به‌یانی )روانگه) ــ له‌گه‌ڵ پارێزه‌روه‌رگرتنیشم له به‌رابه‌ر هه‌ندێ له‌و بۆچوونانه‌ی تێیدا هاتن، كه هه‌ندێكیان بۆنی سیاسه‌تی ڕووتـیان لێ ده‌هات، به پاشخانێكی پێش
ڕێكه‌وتننامه‌ی ئازاری 1970.
به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی له‌بـاری به‌گوێره‌ی ئه‌وسای ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه هێنابووینه دی، سه‌ره‌تای ئاو لێ به‌ردانی ئه‌و گۆمه وه‌ستاوه بوو، كه زۆری نه‌مابوو، تا به‌خۆی ڕاده‌گا، ده‌وروبه‌ریش بته‌نێته‌وه!!
روانگه، باوه‌كو له وه‌ختی خۆیشیدا دانوستان و حه‌فت و هه‌شتی زۆری له‌سه‌ر كرابـێ كه پێموایه ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له نیشانه دیاره‌كانی، له‌وه‌ی پێش هه‌موو شتێك كولتووری كوردی له قۆناغی مه‌سه‌له سه‌لمێندراو و به‌ڵگه‌نه‌ویست و ده‌ق گرتوودا، به‌ره‌و ئاسۆی پێداچوونه‌وه و گفتوگۆ و دیاریكردنی نوخته لاوازه‌كانه‌وه برد، ناڵێم (ڕه‌خنه) چونكه ئه‌گه‌ر كایه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی پێوه ببینرایه به هه‌موو ئه‌و مانایه مه‌عریفیانه و ڕه‌هه‌نده فه‌لسه‌فیانه‌ی له ڕه‌خنه‌ی جیددیدا ده‌خوێندرێنه‌وه(ڕه‌خنه وه‌ك داهێنان) بارودۆخێكی وای ده‌خووڵقاند وه‌ك زۆر كۆمه‌ڵه و قوتابخانه‌كان به تایبه‌تی پاشی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی له ئه‌ورووپا سه‌ریان هه‌ڵدا و خووڵقاندیان ده‌رده‌كه‌وت . .
لێ چونكه له دوایدا مۆركی لاسایی كردنه‌وه‌ی لاسییكارانی پێدا ڕوون بووه‌وه
( مه‌به‌ستیشم گۆڤاری – شعر 69 یه كه له بنه‌ڕه‌تدا چاولێـكه‌ری گۆڤاری
- الشعر – ی لوبنانی بوو كه به كۆششی -یوسف الخال- و ژماره‌یه‌ك
له شاعیره نوێخوازه‌كانی عه‌ره‌به‌وه بڵاو ده‌كرایه‌وه).
روانگه له‌و په‌یوه‌ست بوونه‌دا ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌ك گۆمه‌كه‌شی شله‌قاندبێ
به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی له وتارێكی جیاوازدا به‌رده‌وام بێ، یاخود وتارێكی ڕه‌خنه‌یی به‌رپا بكا كایه مه‌عریفیه‌كان بـگرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان سه‌ره‌ڕای لاسایی كردنه‌وه‌شیان له گۆڤاری (شعر 69)دا و پاشانیش هاوته‌ریب
له بڵاوكراوه ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌وسای خۆیاندا نواندیان. .
هه‌رچی چۆنێكه فه‌زای ڕێكه‌وتننامه‌ی ئازاری 1970، كه یه‌كه‌مین دانپێدانانی ڕه‌سمییه له ده‌وڵه‌تی عێراق به كورد و كێشه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیرادانه‌ی باسیشمان كردن، روانگه له‌چاو وه‌ختی خۆی ترووسكاییه‌ك بوو، ئه‌گه‌ر كزیش بووبێ، به‌ڵام ترووسكایی بوو . .
كه‌چی )ڕاپه‌ڕین)، له‌گه‌ڵ مه‌ودا پاشڤه‌بڕه‌كانیشییه‌وه به زۆر ما‌نایان وه‌رچه‌رخانێكی دیاره له ڕه‌وتی مێژووییمان، جێی داخه تا ئێستا ئه‌وه‌ی پێیان ده‌گووترێ ده‌سبژێر شتێكی به‌قه‌د سه‌رده‌م و هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌میان نه‌خوولقاند به قه‌د روانگه ده‌نگی دابێته‌وه. .
ڕاسته هه‌ندێ ڕه‌وت پاش ڕاپه‌ڕین له‌م لا و له‌ولا هاتنه گۆڕێ، به‌ڵام به جیاوازی سه‌رده‌م و زه‌وینه‌ی له‌بار ئه‌وه‌نده‌ی (ڕوانگه)یان پێ نه‌كرا، هه‌ندێكیان هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانیان ئاماژه‌ی پووكانه‌وه‌یان پێوه ده‌دیترا، كه هه‌ر وایش ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ رۆشنبیریمان به داخه‌وه له قاوخی خیتابی تاكلانییه‌وه ده‌رنه‌چووه كه له‌مه‌شدا زیاتر به بازاڕی عه‌رز و ته‌ڵه‌به‌وه په‌یوه‌سته له‌كاتێكدا )روانگه) به ئامرازی زۆر دواكه‌وتوویشه‌وه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی به كولتووری تریشه‌وه توانی چه‌ند زه‌وییه‌كی به‌ردراو بكێڵێته‌وه. .
ئه‌مه‌ش ڕاستیی له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ڕوانگه نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی تاڵه له سه‌رده‌مێكی تێكه‌ڵوپێكه‌ڵدا كه سه‌ره‌ڕای كولتووری خوێندنه‌وه، به واتا كولتووری به‌رامبه‌ر (خوێنه‌ر) به هۆی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت بێ یا هه‌ر هۆیه‌كی دی كه له مووقه‌ڵێشان ون نییه له حاڵووه‌لایێدایه.