یەکێتێ و یەکگرتوویی و تەبایی نێوان کوردان .... هەڵۆ بەرزنجەیی

یەکێتێ و یەکگرتوویی و تەبایی نێوان کوردان .... هەڵۆ بەرزنجەیی

پیرۆزە و پیرۆزە و پیرۆزتر و 

پایەدارتر و بەرخوردارتر بێت            

٢٦.٤.٢٠٢٥

 

یەکریزی و تەبایی نێو پارت و سازییە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

پیرۆز و پیرۆز و پیرۆز و پیرۆزتر بێت..

ئەم هەنگاو و بڕیارە گرنگ و هەستیار و چارەنووسسازە:

ئەم هەنگاوەی کۆتاییهێنان بە ناکۆکی و ژیانی بندەستی دەمانبات بەرەو سەرکەوتنی یەکجارەکی لە (کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ)دا...

خەونی لەمێژینەی {خانی و حاجی قادر و پەشێو{ و چەندانی تر دێنێتە دی

گیان و ڕۆحی {گیانبەختکرد و گەشمردان}ی کوردستان شاد دەکات

هیوا وەبەر باوەڕ و هێز و داخوازی و داینامیکی یەکگرتن دەبەخشێ و 

هەڵگری مژدەی دوارۆژێکی گەشترە بۆ نەوەکانی کوردستان و مسۆگەرتری دەکات 

ئەم بڕیار و هەنگاوە پیرۆزەی لە ڕۆژئاوا درا و نرا:

هەزاران هەزار لاپەڕەی رەشی سپی کردەوە،کوتەکێکی دەمکوتکەرانەی دا بە لمۆزی ناحەزانی تەبایی و یەکگرتندا .. 

سەدان برینی ساڕێژ کردەوە و دەکاتەوە و دڵی ملیۆنان کوردی لە ناوەوە و دەرەوەی نیشتمان خۆش کرد و دەکات. بە واتای کورد و دۆست خۆشحاڵ دەکات و داگیرکەر و دوژمن یەخەی خۆیان دادەدڕن.

هاوزمان و هاوخوێنانی کورد و کوردستانی: یەکگرتن لە گوتار و هەڵوێستدا ئاسانە و خۆش و بەسوود و ئازادیهێن و ئاشتیپەروەر و ساڕێژکەری دەرد و برینانە

وا وزە و داینامیکی یەکگرتن ئاڵایەکی سەرفرازییە و بەسەر سەریی هەمووانەوە دەشەکێتەوە ..شکۆی دەرسیم و هەڵەبجە و سەردەشت و کۆبانی بەرزتر کردەوە ... گیانی شێخ سەعید و سەید رەزا و شێخ مەحموود و پێشەوا و بارزانی و دەیانی ترتان شاد کردەوە...

یەک تەقەڵتان دایەوە لە نەخشەی باکوور و باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵات..

هیوادارین بەشەکانی تری وڵاتیش لە هەنگاوی وا گرنگ و چارەنووسساز دوانەکەن و شەمەندەفەری مێژوو کە رووی لە کوردانە، راگرن و سواری بن بەرەو هەوار و مەنزڵگای ئازادی و سەربەخۆیی و یەکسانی و دیموکراسی و ئاشتی وو هەموو هەوارگەکانی تری نەتەوایەتی و نێونەتەوایەتی..... 

گرنگ و پێویستە پێویستە هەم هوشیار بین و هەمیش بۆ خۆمان و دنیای زەلال بکەین ..یەکگرتنمان دەبێت بۆ هەقیقەت و راستینەی دۆزی کورد وەکار بهێنرێ و نەتەوە و نیشتمانی خۆمانی پێ بپارێزین و لە ئازادی و سەربەخۆییدا... ئێمە نەبینە پاسەوانی سنوورە دەستکردەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر و گاردی پاراستنی ژیانی دوژمنانی سەردەستی خوێناوی لەسەر جەستە و کەللە سەری خۆمان...لەم سەرەڕێیی سەروەرییەدا نە مافی کەس داگیر دەکەین و نە ژیانی کەس وێران دەکەین و چیمان پێ بکرێ بۆ ناوچەکە و جیهان لە بەختەوەریی و ئاشتی و پێکەوە ژیان بە ماف و دەسەڵاتی وەک یەکەوە کردوومانە و دەیکەین و بەردەوام دەبین.. 

هەلێک بە کورد دەبەخشێ بە هێزی مادی و کولتوورە دەوڵەمەند و جوان و بەخشندەکەی بەشداریی لە بنیاتنانی کەش و ژینگەیەکی تەندروستی ژیان و گوزەرانی ئاسوودە لە ناوچەکە و لەسەر ئاستی جیهاندا بکات...

کورد بۆیە نەمرە چونکە ژیاندۆستە، بە درێژایی چەندین سەدەیە شەڕی چەندەها داگیرکەری کردووە لە پێناوی مانەوە لەناو کایەی ژیان دا .

ئەم هەاڵ و هەوڵ و هەنگاوە شایستەی ئەوەیە تێڕای کورد

بە یەک دەنگ و هاوار و نەعرەتە سروودی 

ئەی کوردینە..ئەی مەردینە 

با دەست لەناو دەست کەین 

هەموو

بۆ بەرزێتی خاکی نیشتمان

و

سەروەریی نەتەوەی کورد

سڵاو یەکێتی و تەبایی نێو ریزەکانی کوردایەتی 

درود بۆ گیانی بەرزەفڕی گیانبەختکردوانی کرێی سەربەخۆیی کوردستان

هەر شەکاوە بێت ئاڵای ئازادی و سەربەخۆیی و یەکسانی وڵات

سڵاو لە گەلانی بندەستی جیهان

بە هیوای ژیانێکی دوور لە ستەم و چەوساندنەوە و دادۆشین و ئابڕوومەندی شایستەی مرۆڤ دا...