشت، له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، یۆنانیه‌كان داوای قره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه له ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ڵمانه‌كان وه‌ك جێماوی یاسایی رژێمی هیتله‌ر، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی یۆنانی داوای 300 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوكردنه‌وه ده‌كات، تا ئێستا یۆنانییه‌كان ته‌نها 115 ملیۆن مارك و 25 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رگرتووه، كه پێی رازی نین، پۆڵۆنییه‌كانیش هه‌مان داواكارییان له ئه‌ڵمانه‌كان هه‌یه.
ئیتاڵیاش هه‌نگاوی ناوه
ساڵی 2008 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سیلفیۆ برلسكۆنی به فه‌رمی داوای لێبوردنی له گه‌لی لیبیا كرد بۆ سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزه‌كردن، وه بڕیاری دا 5 ملیار دۆلار له ماوه‌ی 25 ساڵدا وه‌ك قه‌ره‌بوو له شێوه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بدات به وڵاتان و گه‌لانی زه‌ره‌ر مه‌ند له داگیركاری ئیتاڵیا.
رۆته ناچاربوو داوای لێبوردن له بازرگانیكردن به كۆیله‌وه بكات
سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا مارك رۆته له رێكه‌وتی 19-12-2022 داوای لێبوردنی كرد له رۆڵی رابردووی هۆڵه‌ندا له به كۆیله‌كردن، وه تاوانی كۆیله‌كردنی مرۆڤی وه‌ك تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ناساند كه باپیرانی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه.
به‌ناوی حكومه‌تی هۆڵه‌ندییه‌وه داوای لێبوردنی كرد، له هه‌موو ئه‌و كۆیلانه‌ی له جیهاندا ئازاریان له‌م كاره بینیوه له‌سه‌ر ده‌ستی هۆڵه‌ندییه‌كان، وتی داوای لێبوردن له نه‌وه‌كانیان ده‌كه‌م.
هۆڵه‌ندا لانی كه‌م به وته‌ی خۆیان ماوه‌ی 250 ساڵ گلاوه‌نه‌ته به كۆیله‌كردنی مرۆڤه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م نیو ملیۆن ئه‌فریقی به كۆیله كردووه.
رۆته پێشتر ده‌یووت ئه‌م دۆسیه‌یه كۆنه و ماوه‌ی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه، وه‌لێ دوایی گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی سه‌دان ساڵ چه‌وساندنه‌وه‌و زه‌بروزه‌نگ كاریگه‌ری له سه‌ر ئێستا داده‌نێت.
ساڵی 1863 كۆیله‌داری له هۆڵه‌ندا قه‌ده‌غه كراوه، وه‌لێ تا ساڵی 1873 كۆیله‌داری له هۆڵه‌ندا هه‌ر هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده ره‌خنه‌گرانی پرۆسه‌كه پێیان وایه، قه‌ره‌بووی 200 ملیۆن ئیرۆ به‌س نییه بۆ 400 ساڵ كۆیله‌كردن، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه راستییه‌كان هه‌موو بوترێت- ڕحفاد الڕفارقه: اعتژار هولندا عن ماچی العبودیه لیس كافیا
https://alghad. com/%D8%A3%D8%AD%D9%81%D8%A7%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%81%D8%A7%D8%B1%D9%82%D8%A9-%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D8%B0%D8%A7%D8%B1-%D9%87%D9%88%D9%84%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D8%B9%D9%86-%D9%85%D8%A7%D8%B6%D9%8A-%D8%A7/
فه‌ره‌نسا داوا ده‌كات توركیا داوای لێبوردن له ئه‌رمینیا بكات، وه‌لێ خۆی له جه‌زائیۆی ناكات
شیراك سه‌رۆكی كۆچكردووی فه‌ره‌نسا داوای لێبوردنی كرد له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی 13 هه‌زار جوله‌كه له پرۆسه‌ی ئه‌لفیل دیف له ساڵی 1942 له میانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و پاشان به كۆمه‌ڵ كوشتن‌یان له لایه‌ن هیتله‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و وه‌ك بیروباوه‌ڕ و پرۆسه لێی بێبه‌رییه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا په‌سندی كردبوو كۆمپانیای هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری فه‌ڕه‌نسا ناچار كرا تا ساڵی ٢٠١٥ قه‌ره‌بووی كه‌سه ماوه‌كانی هۆلۆكۆست بكاته‌وه به‌و پێیه‌ی كاتی خۆی ئه‌م كۆمپانیایه یارمه‌تی ئه‌ڵمانیای دابوو له گواستنه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان له فه‌ڕه‌نساوه بۆ كه‌مپه‌كانی ئه‌شوڤیتس، به هه‌مان شێوه‌یه لۆبی جوله‌كه له ئه‌ڵمانیاش توانی كارێك بكه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته یاسایه‌ك ده‌ربكات كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ناچار بكات قه‌ره‌بووی جوله‌كه‌كان بكاته‌وه. "
پەیسەر- چۆن دەتوانرێت دەوڵەتی عێراق پابەند بکرێت بە قەرەبووکردنەوەی ئەنفال و هەڵەبجە؟
https://www. peyserpress. com/detail/7644
لێ هه‌ر فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی جه‌زائیرییه‌كان نكۆڵی كرد، له ساڵی 2008 عه‌بدالعه‌زیز بلخادم ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی جه‌زائیری داوای له فه‌ره‌نسا كرد داوای لێبوردن بكات وقه‌ره‌بووی 132 ساڵ داگیركاری و كۆمه‌ڵكوژیان بكاته‌وه، كه له رێكه‌وتی 19-3-1962 شه‌ڕ كۆتایی هات، ته‌نانه‌ت فه‌ره‌نسا تاكو ساڵی 1999 دانی نه‌نا به بوونی شه‌ڕه‌كه‌ش، هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رامبه‌ر رابردووی داگیركاری جه‌زائیر سه‌خته بۆ سیاسییه‌كان، چونكه له‌ناو فه‌ره‌نسا 7 بۆ 8 ملیۆن كه‌س په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به شه‌ره‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌مانه‌ش له هه‌ڵبژاردندا هێزێكی مه‌زنی ده‌نگده‌ران پێك ده‌هێنن، به‌سه‌ر نه‌یارو لایه‌نگردا دابه‌ش بوونه.
