ڕوداوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بواری زیاتری بۆ ئیسرائیل ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوی په‌لاماری غه‌زه بداته‌وه، جیا له‌وه‌ی له 8 ئۆكتوبه‌ری 2023 په‌لاماری غه‌زه‌یان دا وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك له هه‌مبه‌ر گه‌رده‌لولی ئه‌قسا ی حه‌ماسدا بۆ سه‌ر غه‌زه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌وه ڕوون بكه‌مه‌وه ئه‌و گۆڕانكارییانه چین و ئامانجی ناتانیاهۆ چیه له‌م جه‌نگه؟
دوای پازده مانگ له شه‌ڕی سه‌خت گۆڕانكاری جیوسیاسی گه‌وره له ته‌رازووی هێزدا ڕوویداوه له ناوچه‌كه هه‌ر له لاواز بوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به باڵه‌كانی ئێران یان بریكاره‌كانی ده‌ناسران وه‌كو حه‌ماس وحزبوڵا و كه‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د و خستنه لیستی تیرۆری حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن وتوندكردنی سزاكان سه‌ر ئێران و پاشه‌كشه‌ی هێزو هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری ناسرابوون فۆرمێكی جیاواز و نوێی هێنایه گۆڕی كه له ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه گۆڕانكاری له سروشتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت دروست بوو به هۆی كوژرانی 48 هه‌زار فه‌له‌ستینیه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاری دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستگیركردنی نه‌ته‌نیاهۆ و وه‌زیری به‌رگرییه‌كه‌ی به تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگ و تاوانی جه‌نگ دژ به مرۆڤایه‌تی، ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ بۆ جاری دووه‌م وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌پشتیوانی به هێزی باڵی ڕاستڕه‌وو تونده‌ڕه‌وی ئیسرائیل ده‌كات و ته‌نانه‌ت بۆ كۆچ پێكردنی خه‌ڵكی غه‌زه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ناری خۆرئاواش به‌ته‌واوی، گۆڕانكاری له په‌یكه‌ری سه‌ركردایه‌تی سوپای ئیسرائیل دوای دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری یوئاف گالانت و سوپاسالارو به‌ڕێوه‌به‌ری شاباك و دانانی كه‌سانی نزیك له نه‌ته‌نیاهۆ، وه‌رگرتنه‌وه‌ی 192 كه‌س له بارمته‌كان له كۆی 251 كه‌س، توندكردنی گه‌مارۆكان له سه‌ر غه‌زه.
ئامانجه‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ
هه‌رچه‌نده نه‌ته‌نیاهۆ ڕایگه‌یاندووه ئه‌م هێڕشه تازه‌ی بۆسه‌ر غه‌زه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه حه‌ماس بارمته‌كان ئازاد ناكات و قایل نابن به پێشنیاره‌كانی نێرده‌ی ئه‌مریكا (ستیف ویكوف) هه‌ردوو ناوبژیوانی میسری و قه‌ته‌ری، به‌ڵام زۆرێك له چاودێرانی سیاسی دۆخه‌كه له‌و باوه‌ڕدان كه ئامانجی نهێنی تر له پشت ئه‌مه‌وه‌ن ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:-
1. خۆدزینه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل له پابه‌ند بوون به ئاگربه‌س و پاشه‌كشه به تایبه‌تی له قۆڵی فلادلفیاوه.
2. هه‌وڵدانی نه‌ته‌نیاهۆ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی خۆی ئه‌ویش له ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئیتمار بن غه‌فیرو حزبه توند ڕه‌وه‌كه‌ی بۆ ناو كابینه‌كه‌ی بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه و جیگیر كردنی ئیئتلافه‌كه‌ی.
3. خۆدزینه‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ له لێپێچینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی.