هینریخ شلێمان…
ئێمه ئه‌و ناوه ناناسین له‌وه زیاتر ناوێكی ئه‌ڵه‌مانییه و هیچیتر… به‌ڵام ئه‌و شلێمانه ئه‌یووبێـكی دیكه‌یه. .
»ته‌نانه‌ت له تاقه پیتێـكیشی نه‌ده‌گه‌یشتم«
كه هێشتا مێرمنداڵ ده‌بێ و ماوه‌ی پێنج ساڵان له دووكانێكدا كارده‌كا، شه‌وانه گوێی له‌و كابرایه ده‌گرت كه ده‌هات و به‌خۆڕایی ده‌یخوارده‌وه، له بری ئه‌وه‌ی شیعره‌كانی (هۆمیرۆس)ی به زمانه ئه‌سڵییه‌كه‌ی بۆ بخوێنێـته‌وه. . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: (له تاقه پیتێـكیش نه‌ده‌گه‌یشت، به‌ڵام ئاهه‌نگی وشه‌كان ده‌یانورووژاندم و كاریان تێده‌كردم)
لێره‌وه، له‌و خاڵه بچووكه‌وه شلێمان خه‌ونی به (ته‌ڕواده)وه بینی… دواییش هه‌ر له‌ڕێی زمانی (هۆمیرۆس)ـه‌وه توانی نه‌ك هه‌ر زمانی گریكی كۆن، به‌ڵكو سێ چوار زمانی زیندووی دونیاش فێربێ و له ئاكامدا كۆنه‌وار و پاشماوه‌ی (ته‌ڕواده) بدۆزێته‌وه و په‌رده له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكی شارستانیه‌تی كۆنی گریك و دونیا هه‌ڵداته‌وه. .
هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، به‌ڵكو بیشی سه‌لمێنێ كه (ته‌ڕواده) كاتی خۆی به‌هۆی سووتانه‌وه وێـران بووه. .
شلێمان شایه‌دنامه‌ی دكتۆرای پێدرا كه ده‌شێ پێی بگوترێ (دكتۆرای كۆڵنه‌دان). . له‌مێژووشدا له هه‌ر كوێ ناوی (ته‌ڕواده) و گریك بێ ناوی شلێمان دێ. .
وای ده‌بینم ئیراده‌ی مرۆڤ گه‌ر له خۆی تێكنه‌دا و به دوای (هیچ)ـه نه‌رێنییه‌كه‌دا نه‌بێ و له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی سه‌رده‌مدا بێته‌وه، له بنچینه‌دا بۆ دۆزینه‌وه و بنیاتنانه كه مانایه‌ك به ژیان ده‌به‌خشن، نه‌ك ونبوون و ڕووخان ، له‌م بواره‌دا (شێلمان) نموونه‌یه‌كی باڵایه.