سی و چوار به‌ر له ئێستا خه‌ڵكی كوردستانی باشور له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا كه بۆیان ڕێكه‌وت ڕاپه‌ڕین من نامه‌وێت باسی هه‌ل و مه‌رج و هۆكار و كی كردی بكه‌م، ئه‌وانه بابه‌تگه‌لێن به درێژایی ساڵانی پێشوو زۆریان له‌سه‌ر وتراوه، بۆیه ئه‌وه كاردانه‌وه‌و ئه‌ركی نه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه بوو بۆ ئه‌نفال و كیمیاباران، بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یان بیستووه یان خۆیان وكه‌سوكاریان ئه‌و چه‌رمه‌سه‌ری و مه‌ینه‌ته‌یان نه‌بینیووه با بڕۆن ئه‌و مێژووه بخوێننه‌وه سه‌دان كتێبیان له سه‌ر نووسراوه ده‌یان فیلم و دۆكۆمینت هه‌یه چ ناوخۆیی یان ته‌نانه‌ت بیانیش كه‌باس له جه‌ورو سته‌می ئه‌و قۆناغه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی من ده‌خوازم باسی بكه‌م له‌م یاده شكۆداره‌دا ناكرێت و نابێت سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 ی خه‌ڵكی كوردستان ببه‌ستیته‌وه به كه‌موكوڕییه‌كانی حوكمڕانی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان به‌خشی پێش سی و چوارساڵ بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردبوو چونكه مانه‌وه‌و بوونی له مه‌ترسیدا بوو، كه‌سیش به‌ته‌مای پله‌و پۆست و ئیمتیاز نه‌بوو، باسكردنی ئه‌و دۆخه‌ی كه خه‌ڵكی تێدا ده‌ژیا ئاسان نیه بۆ نه‌وه‌ی ئێستا كێشه‌ی خه‌ڵك مووچه نه‌بوو مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مانی كورد بوو.
لایه‌نی دووه‌می باسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه‌موكورتیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌و بابه‌تێكه نه‌وه‌ی ئێستا و ئه‌وانه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمن ده‌بێت شان بده‌نه به‌ری و وه‌ڵامی گله‌یی و گازنده‌و كه‌موكورتیه‌كان بده‌نه‌وه نه‌وه‌ك شۆڕگێڕانی ئه‌و ده‌مه ئۆباڵه‌كه‌ی هه‌ڵبگرن و هه‌موو كورتیه‌كانی ئێستا بخه‌نه سه‌رشانی ئه‌وان، ئه‌و هیچ لۆجیك و بۆچوونێك ڕه‌وای هه‌ق نییه.
چونكه مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانه‌كانی ئێستا شاراوه نین له خه‌ڵك و قه‌یرانی جدیین فاكته‌رو بكه‌ره‌كانی دیارن دۆخی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه، خۆ له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 20/10/2024 دا به ئاشكرا لایه‌نێكی گرنگ و هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه به ئاشكرا دروشمی ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌ی حوكمڕانی به‌رز كرده‌وه، ئه‌وه بۆخۆی داننانه به بوونی كێشه‌ی گه‌وره له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
له یادی ڕاپه‌ڕیندا ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی نابێت پێكه‌وه به‌راورد بكربێن … بورهان شێخ ره‌ئوف