ئه‌گه‌رچی له 10/ئازار2025 ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گرنگ و مێژوویی له نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رعی سه‌رۆكی كاتی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا ئیمزاكرا، له‌و ڕێككه‌وتنه هه‌شت خاڵیه‌دا چۆنیه‌تی تێكه‌ڵكردنی داموده‌زگانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌خۆرئاوای كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریادا باسكراوه، ئه‌م هه‌نگاوه كاردانه‌وه‌و پشتگیری زۆری لێكرا له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌ش ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌یه‌كی ڕاست وه‌سفی كرد.
له هه‌مانكاتدا ئومێدێك دروست بوو لای پێكهاته‌كانی تری سوریا كه ئه‌م كرانه‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێی سوریا به‌ڕووی كوردا ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌و سوریای نوی جیاواز ده‌بێت له سه‌رده‌می حوكمڕانی تاكڕه‌وی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و گه‌شبینی و ئومێده بۆ پێكه‌وژیان و لێبورده‌یی و دیموكراسی و یه‌كتر قبوڵكردن هێنا ڕاگه‌یه‌نراوه ده‌ستوریه كاتییه‌كه‌ی سوریا بوو كه‌بی به‌شداری پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌لی سوریا نووسراو واته نه‌كورد و نه‌دروز و نه عه‌له‌وییه‌كان نوێنه‌ریان نه‌بوو له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوره‌كه‌دا هه‌رچه‌نده كاتیشه، به‌ڵام له‌وه‌یه ئه‌م ده‌ستوره بۆ چه‌ند ساڵێك درێژه بكێشێت هه‌رچه‌نده پێنج ساڵ دیاریكراوه بۆی.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ئیداره‌ی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان واته باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ده‌ستوریه گرت كه له 13/3/2025بڵاوكرایه‌وه و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری كاتییه‌وه (ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع) ه‌وه ئیمزا كراوه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه پێچه‌وانه‌ی واقیعی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی سوریایه له كورد و دروز و عه‌له‌وی و كریستیان به‌كلدانی و ئاشوریه‌وه و توركمان و جه‌ركه‌س و ئه‌رمه‌ن، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی گیانی بنه‌ماكانی داڕشتنه‌وه‌ی سوریای نوێیه كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه جێگه‌و پێگه‌ی خۆیان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنیدا، كاردانه‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه ده‌ستوریه به هاوشێوه‌و درێژه‌پێدانی دیدو بۆچوونه‌كانی حكومه‌ته دكتاتۆریه‌كه‌ی سه‌رده‌می به‌عس ئه‌سه‌د ناوده‌بات و پێیان وایه ئه‌م ده‌ستوره گوزارشت له خواستی گه‌لانی سوریا ناكات، دان به جۆراوجۆری ڕاسته‌قینه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لانی سوریادا نانێت، به‌ڵكو چوارچێوه‌و فۆرمێكه بۆ پوكانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌بات و كۆششانه‌ی خه‌ڵكی سوریا بۆ بنیاتنان و داڕشتنه‌وه‌ی سوریا له سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیموكراسی ڕاسته‌قینه، هه‌روه‌ها خوازیارن ئه‌م بیركردنه‌وه ته‌سكانه نه‌مانگێڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و خاڵی سفر.
هه‌رچه‌نده هێشتا فۆرمی كۆتایی حوكمڕانی سوریا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه له نێوان ململانێی ئیقلیمی ونێوه‌ده‌وڵه‌تیشدا، درزیه‌كانیش به‌و فۆرمه ڕازی نین و ناچنه ژێرباری حوكمڕانییه‌كی له‌و جۆره‌ی ئێستا هه‌وڵی جێگیر كردنی ده‌درێت، كوردیش سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی 10 ئازار هێشتا خوازیاری سوریاییه‌كی دیموكراتن نه‌ك هه‌ربۆ خۆیان به‌ڵكو بۆ پێكهاته‌كانی تریش، چونكه هه‌سه‌ده تروسكه‌ی ئومێدی ئه‌وانیشه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له كاتی ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه‌كه دا ئه‌وانیش وه‌كو كورد خۆشحاڵیان ده‌ربڕی.