هه‌رچه‌نده ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به جه‌زائیر وتی نه نكۆڵی‌كردن وه نه داوای لێبوردن كردن، وه‌لێ ئه‌نجومه‌نی یاسایی فه‌ره‌نسا له 8ی شوباتی 2018 بڕیاریدا هه‌موو قوربانیانی جه‌نگی نێوان ساڵانی 1954 بۆ 1962 كه له جه‌زائیر ژیاون له‌و كاته‌دا قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا فه‌ره‌نسا دانی به هه‌قیقه‌تی یاسایی تاوانه‌كانی خۆی له جه‌زائیر نه‌ناوه كه ملیۆن و نیوێك قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت جه‌زائیرییه‌كان نه‌ك داوای لێبوردن و قه‌ره‌بووی تاوانه‌كانی سه‌رده‌می داگیركاری ده‌كه‌ن، بگره داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی روداوی 57 تاقیكردنه‌وی له نێوان 1945 بۆ 1960 چه‌كی ناوكی له بیابانه‌كانی جه‌زائیر به تایبه‌ت ناوچه‌ی رقانی وڵات ده‌كه‌ن، به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ژماریان كردووه كه له لایه‌ن فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و قوربانی سڤیلی لێ كه‌وتۆته‌وه‌و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه.
هه‌روه‌ها ماكرۆن له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا وتی كۆلۆنیاڵی فه‌ره‌نسی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه، ماكرۆن ساڵی 2021 ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كرد سوپای فه‌ره‌نسی له 17-10-1961 به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیان دا، وه‌ك تاوانێك كه لێبوردنی نییه. له‌مه‌ش زیاتر ماكرۆن داوای لێبوردنی له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دان كرد كه له ماوه‌ی شۆڕشدا له جه‌زائیر ئه‌ندامدرا.
به‌لام فه‌ره‌نسا ره‌تی كرده‌وه داوای لێبورن بكات له سه‌رده‌می داگیركاری 132 ساڵی نێوان سالانی 1830 بۆ 1962، كه داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی گه‌لی جزائیره.
له كاتێك تونس و جه‌زائیر داوای داوای لێبوردن ده‌كه‌ن له فه‌ره‌نسا، كه‌چی فه‌ره‌نسا داوا ده‌كات توركیا داوای لێبوردن له ئه‌رمینیا بكات، به‌لام بۆ خۆی هه‌نگاوی ته‌واو نانێت و به‌ره‌و رووی رابردوو نابێته‌وه، له ترسی هێزی راستڕه‌وه‌كان، نه‌یاری هه‌ر به‌ره‌و روبونه‌وه‌یه‌كی میژوون له جیهاندا" د. ڕحمد القدیدی-اعتژار الدول لمن ڤلمتهم
https://al-sharq. com/opinion/24/07/2020/%D9%8A%D8%B4%D8%B1%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84-%D8%A3%D9%86-%D8%AA%D8%B9%D8%AA%D8%B0%D8%B1-%D9%84%D9%85%D9%86-%D8%B8%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%87%D9%85-%D8%AD%D8%AA%D9%89-%D8%A8%D8%B9%D8%AF-%D8%B9%D9%82%D9%88%D8%AF
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی فه‌ره‌نسا له دۆسییه‌ی رواندا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له ٢٧ی ئایاری 2021 سه‌ردانی ڕواندای كرد. ئه‌م سه‌ردانه مێژووییه ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌نگاوێكی نوێ بكات له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پاریس و كیگالی، ئیمانوێل ماكرۆن ڕایگه‌یاند كه هاتووه بۆ داننان به "به‌رپرسیارێتی" فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر به جینۆسایدی توتسییه‌كان له ساڵی ١٩٩٤.
ئه‌و وتی فه‌ره‌نسا "هاوبه‌ش نه‌بووه" له پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی جینۆسایده‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه "ڕووبه‌ڕووی مێژوو ببێته‌وه و دان به‌و ئازارانه‌دا بنێت كه به‌سه‌ر گه‌لی ڕواندا گه‌یاندراوه، به به‌رز نرخاندنی بێده‌نگی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر پشكنینی ڕاستییه‌كان". هه‌رچه‌نده به پێی راپۆرتی موسیۆ 13 كه‌سایه‌تی سیاسی و 20 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی راسته‌وخۆ گلاونه‌ته تاوانه‌كه‌وه.
فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی توتسییه‌كان له لایه‌ن هۆتسییه‌كانه‌وه، تۆمه‌تباره به ده‌ست تێكه‌ڵكردن له گه‌ڵیان كه له 6ی ئه‌برێلی 1994 كۆمه‌ڵكوژییه‌كه تا 4ی ته‌موزی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وام بوو، رۆژانه 10 هه‌زار تۆتسی ده‌كوژران، له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا 70%یان له‌ناودران.
ماكرۆن دانی نا به به‌رپرسیارێتی فه‌ره‌نسا له كۆمه‌ڵكوژی روانداو پاش 25 ساڵ كێشه له نێوانیان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆڵی فه‌ره‌نسا له‌كۆمه‌ڵكوژییه‌كه.
وتی فه‌ره‌نسا به‌رپرسه نه‌ك به‌شێك بێت له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌و وه داوای لێبوردنی نه‌كرد.
به‌ریتانیا زۆر هه‌نگاو ماوه بینێت
به‌ریتانیا كه ژماره‌یه‌كی زۆر وڵاتی داگیركرد‌و، زۆر تاانی له میچژوودا ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر به گه‌لان، هه‌ندێك هه‌نگاوی ناوه، وه‌لێ زۆر هه‌نگاویش ماوه بینێت، نموونه گه‌لی كوردستان به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا داگیریو دابه‌شیان كردووه، به‌رامبه‌ر به كوردی باشوور به‌ریتانییه‌كان تاوانیان ئه‌نجامداوه، به‌ریتانیا داوای لێبورنی بۆ داگیركاری میسر‌و. . . . زۆر ولاتی دیكه داوای نه‌كردووه.
تۆنی بلێر سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا داوای لێبوردنی له سه‌رده‌می كۆیله‌داری كرد، ساڵی 2016 به‌ریتانیا داوای لێبوردنی له هیند كرد.
به‌ڵام به‌ریتانیا ره‌تیكرده‌وه دان به تاوانه‌كانیدا بنێت به‌رامبه‌ر به گه‌لی ما‌و ما‌و له كینیا، كه له ساڵی 1950 دژ به داگیركاری راپه‌ڕین، به‌ریتانییه‌كان له وه‌ڵامدا 5000 ی لێكوشتن.
هه‌رچه‌نده 3000 دۆلار قه‌ره‌بووی بۆ هه‌ر قوربانییه‌ك دا، په‌شیمانی ده‌ربڕی به‌ڵام داوای لێبوردنی فه‌رمی نه‌كرد.
له ئازاری 2022 كاتێك شازاده ویلیا‌م چوو بۆ جامایكا غه‌مباری قولی ده‌ربڕی بۆ سه‌رده‌می كۆیله‌داری كه نابوایا روی بدایه، مێژووی به‌ریتانیا بۆ هه‌تا هه‌تایه پیس بكات، خه‌ڵك داوایان كرد قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه و كۆتایی به پاشكۆیه‌تی وڵات بۆ تاجی به‌ریتانیا بهێنرێت. . الاعتژار عن الاستعمار-بشیر عبد الفتاح
https://www. shorouknews. com/columns/view. aspx?cdate=09012023&id=242b7408-9e62-4693-8d10-7fb919de4af9
هه‌روه‌ها له مانگی ئه‌برێلی 2022 هاوولاتیانی سانت فنسنتین له كاریبی داوای قه‌ره‌بووی سه‌رده‌می كۆیله‌دارییان كرد له به‌ریتانیا
https://www. telesurtv. net/news/-san-vicente-granadinas-desligarse-reina-britanica-jefa-estado-20220727-0002. html
ئه‌مه‌ریكا زۆر داوایلێبوردن قه‌رزاره
له 25ی ئازاری ساڵی 1998 دا بیل كلنتۆن له سه‌ردانێكی سێ كاتژمێری بۆ وڵاتی رواندا داوای لێبوردنی لێیان كرد، به‌هۆی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاه‌وه له‌و گه‌لكوژیانه‌ی له‌و وڵاته رویان دا، وتی پێویسته به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرین، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر شه‌ڕی قڕێژ له ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ندیش داوای لێبوردنی كرد، ئۆباماش دانی نا به شه‌ڕی قڕێژ به‌رامبه‌ر به كوبا، پیرۆ، ئه‌رجه‌نتین، هه‌روه‌ها جۆرج بۆشی باوك داوای لێبوردنی له ئه‌مه‌ریكییه بنه‌چه یابانییه‌كان كرد كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ژاپۆنی بوون ده‌ستگیر كرابوون له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، قه‌ره‌بووشیانی كرده‌وه، "دوای لێدانی بیرل هابه‌ر له لایه‌ن ژاپۆنیه‌كانه‌وه، 110 هه‌زار ژاپۆنی له ئه‌مه‌ریكا نێردران بۆ زیندانه‌كان وه‌ك تێكده‌ر و سیخوڕ، وێڕای نه‌یاری وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی" به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر هیرۆشیما و لاوس، ڤێتنام، . . . . داوای لێبوردن نه‌كراوه.
