له‌و ڕۆژه‌ی
ده‌ستی حه‌زره‌تی (قابیل)
له خوێنی حه‌زره‌تی (هابیل) دا سوور بوو. .
له‌و ڕۆژه‌ی مناڵه‌كانی (ئاده‌م)
كاكڵی پڕ له ئیمانی خوا
ژاری تاڵی دژمنایه‌تی
له خوێن جۆشاندن
گه‌رچی (ئاده‌م) یش زیندوو بوو
ئاده‌مییه‌ت مرد.
له‌و ڕۆژه‌یدا (یوسف)
به ده‌ستی براكانییه‌وه خرایه بیر
له‌و ڕۆژه‌ی به شه‌ق و خوێن
شووره‌ی (چیـن) یان چێ كرد
ئینسانییه‌ت مردبوو. .
له دوایشدا،
دونیا پڕ بوو له ئینسان و
ئه‌و ئاشه‌یش هه‌ر گه‌ڕا و گه‌ڕا
چه‌ندین سه‌ده
به‌سه‌ر مه‌رگی (ئاده‌م) تێپه‌ڕی
به داخه‌وه
ئاده‌مییه‌ت نه‌گه‌ڕایه‌وه. .
ئه‌م چه‌رخه‌ی ئێمه
ڕۆژگاری مه‌رگی ئینسانییه‌ته
سنگی دونیا
له چاكه‌كاری خاڵییه
باسكردنی
ئازادی، پاكی، مروه‌ت، شێتییه
باسكردنی
مووسا، عیسا، محه‌مه‌د نابه‌جێیه
ئا ئه‌م چه‌رخه‌ی ئێمه
چه‌رخی تیخێكی ئه‌ستووره.
من له سیس بوونی چڵێ گوڵ
له نیگای كپی مناڵێ بیمار
له هاواری مه‌لێكی ناو قه‌فه‌س
له خه‌می مرۆڤێكی له زنجیردا سندمكراو
تا وه‌ختێ
جه‌للاده‌كه‌ی لێی ده‌گه‌ڕێ
فرمێسك له چاو و
كینه‌م له گه‌روودا ماوه
به درێژایی ڕۆژگار،
ژارم له پیاڵه و ژاری ماریش له گۆزه
به مه‌رگی ئه‌و
چۆن باوه‌ر بكه‌م؟
قسه له سه‌ر سیس بوونی گه‌ڵایێ نییه
وای، ئه‌وه دارستانان ده‌كه‌نه بیابان
ده‌ستی خوێنمژان
له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی ده‌شارنه‌وه. .
هیچ گیاندارێ
به گیاندارێكی دی ڕه‌وا نابینێ
ئه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌ردانه
به گیانی مرۆڤی ده‌كه‌ن. .
قسه له‌سه‌ر سیس‌بوونی گه‌ڵایێ نییه
وای دابنێ
مه‌رگی مه‌لێكی ناو قه‌فه‌س
مه‌رگ نییه
وای دابنێ
چڵه گوڵێ له‌م جیهانه شین نه‌بووه
وای دابنێ
دارستانه‌كان
له ئه‌زه‌له‌وه
بیابانی وشك و برنگ بوون. .
له ناو ئه‌و مرۆیانه‌ی،
به‌رگه‌ی هه‌موو
كاره‌ساتێكیان گرتووه
قسه له‌سه‌ر
مه‌رگی خۆشه‌ویستییه
مه‌رگی عه‌شق
گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌رگی ئینسانییه‌ته.
(*) فره‌یدوونی موشیری یه‌كێكه له هه‌ڵگرانی شیعری نوێی فارسی، تا ئێستا چه‌ندان كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه.
(**) له كتێبی (راهیان شعر امروز) كۆكردنه‌وه‌ی داریوش شاهین كراوه به كوردی.