به‌و پێیه‌ی عیراق وڵاتێكی فیدراڵیه به گوێره‌ی ده‌ستوری ساڵی 2005، له‌ماده‌ی (65
) دا ئاماژه‌ی پێدراوه به گوێره‌ی ده‌قه‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نێكی یاسادانان پێكدێت به‌ناوی ( (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی) ) نوێنه‌رانی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی كه له هه‌رێمدا رێك نه‌خراون له خۆ ده‌گرێت، پێكهاته‌كه‌ی، مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی، ده‌سته‌ڵاته‌كانی و هه‌ر بابه‌تێكی تر تایبه‌ته به‌م ئه‌نجومه‌نه ڕ به یاسا ڕێكده‌خرێت، به ده‌نگی زۆرینه‌ی سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هه‌رچۆن له زۆربه‌ی وڵاتانێك كه سیسته‌می حوكمڕانی تێیدا فیدراڵیه ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان له دوو ئه‌نجومه‌ن پێك دێت یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دووه‌م ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه سوودی زۆری هه‌یه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كانی خاوه‌ن شاره‌زایی و توانا بن، به‌ڵام شێوازی پێكهێنانه‌كه‌ی له وڵاتێكه‌وه جیاوازه بۆ وڵاتێكی تر هه‌رچه‌نده له هێڵه گشتیه‌كه‌دا یه‌كه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌ر سووڕمانه دوای بیست ساڵ له نووسینی ده‌ستور له عێراقدا هێشتا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه یاسای بۆ ده‌رنه‌كراوه‌و پێك نه‌هێنراوه سه‌ره‌ڕای پێداگری پێكهاته‌ی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌موو خووله‌كانی ڕابردوودا، به تایبه‌تی له‌م خووله‌ی ئێستاشدا وا له ساڵی كۆتاییداین هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ده‌ركردنی یاساكه‌ی و پێكهێنانی، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی یه‌كێك له پێگه گرنگه‌كانی سیستمی فیدراڵیه له عیراقدا، هه‌رچه‌نده نه‌ك هه‌رئه‌م یاسا زۆر یاسای تر هه‌ن كه شایانی ئه‌وه‌ن په‌له‌ی لی بكرێت وه‌كو یاسای نه‌وتو غاز كه ده‌بوو له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م خووله‌دا تێ په‌ڕێت به گوێره‌ی پرۆگرامی وه‌زاری كابینه‌كه‌ی به‌ڕێز سودانی و ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌موو پێكهاته‌كان، به‌ڵام سه‌یر كردنی ده‌ستور به ئینتیقائیه‌ت كه ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی باڵاده‌ست بێت جێبه‌جی ده‌كرێت و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی له قازانجی نه‌بێت وه‌لا ده‌نرێت، كاركراوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و لایه‌نانه پێیان وایه ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی هیچ شتێكی نوێی زیاد ناكات بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و بارگرانییه‌كی دارایی زۆر بۆ ده‌وڵه‌ت زیاد ده‌كات هیچ كه‌ڵكێكی ڕاسته‌قینه‌ی نابێت، دواجار پشكپشكێنه ئه‌وێش ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته وێنه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ببێته ئه‌نجومه‌نێكی چاو‌دێر به سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ئه‌و ده‌ستكراوه‌ییه‌ی ئێستایان سنوردار بكات و زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و هاوسه‌نگی ڕه‌چاو بكات، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایی و پسپۆڕی جۆراوجۆر له خۆبگرێت كه پێشنیار‌و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌و ناكۆكی و قه‌یرانه‌كان بخه‌نه ڕوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم و پارێزگاكان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش ده‌كات نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتووان، ئه‌مه‌ش دڵنییایی لای دانیشتوانی پارێزگان ده‌چه‌سپێنێت، كه ڕێگه نادات ئه‌و پارێزگا‌و هه‌رێمانه‌ی زۆرینه‌ن ڕای خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتووانیان كه‌متره، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ رزگاربوون له سیستمی پشكپشكێنه.
له كۆتاییدا زۆر گرنگه جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (65) له ده‌ستوری عیراق بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دامه‌زراوه‌یه‌كی نوی له سیستمی سیاسی وڵات‌دا بۆ ئاینده‌و بۆ چه‌سپاندی پرنسیپی دیموكراسی ڕاسته‌قینه.