(1) ئاسۆی ڕوونـاک
ڕۆژێ ئێمە دووبارە کۆترەکانمان
دەبینینەوە
میهرەبانی،
دەستی جوانی دەگرێتەوە. .
ڕۆژێ کە کەمترین سروود ماچە و
هەر مرۆڤێ،
بۆ ئەوی دی برایە،
ڕۆژێ چیتر
دەرگای ماڵکانیان داناخەن
قفڵ شتێکی ئەفسانەییە و
بەتەنیا دڵ، بەسە بۆ ژیان. .
ڕۆژێ مانای هەر پەیڤێ
خۆشویستنە
تا تۆ بۆ پیتی دوایی
بۆ وشە نەگەڕێی. .
ڕۆژێ ئاهەنگی هەر پیتێ ژیانە
من بۆ دوا شیعرم
بۆ گەڕان بە دوای سەروایێ،
ڕەنج نەکێشم
بەدوای سەروادا نەگەڕێم. .
ڕۆژێ هەر لێوێ
سترانێکە
تا کەمترین سروود ماچ بێ
کە تۆ بێی،
بە یەکجاری بێی و
میهرەبانی،
هاوتای جوانی بێ
دووبارە دان بدەینەوە کۆترەکانمان. .
منیش تا مردن
چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکەم.
(2) وتــی
وتی: دێم
بەیانی دا و نەهات. .
نەهات و
نایەوێ بێ. .
بەم شێوەیە ئەو،
هیچ پەیمانێکی نەبەست
نەیـشکاندبێ. .
ئەو هیچ کاتێ نەسووتاوە
تا مانای سووتان بزانێ. .
هیچ وەختێ دەردی نەدیوە
تا بزانێ دەرد چییە. .
ئەو هەرگیز لە چاوەڕوانیدا نەبووە
تا لە تاڵیی چاوەڕوانی باخەبەر بێ.
(*) ئهحمیدی شاملۆ شاعیری ناسراوی فارس، له 12/12/1925 له تاران لهدایك بووه، ساڵی 2000 كۆچی دوایی كردووه .
ئهو له دهسپێكدا لهژێر كاریگهری پێشهنگی شیعری نوێی فارسی (نیـما یوشیج) بووه، پاشان توانیویهتی ڕێی خۆی ببینێـتهوه. .
ئهم شیعرانهی له ( احمد شاملو – مجموعه اشعار شانزده دفتر) بڵاوكراوهی كتێبخانهی (امید ایران) كراون به كوردی.