ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2011 سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌ر زوو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی سوریا ده‌ستتی پێكرد بۆ ئازادی و سه‌رفرازی و ژیانێكی باشتر، به‌ڵام ئه‌و كات ئه‌وه نه‌كرا و ئه‌و ئاواته‌ی گه‌لی سوریا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه شه‌ڵاڵی خوێن كرا، چونكه هاوكێشه‌ی نێو ئیقلیمی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و ده‌مه ڕێگر بوون، ڕژێمی سوریا وه‌كو تاكه وڵاتی به‌هاری عه‌ره‌بی مایه‌وه و نه‌ڕوخا سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ساته تراجیدییانه‌ی به سه‌ر وڵاته‌كه‌دا هات.
به‌ڵام ئێستا دوای سیازده ساڵ به هۆی ئه‌و گۆڕانكارییی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه تازانه‌ی كه هاتنه پێشه‌وه له ناوچه‌كه‌دا و به تایبه‌تی دوای 7/ئۆكتۆبه‌ری 2023 له‌غه‌زه له ماوه‌ی كه‌متر له ده ڕۆژدا ڕژێمی ئه‌سه‌د دوای په‌نجاو سی ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی باوك و كوڕ كۆتایی هات.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ خه‌ڵكی سوریا به هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه ئایا دۆخی سوریا له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئایا سوریاش وه‌كو وڵاتانی تری به‌هاری عه‌ره‌بی و بگره پێش ئه‌ویش ئاوات بۆ سه‌رده‌می پێشتر ده‌خوازن یان ده‌بێته سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێی پێكه‌وه‌ژیان و بنیاتنان له‌سه‌ر بنه‌مای فره ده‌نگی و فره ڕه‌نگی؟سه‌قامگیری سیاسی؟ پێناچێت ئه‌مه ئاسان به‌دی بێت چونكه ئه‌مه پێویستی به یه‌كگرتوویی باڵه جیاوازه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی پێشووی سوریاوه هه‌یه جگه له‌و ئاڵه‌نگارییه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌میاندایه.
ئه‌وه‌ی ئێستا به دی ده‌كرێت له سه‌ر گۆڕه‌پانی سوریا سه‌ركردایه‌تی نوی كه خۆی له ئه‌حمه‌د ئه‌لشرعی ئێستا و ئه‌بو موحومه‌د جۆلانی دوێنی دا هه‌وڵدانه بۆ خۆچه‌سپاندن و جی پێ قایم كردن چونكه له‌و ڕۆژه‌وه له قه‌ڵای كۆنی حه‌له‌ب ده‌ركه‌وت مه‌سجی ژیرانه‌و عه‌قڵانی ده‌نێرێت سه‌ره‌تا بۆ عێراقی دراوسێی كه حوكمی ئیعدامی هه‌یه چونكه ساڵانێك له ڕیزی ڕێكخراوه‌كانی ئه‌لقاعیده‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق وشام كاری كردووه‌و ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه هه‌رچه‌ند دواتر جیابووه‌ته‌وه لێیان و ناكۆكی زۆری له گه‌ڵیاندا هه‌بوو تا ئاستی شه‌ڕو به‌ریه‌ككه‌وتن، تاوه‌كو بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دواتر بۆ ژنان كه ئازادن چ پۆشاكێك ده‌پۆشن، بانگه‌واز بۆ ڕه‌وه‌ندی سوری له ده‌ره‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه و بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌شداری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی بكه‌ن، بۆ كورد كه ئیتر كه‌س ناتوانێت زۆڵماتان لی بكات.
هه‌رچه‌نده ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا به‌ته‌مای ئه‌وه نه‌بوون وا به خێرایی كۆنترۆڵی وڵاته‌كه بكه‌ن، بۆیه له‌نێوان خۆیشیاندا ڕێك نه‌كه‌وتبوون ده‌سته‌ڵات چۆن به‌ش بكه‌ن، بۆی هه‌یه له داهاتوودا به‌ره‌و ڕوی كێشه گه‌وره ببنه‌وه چونكه ڕه‌وت و باڵی جیاوازی چه‌كدارن.
كورد‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر
ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه حكومه‌تی نوێی سوریا دان به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد له خۆرئاوای كوردستان بنێت، ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه له ژێر ده‌سته‌ڵاتیاندایه وه‌كو ناوچه‌یه‌كه خۆبه‌ڕیِوه‌به‌ر له چوارچێوه‌ی سوریادا بناسێت، به تایبه‌تی كه هه‌سه‌د ئاڵای نوێی سوریای له سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانی به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوه توركیایه كه پشتیوانی سه‌ره‌كی ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا بوو.
هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی
سوریا پێگه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و جۆراوجۆره له‌به‌رئه‌وه هیچ حكومه‌تێكی نوی ناتوانێت درێژه به ژیانی سیاسی و ئیداری خۆی بدات ئه‌گه‌ر پاڵپشت و دانپیانانی نێو ده‌وڵه‌تی به ده‌ست نه‌هێنێت، كاره‌كته‌ره سه‌ركیه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سوریا بریتین له توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئه‌و وڵاتانه جگه له توركیا به مه‌رجێك حكومه‌تی نوی له شام به ڕه‌سمی ده‌ناسن كه هاوسه‌نگ بێت هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی سوریا له خۆ بگرێت به تایبه‌تی كورد و هه‌سه‌ده كه به‌شێكی گرنگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ له ناوبردنی داعش ن به دوریشی نازانم به‌و مه‌رجانه قایل بن چونكه زۆر به خێرا سه‌ركه‌وتن به سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌دا.
به‌ڵام نابێت چاوه‌ڕوانی سیستمێكی سیكۆلاری دیموكراسی بین له سوریای نوێ‌دا، چونكه پاشخانی ئه‌و هێزانه توندڕه‌وی ئیسلامیه به‌شێك بوونه له قاعیده‌و داعش هه‌رچه‌نده دواتر جیابوونه‌ته‌وه به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تێكی له بابه‌تی تالیبانی ئه‌فغانستانیش پێك ناهێنن، چونكه ئه‌حمه‌د ئه‌لشرع له لیئَدوانێكدا بۆ CNN ئاماژه ی به‌وه داوه كه به هۆی پێشكه‌وتنیان له ته‌مه‌ندا به ڕاوێژ له گه‌ڵ زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا وازیان له زۆر بیروبۆچوونی توند ڕه‌وی هێناوه‌و ئێستا میانڕه‌ون، ده‌ڵێت ئۆپۆزه‌سیۆن بوون ئاساییه و ڕێ پێدراوه وله‌گه‌ڵ مافی كه‌مینه ئاینیی و ئیتتنیكیه‌كان.
له هه‌مانكاتدا دوور نیه سوود له ئه‌زموونی ئه‌كه‌په‌ی توركیا وه‌ربگرن له سه‌رتاكانیدا له ساڵی 2002 له بواره‌كانی ئابوری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به تایبه‌تی ئه‌وانه یارمه‌تیان دان بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌دا.
سوودمه‌ند و زیانمه‌نده‌كانی ڕووخانی ئه‌سه‌د
سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆسه‌یه ئیسرائیل و توركیان چونكه كه‌لێن و درزی گه‌وره كه‌وته ئه‌و به‌ره‌ی مقاومه‌ی كه ئێران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد له شامه‌وه بۆ بیروت، زیانمه‌ندی گه‌وره‌ش ڕوسیا‌و ئێرانن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.