ئیداره‌ی ترامپ دژ به كه‌لتوری داوای لیچبوردن كردن بوو، پێی وابوو دان نان به هه‌ڵه لایه‌نی لاوازی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌خات، وتیان ئێمه شانازی به مێژوومانه‌وه ده‌كه‌ین، راستگه‌رای نه‌ته‌وه‌یی سپی پێستی باڵا كۆیله‌ی رابردووه ناشرینه‌كانه وه‌ك هه‌ر راستگه‌رایه‌كی دی.
دۆسیه‌ی ژنانی ئاسوده‌یی
16-1-1992 ژاپۆن داوای لێبوردنی له كۆریای باشوور كرد به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژی سه‌ربازانی ژاپۆنی به‌رامبه‌ر ژنانی كۆری كردویانه كه ژماره‌یان نزیك 200000 بووه، وته بێژی حكومه‌تی ئه‌و كاته كۆیتشی كاتۆ وتی " ناتوانین نكۆڵی بكه‌ین له‌وه‌ی سوپای ژاپۆنی پێشوو رۆڵی هه‌بووه له رفاندن و ده‌ست به‌سه‌ركردنی ژنانی ئاسوده‌یی، بۆیه داوای لێبوردن راده‌گه‌یه‌نین"، دواتر له سه‌ردانیدا بۆ كۆریای باشوور داوای لێبوردنه‌كه‌ی دوباره كرده‌وه‌و رایگه‌یاند قه‌ره‌بووی قوربانیان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه ژاپۆن به‌رپرسیارێتی یاسایی بگرێته ئه‌ستۆ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن تۆمیشی مۆرایاما له رێكه‌وتی 15ی ئۆگستسی 1995 به بۆنه‌ی 50 ساڵه‌ی كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لێبوردنی له هه‌موو ئه‌وانه كرد ژاپۆن وڵاته‌كه‌یانی داگیر كردووه یان له میانی جه‌نگدا زیانی پێ گه‌یاندوون، حكومه‌تی ژاپۆنی داوای لێبوردنی كرد له كۆری و چینییه‌كان، هه‌موو ده‌یه‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی داوای لێبوردنه‌كه‌یان دووباره كردۆته‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له جه‌نگی جیهانی دووه‌م ژاپۆن به‌رامبه‌ر دراوسێكانی ئه‌نجامی داوه.
هه‌رچه‌نده ساڵانه برینی چینی و كۆرییه‌كان ده‌كولێته‌وه، كه قوربانی له‌سه‌ر مۆنمێنتی یاسۆكۆنی ده‌كرێته‌وه، یاسۆكۆنی هێمای میلیتاریزم رابردووی ژاپۆنیه‌كانه.
وه‌لێ كاتێك له ساڵی 2018 سه‌رۆكی كۆریا مۆن جیه كه وتی ژنانی ئاسوده‌یی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه، ژاپۆن ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
داواكاری ژنانی ئاسوده‌یی بریتییه له " دان نان به تاوان، داوای لێبوردنكردن، دانانی مۆنمێنت، قه‌ره‌بووی دارایی قوربانیان، گۆڕینی په‌رتووكی قوتابخانه‌كانی ژاپۆن تیایدا دان به كۆیلایه‌تی جنسی بنرێت ئه‌وان بنرێت".
مۆن جیه سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشور له ساڵی 2018 وتی پێویسته ژاپۆن دان به راستییه مێژووییه‌كان بنێت، داوای لێبوردنی راسگۆییانه بكات.
ژاپۆن و كۆریای باشور په‌یوه‌ندی توندی ئابوورییان هه‌یه، به‌ڵام شه‌ڕیان له‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كانی رابردووه، ئه‌مه‌ش كاری له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه زه‌بلاحه داناوه، كێشه‌ی ژنانی ئاسوده‌یی به‌رده‌وام سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، هه‌رچه‌نده له ساڵی 1965 له‌سه‌ری رێكه‌وتوونه، ژاپۆن به بڕی 9، 3 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بویانی كردۆته‌وه، كۆرییه‌كان داوای قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ش ده‌كه‌ن، كه ژاپۆنییه‌كان به سوخره كاری زۆره‌ملێی پێكردوون، هه‌رچه‌نده ئه‌و كرێكاره كۆریانه‌ی بران بۆ كاری زۆره ملێ له ژاپۆن، دواجار بوونه ناوكی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتی كۆریا.
ساڵانه له 13ی دیسه‌مبه‌ر، چینییه‌كان یادی كۆمه‌ڵكوژی 300 هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی شاری نانجینگ ده‌كه‌نه‌وه، كه له ساڵی 1937 ه به ده‌ستی ژاپۆنییه‌كان كۆمه‌لچكوژكران، له نانجینگ وێڕای كۆمه‌ڵكوژی 300 هه‌زار هاووڵاتی 20 بۆ 80 هه‌زار ژنیش لاقه كراون له لایه‌ن ژاپۆییه‌كانه‌وه.
كۆری و چینییه‌كان وێڕای په‌یوه‌ندی ئابووری زۆریان له گه‌ڵ ژاپۆنییه‌كان، به‌ڵام له بیرنه‌كردنی تاوانه‌كان رابردوو به‌رامبه‌ریان وه‌ك پاراستنی كه‌رامه‌تی ئه‌مڕۆ سه‌یر ده‌كه‌ن.
ئوسترالیا داوای لێبوردنی ناته‌واو
له فبرایری ساڵی 2008دا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئوسترالیا كیفن رود "2007 بۆ 2010" داوای لێبوردنی كرد له هه‌مبه‌ر تاوانێك كرد كه به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ره‌سه‌نی ئوسترالیا به تایبه‌ت دزینی 17000 له منداڵه‌كانیان، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه داوای لێبوردن له هاووڵاتیانی ره‌سه‌نی وڵاته‌كه‌ی بكات له به‌رامبه‌ر داگیركردنی وڵاته‌كه‌یان و ئه‌و پێشێلكارانه‌ی له رابردوو به‌رامبه‌ریان كراوه وتی: نابێت نه‌وه‌ی ئێستا لێپرسینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كاری نه‌وه‌ی رابردوو له گه‌ڵدا بكرێت.
كه‌نه‌دا زۆرترین قه‌ره‌بوو
له كه‌نه‌داش په‌یكه‌ری یه‌كه‌م سه‌ره‌ك وه‌زیرانی وڵات جۆن مه‌كدۆناڵد شكێنرا، به‌هۆی سیاسه‌تی پڕ له زه‌برو زه‌نگی به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی كه‌نه‌دا، كه له نێوان 1863 بۆ 1896 سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كه‌نه‌د بووه، به زۆر 150000 منداڵی له هاووڵاتیانی ره‌سه‌نی كه‌نه‌دی له خێزانه‌كانیان سه‌ندووه‌و ناردویانیه‌ته 139 قوتابخانه‌ی تایبه‌ته‌وه، له به‌شی ناوخۆیی زیندانیانی كردووه، زۆربه‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌شكه‌نجه دراون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان مردوونه، ناوی 2800 كه‌سی له‌و قوربانیانه ئاشكرا كراوه، زمانی ره‌سه‌نیان لێ قه‌ده‌غه كراوه و كلتوریشیان یاساغ كراوه، له یۆنی ساڵی 2008 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی كه‌نه‌دا ستیفن هاربه‌ر له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی داوای لێبوردنی لێیان كرد، هاوكات قه‌ره‌بووی قوربانیانیش لو كاته له روی مادیه‌وه كرایه‌وه به 2، 3 ملیار دۆلار.
80000 له‌و قوتابیانه تا ساڵی 2008 له ژیاندا مابوون.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كه‌نه‌دا بۆ هاوولاتیانی ره‌سه‌ن تا ئێستا له چه‌ندین پرۆسه‌دا به‌ڕێوه چووه، له قه‌ره‌بووی داگیركردنی زه‌وییه‌وه تا قه‌ره‌بووی ئه‌و قوتابییه رفێنراوانه كه جینۆسایدی رۆشنبیری به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه.
له كۆتا رێكه‌وتندا له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ره‌سه‌ن له یۆلی 2022 حكومه‌تی كه‌نه‌دی بڕیاری دا قه‌ره‌بووی ئه‌و مندالانه بكرێته‌وه كه دوورخراونه‌ته‌وه له خێزانه‌كانیان له نێوان 1-4-1991 بۆ 31-3-2022، خۆیان و دایك و باوكیان ده‌گرێته‌وه، قه‌باره‌ی قه‌ره‌بووه‌كه 20 ملیار دۆلاره.
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له لایه‌ن حكومه‌تی كه‌نه‌دییه‌وه، بڕیاردراوه هه‌ر منداڵێك یان به‌خێوكه‌رێك له‌وانه لانی كه‌م به 40000 دۆلاری كه‌نه‌دی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
هاوكات به‌شی دووه‌می رێكه‌وتنه‌كه به 19، 81 ملیار دۆلار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری منداڵ و خێزانی گه‌لانی یه‌كه‌می وڵاته.
https://ici. radio-canada. ca/rci/ar/%D8%A3%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8%B1/1895714/%D9%83%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82-%D8%AA%D8%B3%D9%88%D9%8A%D8%A9-%D9%86%D9%87%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D8%A9-20-%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D9%88%D9%84%D8%A7%D8%B1-%D8%AA%D8%B9%D9%88%D9%8A%D8%B6-%D8%A3%D8%B7%D9%81%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%83%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B5%D9%84%D9%8A%D9%8A%D9%86له 25ی ئۆكتۆبه‌ری 2022، دادگای مافی مرۆڤی كه‌نه‌دی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
https://www. alaraby. co. uk/society/%D9%83%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D9%85%D8%AD%D9%83%D9%85%D8%A9-%D8%AD%D9%82%D9%88%D9%82-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%86%D8%B3%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D8%B1%D9%81%D8%B6-%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82%D8%A7%D9%8B-%D9%84%D8%AA%D8%B9%D9%88%D9%8A%D8%B6-%D8%A3%D8%B7%D9%81%D8%A7%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%83%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B5%D9%84%D9%8A%D9%8A%D9%86
پاپا دادگاییكردنی رابردوو
پاپا له رێكه‌وتی 30-7-2022 داوای لێبوردنی كرد له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی مندالانی هاوولاتیانی ره‌سه‌نی ئینۆیت له كه‌نه‌دا، كه منداڵاكانیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه رفێنرا بۆ ئه‌وه‌ی رۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌یان بگۆڕن، له‌و پرۆسه‌یه زیاتر له 4100 منداڵ مردوونه به‌هۆی نه‌خۆشی و خراپی خواردنه‌وه له كۆی 150000 منداڵی رفینراو له 139 ناوه‌ند كه 60%ی له لایه‌ن كه‌نیسه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردران، دابڕێندرابوون له كه‌سوكارو زمان و رۆشنبیرییان.
دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی 2021 له دوو پرۆسه‌دا ته‌رمی 215 و 751 منداڵ له قوربانییه‌كان دۆزرانه‌وه‌و هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیان كه‌متر له 3 ساڵ بوو، ئه‌مه‌ش كه‌نه‌داو جیهانی هه‌ژاند.
ئینۆته‌كان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له پاپا گرت كه له داوای لێبوردنه‌كه‌ی باسی په‌لاماری سێكسییه‌كانی نه‌كردووه كه به‌ره‌و روی ئه‌و منداڵانه بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها پاپا داوای لێبوردنه‌كه‌ی به‌ناوی كه‌نیسه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكه به‌ناوی هه‌ندێ كریستانه‌وه كرد، وه پێویسته قه‌ره‌بووش بكرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده پاپا رایگه‌یاند داوای لێبوردنكردن كۆتا رێگا نییه، به‌ڵكه سه‌ره‌تایه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی مه‌كسیك ئه‌ندریس مانۆیل لۆبیز داوای له ڤاتیكان و ئیسپانیا كرد دان به پێشێلكاریه‌كان رابردوو بنێن و داوای لێبوردن بكه‌ن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی ره‌سه‌نی مه‌كسیك زیاتر له 500 ساڵ له‌مه‌وپێش كۆمه‌ڵكوژیكران به شمشێر و خاچ، هه‌رچه‌نده پاپا داوای لێبوردنی له هاووڵاتیانی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای لاتین كردووه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنیان.
تاوانباره به‌لجیكییه گه‌وره‌كه‌ی مێژوو
تشارلز میشیل سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا " 2014 بۆ 2019" و كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی داوای لێبوردنیان كرد به‌رامبه‌ر رفاندنی به زۆری زیاتر له بیست هه‌زار منداڵی به بنه‌چه تێكه‌ڵ له ژنانی وڵاتانی بۆرندی و روانداو كۆنگۆی دیموكراتی و پیاوانی به‌لجیكی، ته‌نانه‌ت دوای رفاندنیان زۆرینه‌یان ناسنامه‌ی به‌لجیكیشیان پێ نه‌درا.
شای به‌لجیكا لویس فیلیب لیوبولد ماری په‌شیمانی قولی بۆ ئه‌و دڕنده‌ییانه ده‌بڕی وڵاته‌كه‌ی له كاتی داگیركردنی كۆنگۆی دیموكراتی ئه‌نجامیان داوه، به تایبه‌ت له سه‌رده‌می لیوبۆلدی دووه‌م (1865 و1909 كه له نێوان سالانی 1865 بۆ 1909 زیاتر له 10 ملیۆنی لێیان كوشت و هه‌موو گه‌له‌كه‌ی كرد به كۆیله‌و وڵاته‌كه‌شی كرده موڵكی تایبه‌تی خۆی، ته‌نانت باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی مرۆڤیشی له ماڵه‌كه‌ی هه‌بووه، به یه‌كێك له دڕنده‌ترین مرۆڤی مێژوو دێته ژماردن. ئه‌و په‌شیمانی ده‌ربڕی نه‌ك داوای لێبوردنی فه‌رمی بكات، په‌یكه‌ری ناوبراو له 2020 له شاری ئه‌نتوێرب و غێنت و ئۆستند و ترفۆرنی نزیك برۆكسل سوتێنراو خراپكران.
الاعتژار عن الاستعمار-بشیر عبد الفتاح
https://www. shorouknews. com/columns/view. aspx?cdate=09012023&id=242b7408-9e62-4693-8d10-7fb919de4af9
https://www. bbc. com/arabic/world-53056574
له ئه‌برێلی 2000 گای فێر هۆفشتات سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌لجیكا" 1999-2008 " چوو بۆ روانداو داوای لێبوردنی كرد، وتی به‌ناوی وڵاته‌كه‌مه‌وه و به‌ناوی گه‌له‌كه‌مه‌وه وده‌چه‌مێمه‌وه بۆ قوربانیان و داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م، لێره به‌رپرسیارێتی ولاته‌كه‌م له بری ده‌سه‌لاتی سیاسی و سه‌ربازی ده‌گرمه ئه‌ستۆ.
