
هاتم (ده‌وڵه‌تی خۆشه‌ویستی)م دامه‌زراند
ئه‌وجا بیرم له دروشمێك
بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته كرده‌وه :
ئه‌ویش،
ده‌ستت له ده‌ستمدا
پرچت،
ئه‌و كه‌وانه‌یه‌ی
سێبه‌رمان لێ ده‌كا. .
بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌م،
بیرم له سروودێك كرده‌وه :
ئه‌و سرووده،
ئه‌ڵمانیا نییه له سه‌رووی هه‌مووان
داغستانیش نییه. .
ئه‌و سرووده
خۆشه‌ویستییه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان
ئا ئا، خۆشه‌ویستی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان. .
ئه‌و جار،
بیرم له ئاڵایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه كرده‌وه :
سوور. . خه‌باته
سپی. . ئاشتی
زه‌رد. . جیابوونه‌وه. .
پاشان ده‌سته‌چیله‌یه‌كم چنی و
ڕه‌نگێكم له
په‌لكه‌زێڕینه پێكهێنا و
نووسیم:
عاشقانی دونیا یه‌كگرن!
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد په‌شۆكام
نه‌مده‌زانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌م
ئه‌و هێزه له‌بننه‌هاتووه‌ی هه‌بێ،
ملیۆنان ڕوویان تێكرد
داوای په‌نابه‌ری سیاسی‌یان تێدا كرد.
(*) ڕه‌سوول هه‌مزاتۆڤ، شاعیری ناسراوی داغستان نووسه‌ری (داغستانی من).
(**) له ڕۆژنامه‌ی (الصباح)ی به‌غدایی ژماره 118 ی16ی11ی2003 وه
كراوه به كوردی.
