نامه‌وێت لێره‌دا پێشه‌كی بۆ ئه‌مه باسه بنووسم له به‌ر گه‌رمی و خێرایی ڕوداوه‌كان، هه‌رچه‌نده مێژووی شه‌ڕه‌كانی پێشتری نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب زۆری نه‌ده‌خایاند، ئه‌مجاره‌ش شه‌ڕی عه‌ره‌ب نیه، شه‌ڕی ئێرانی شیعه‌و ئیسرائیله، بۆ نمونه شه‌ڕی حوزه‌یرانی 1967 ناسراوه به شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه له 5تا 10 حوزه‌یرانی خایاند، شه‌ڕی تشرین نۆزده ڕۆژی خایاند له 6تا 25 تشرینی 1973. به‌ڵام ئێستا دۆخی شه‌ڕه‌كان گۆڕاوه ئه‌وه شه‌ڕی غه‌زه له 7/ئۆكتۆبه‌ری 2023 به‌رده‌وامه تا ئێستا، نازانرێت جه‌نگی ئیسرائیل و ئێران تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له كاتێكد له‌سه‌ر خاك دراوسێی یه‌كدی نین و ته‌نها به درون و ڕۆكێت و فڕۆكه په‌لاماری یه‌كدی ده‌ده‌ن.
ده‌خوازم لێكه‌وته‌و سیناریۆكانی ئه‌م جه‌نگه له چه‌ند خاڵێكدا كورت بكه‌مه‌وه؛-
1. ئێرانیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌شداری بكات ئه‌وا په‌لاماری هه‌موو بنكه و پێگه‌و باڵوێزخانه‌و كونسڵگه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه، له عیراق و وڵاتانی كه‌نداو، هه‌ربۆیه ئه‌مریكیه پێش هێرشه‌كه به‌شی زۆری دیبلۆمات و كارمه‌ندانه‌كانیان له ناوچه‌كه كشانه‌وه، هۆشداری توندیان دایه ئیران له‌هه‌ر په‌لامارێك بۆسه‌ر پێگه‌كانیان، به‌ڵام پێناچێت ئیسرائیل به‌ته‌نیا بتوانێت ئامانجه‌كان بپێكێت بی پشتیوانی ئه‌مریكا، چونكه هه‌ر ئه‌مریكا فڕۆكه‌و ڕۆكێتی وای هه‌یه بتوانێت هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌سته قووڵ و شاراوانه ببڕێت كه له ژێر زه‌ویدان به تایبه‌تی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی فوردۆ، مه‌ترسیه گه‌وره‌كه لێره‌وه ده‌ست پی ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه كه جه‌نگه‌كه فراوانتر و وێرانكه‌رتر ده‌بێت.
2. تێوه‌گلانی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌یه‌كی تری جه‌نگه كه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێران شكست بێنێت له زیان گه‌یاندن به ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی له ئیسرائیل ئه‌وا لووله‌ی چه‌ك و ڕۆكێت و درون و فڕۆكه‌كانی ده‌كاته وڵاتانی كه‌نداو كه لااوازترن، به بیانووی كارئاسانی و هاریكاری ئیسرائیل.
3. سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی ئابوری جیهانی پڕوكێنه‌ر، هه‌رله به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به تایبه‌تی ئێرانیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌كه‌ن كه 20% وزه‌ی جیهان له‌وێوه تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه هاوپه‌یمانی ئێرانن هێڕشه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ر هاتوچۆی ده‌ریایی و كه‌شتیه‌وانی وه‌كو پێشتریش كردوویانه، ئه‌وا قوڕه‌كه خه‌ستر ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌ناڵێنن به ده‌ست خراپی دۆخی ئابوری، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێته هۆكاری هه‌ڵاوسانی زیاتربۆ وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌تی دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی باج و رسومات له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، سوودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م قه‌یرانه ڕوسیایه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه ملیاره‌ها دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ی مۆسكۆه‌وه بۆ درێژه‌دان به ماشێنی جه‌نگی له ئۆكرانیا.