به‌لجیكا وڵاتی داگیركه‌ری رواندا بوو، له 7 ی ئه‌برێلی 1994 پاش كوژرانی 10 سه‌ربازی ئاشتی پارێزی به‌لجیكی له لایه‌ن چه‌كدارانی حكومه‌تی رواندییه‌وه بڕیاری دا بكشێته‌وه له رواندا، رێگای بۆ بكوژه‌كان خۆش كرد تاوانی مه‌زن ئه‌نجام بده‌ن.
https://www. lesoir. be/art/au-nom-de-mon-pays-je-vous-demande-pardon-verhofstadt-j_t-20000408-Z0J2VE. html
كۆمه‌ڵگای جیهانی شه‌رمه‌زاری رواندان
كۆفی عه‌نان ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌سه‌ردانی بۆ رواندا له 6 و 7-5-1998 دانی به شكستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوه سه‌باره‌ت به پرسی جنۆسایدی رواندا له ساڵی 1994 وتی "ده‌بێت، و دان به‌وه‌دا بنێین كه جیهان له‌و كاته‌ی خراپه‌دا شكستی به ڕواندا هێنا". كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌یانتوانی ئیراده‌ی سیاسی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆبكه‌نه‌وه. جیهان ده‌بێ به قووڵی په‌شیمان بێته‌وه له‌م شكسته.
په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا له رێكه‌وتی 26-6-2022، متمانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و 700 ژنه جادوگه‌ره‌ی له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده به‌شێوه‌ی دڕندانه كوژران، كه له كه‌ته‌لۆنیاوه هه‌ڵمه‌ت دژیان ده‌ستی پێكرد سه‌رتاپای ئه‌وروپای گرته‌وه.
https://www. justiceinfo. net/en/87454-pardoning-witches-middle-ages-symbol-our-times. html
ساڵی 1998 سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج داوای لێبوردنی له‌و 10000 منداڵه كرا كه له‌و ژنه نه‌رویجی و پیاوه سه‌ربازه ئه‌ڵمانیانه كه‌وتنه‌وه، له ماوه‌ی داگیركاری دایك و باوكیان په‌یوه‌ندییان دانابوو، داوای لێبوردنی كرد له خۆیان و دایكیان، كه 14000ژن له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان هه‌بوو زیندانی كران، وه 5000یان بۆ ساڵ و نیوێك ناچاری كاری سوخره كران بێ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه
https://www. zamenpress. com/Detail_wtar. aspx?jimare=4220
له ساڵی 2018 دانمارك داوای لێبوردنی له غانا كرد، به‌هۆی رۆڵی دانیماركییه‌كان له بازرگانی كۆیله‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌مساش سیباستیان كۆرتز داوای لێبوردنی كرد سه‌باره‌ت به پێشوازیكردنی وڵاته‌كه‌ی له سوپای هیتله‌ر.
داوای لێبوردن له ئه‌فریقا، ماندیلاش كردی
له سیرالیۆنیش له ساڵی 2010 سه‌رۆكی وڵات به شێوه‌ی فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌و ژنانه كرد كه قوربانی ململانێ چه‌كدارییه‌كان بوون.
ماندێلا داوای لێبوردنی له قوربانیانی كرداره سه‌ربازییه‌كان سه‌رده‌می خه‌بات دژ به ئاپارتاید كرد.
كه‌مبۆدیاو ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات
له كه‌مبۆدیا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوی قوربانیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌مبۆدی بڵاو كرایه‌وه داوای لێبوردنیشیان لێكرا.
ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات گه‌ل داوای قه‌ره‌بووی ماوه‌ی داگیركاری كردووه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌نوسی له پاڵ قه‌ره‌بووی پێشێلكارییه گه‌وره‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان جێگای هه‌ڵوێسته‌یه و پێویسته وانه‌ی لێ وه‌رگرێت.
ئه‌ردۆگان و داوای لێبوردنی ناته‌واو
له 23ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به فه‌رمی له به‌رامبه‌ر تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم له بری ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌ی زاره‌كی داوای لێبوردنی كرد، به‌ڵام داوای لێبوردنه‌كان پێویسته به نووسراوبن و بڕیاری فه‌رمییان بۆ ده‌ربچێت و هه‌ڵوێسته‌كان دوربن له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، له ویژدانه‌وه ده‌رچوبێت.
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه وه‌ك تاوان ده‌كات ئه‌وا پێویسته دان به جینۆسایدی كریستان و ئێزیدی و ئه‌رمه‌نیه‌كانیش بنێت و كۆتایی به سه‌رده‌می نكۆڵی كردن بهێنێت، كۆتایی بهێنێن به‌و جه‌نگه سه‌خته‌ی له به‌رامبه‌ر ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی یاسایی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه گرتویه‌تییه به‌ر، ملكه‌چی حه‌قیقه‌ته مێژوییه‌كان بێت.
ئه‌ردۆگان له هه‌لچوێستێكی ته‌واو دژدا به توندی ره‌خنه‌ی گرت له نامه‌ی 200 ئه‌كادیمی و رۆژنامه‌نووسی توركی كه له ساڵی 2008 كه داوای لێبوردنیان له ئه‌رمه‌نه‌كان كردبوو.
