ساڵی 2024 كۆمه‌ڵێك ئاڵه‌نگاری و كێشه‌ی بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عیراق به تایبه‌تی هێنایه كایه‌وه، به هۆی ڕوداوه‌كانی 7 ئۆكتوبه‌ری 2023 غه‌زه‌وه، به‌و پێیه‌ی عیراق خاڵی گرێدانی سه‌ره‌كی به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بوو كه ئێران سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد له دوو ده‌یه‌ی پێشوودا، ئێستاش له دوای گۆڕانكارییه‌كان له غه‌زه‌وه بگره تا لوبنان و ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سوریا ئه‌و گۆڕانكارییه جیوسیاسیانه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر عیراق ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی عیراق كه له دوای ساڵی 2003 كه پێكهاته‌ی شیعه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌موو جومگه گرنگه‌كانی له ده‌ست ئه‌واندا بووبێت، هه‌میشه جۆرێك له سازان و هاوسه‌نگیان له نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا ڕاگرتبێت ئه‌وا ئێستا له دوای گۆڕرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌ست به‌كاربوونی تره‌مپ بۆ جاری دووه‌م وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا كارێكی ئاسان نییه درێژه‌دان به‌هه‌مان سیاسه‌ت، به تایبه‌تی كه سه‌رۆك تره‌مپ به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه كه نابێت عیراق له دۆخی خۆڵه‌مێشیدا بمێنێته‌وه یان ده‌بێت ئه‌مریكی بێت یان ئێرانی.
ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ی وا خه‌رێكه سه‌ر له نوی به‌رۆكی عیراق ده‌گرن ئه‌مانه‌ن:-
1. ئابوری كێشه‌ی گه‌وره‌ی عیراقه ئه‌وه‌ی تا ئێستا حكومه‌ته‌كانی عیراق شكستیان هێناوه له دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی تره بۆ داهات جگه له نه‌وت كه تاكه داهاتی سه‌ره‌كی عیراقه، كه ئه‌میش ناكرێت بۆ دوور مه‌ودا پشتی پێ ببه‌سترێت له به‌ر جێگیر نه‌بوونی نرخه‌كه‌ی، له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی سزا به سه‌ر بانك و كۆمپانیا و دامه‌زراوه ڕه‌سمیه‌كانی عێراقدا كه واشنتۆن تۆمه‌تباریان ده‌كات به ناردنی دۆلار بۆ ئێران و خۆدزینه‌وه له سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
هه‌رچه‌نده باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه حكومه‌تی عیراق نه‌توانێت له‌مساڵدا پاره‌ی نه‌ختی دابین بكات بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت به‌ڵام من ئه‌وه به ڕاست نابینم له ئێستادا به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی عیراق و بوونی یه‌ده‌كی زۆری دراوی بیانی قورس و زێڕ له بانكی ناوه‌ندی عیراقدا.
2. سیاسی: هه‌رچه‌نده دوای مشتومڕێكی زۆر هه‌رسی یاسا ناكۆكی له سه‌ره‌كه له نێوای كورد‌و شیعه و سوونه سازانی له‌سه‌ر كرا گێڕانه‌وه زه‌وی و موڵكی كورد له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌ستور و لێبوردنی گشتی بۆ سوونه‌كان و باری كه‌سێتی بۆ شیعه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێنران به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جی نه‌كراون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له داداگای فیدرتَیش كێشه‌یان بۆ دروست كرا به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌ركرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ 2025 له كۆتاییه‌كه‌یدا ساڵی هه‌ڵبژاردنی گشتیه، ساڵی به‌ریه‌ككه‌وتن و پڕوپاگه‌نده‌ی نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه به تایبه‌تی دوای فشاره‌كانی ئه‌مریكا ده‌رگا ده‌كرێته‌وه بۆ سات و سه‌ودای زیاتر گۆڕانكاری له هاوپه‌یمانێتیه‌كانی پێشوودا.
3. ئاسایش خاڵی گرنگ و هه‌ستیاری ئه‌م بابه‌ته‌یه ئایا حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت بچێته ژێرباری داخوازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره وه‌لائیه‌كان؟ هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه ئه‌و تاق وگروپانه جموجووڵ و چالاكیه‌كانیان وه‌ستاندووه دژ به ئه‌مریكاو ئیسرائیل، له كاتێكدا هێشتا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ئارادایه به‌تایبه‌تی هێزه ئه‌ولیه‌كانی عیراق باس له زیاد بوونی جموجووڵی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی حه‌مرین.
به‌هه‌رحاڵ بۆ قۆناغی داهاتوو عیراق پێویستی به بڕیاری سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له قه‌یران و ململانێكانی ناوچه‌كه به دوور بگرێت، له ڕووی ئابورییه‌وه ده‌بێت عیراق هه‌وڵی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی تری داهات بدات جگه له نه‌وت گرنگی به پیشه‌سازی وكشتوكاڵ و گه‌شتیاری بدات، چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵسپێراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عیراق، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه سونه‌نشینه‌كان.
له كۆتاییدا په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و ئه‌مریكایه به‌تایبه‌تی هه‌ڵكردن له گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ دا كه پێناچێت بابه‌تێكی ئاسان بێت له به‌ر ڕووناكی هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن بۆ سه‌پاندنی سزای توندی ئابوری و ئاسایش به سه‌ر عیراقدا.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ئایا له هه‌موو ئه‌و پێشهاته نوێیانه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق ده‌لاقه‌ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوی له چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا كه بتوانێت ڕێڕه‌وی حوكمڕانی له وڵات‌دا ڕاست بكاته‌وه؟