راستڕه‌وه‌كان دژ به داوای لێبوردن
به پێچه‌وانه‌ی نموونه‌كانی سه‌ره‌وه حكومه‌تی راستگه‌رای پۆڵه‌ندا سزای 3 ساڵی دانا بۆ ئه‌وانه‌ی پۆڵه‌ندییه‌كان به هاوبه‌ش داده‌نێن له تاوانی هۆلۆكۆست و دان ده‌نێن به رۆڵیان له تاوانه‌كه، ئه‌مه‌شیان به داكۆكی له كه‌رامه‌تی نیشتمانی دانا، بۆخۆی ئه‌مه‌ش داكۆكییه له هاوبه‌شانی تاوانه‌كانی نازیه‌ت.
هه‌مان هه‌ڵوێست راستڕه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یانه به‌رامبه‌ر به پرسی داوای لێبوردن له ئه‌مه‌ریكا، به‌لجیكا، فه‌ره‌نسا، . . . . . . زۆر جێگای دیكه.
نموونه‌كان له زیادبووندان
نموونه‌ی زۆری دیكه له به‌رده‌ستدان و نموونه‌كانیش هه‌میشه له زیادبوندان چونكه سه‌رده‌م سه‌رده‌می داوای لێبوردن كردنه له رابردووه تاڵه‌كان، سه‌رده‌می به مرۆڤ بوونه به‌رامبه‌ر به دڕنده‌ییه‌كان رابردوو، سه‌ره‌می ساڕێژكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانه‌و سه‌رده‌می پێداچوونه‌ی مێژووه.
داوای لێبوردنكردن به‌شێك له برینه‌كانی قوربانیان سارێژ ده‌كات، چاككردنی په‌یوه‌ندی گه‌لانی قڕكراو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوان ته‌نها به داوای لێبوردنكردن و دادگاییكردنی تاوانباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و زه‌مانه‌تی دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی تاڵییه‌كان ده‌بێت، نه‌ك به‌ناوچه‌وان ماچكردن و وته‌ی سۆزداری هه‌نووكه‌یی.
ته‌نها قه‌ره‌بوو خوێن باییه
ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌و قه‌ره‌بووه مادیانه‌ی به بێ یاسا و ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و داوای لێبوردنكردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوانه‌وه ده‌به‌خشرێت وه‌ك خوێن بایی و هه‌وڵی كڕینی ده‌نگی قوربانیان ته‌مه‌شا ده‌كرێت له بڕی سڕینه‌وه‌ی رابردووی خوێناوی، كورد پێویستی به خوێن بایی عێراق نییه، به‌ڵكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوان به فه‌رمی له رێگای به‌رپرس و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به بڕیاری فه‌رمی نووسراو بڕیار له‌سه‌ردراو داوای لێبوردنی لێ بكات.
ئه‌ركی به‌ڕێز دكتۆر له‌تیف ره‌شیده له ئێستادا
به‌ڕێز دكتۆر له‌تیف ره‌شید كه هه‌نووكه له سه‌روی فه‌رمه‌نڕه‌وایی ئێراقه‌وه‌یه ئه‌ركه له‌سه‌ری به‌مكاره هه‌ڵبستێت، وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ئاماژه‌مان به ناوه‌كانیان دا، به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نامه بۆ یه‌ك به یه‌كی قوربانیانی جینۆساید و پێشێلكارییه زه‌قه‌كانی رابردوو له كوردستان و عێراق به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م قوربانیان به گشتی به بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی به واژۆی خۆی بنێرێت، ئه‌مه وه‌ك تاك، وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش داوای لێبوردن له كورد و توركمان و ئاشور و كلدان و شیعه و كریستان و ئێزیدی و سائیبه‌و شه‌به و كاكه‌یی و. . . بكرێت، هیوادارم به‌م ئه‌ركه هه‌ڵبستن و هه‌ڵه‌كانی تاڵه‌بانی و بارزانی و مه‌عسوم و ساڵه‌ح دوباره نه‌كه‌نه‌وه.
چاوه‌ڕوانی نامه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك كۆمارین له یادی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و فه‌یلی وبارزانی
چاوه‌ڕوانین هه‌موو قوربانیانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و پێشێلكاری گه‌وره له كوردستان و عێراق له جه‌نابی سه‌رۆك نامه‌ی داوای لێبوردنیان پێ بگات له زوترین ماوه‌دا، به تایبه‌ت له یاداوه‌ری 35 ساڵی تاوانی جینۆسایدی كوردستاندا، ئه‌وه گه‌وره‌ترین په‌یام و به‌رزترین دڵنه‌وایی و چاكترین هه‌نگاوی پاككردنه‌وه‌ی رابردووه، ئه‌گه‌ر به‌و ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستن ئه‌وه به ئه‌ركی ئه‌خلاقی و ویژدانی خۆتان هه‌ڵنه‌ستاون له كاتێكدا زانیاری ته‌واوتان له‌سه‌ر ئه‌و نموونانه‌ی هه‌ژمارم كرد له مافی قوربانیان و رۆڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و داوای لێبوردنكردن له ساڕێژكردنی برینه‌كان رابردوو هه‌یبووه.
وه‌چه‌رخانه مه‌زنه‌كانی ولاتان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێویستی به سه‌ركرده‌ی ئاسایی باو نییه، به‌ڵكه به‌وانه‌ی تێڕامانی دوور‌و ئازایه‌تی جێبه‌جێكردنیان هه‌یه. فه‌رموون له یاداوه‌ری 35 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا، داوای لێبوردن بكه‌ن.