(1)
نه‌مزانی
ئه‌وه‌ی له ده‌ستته
لیمۆیه‌كی زه‌رده
یا تاڵی هه‌تاوه خیومار !
لێوه‌كانتم له تاڵه زێڕینه‌كاندا بیـنی
بۆم زه‌رده‌مسكه ده‌بنه‌وه . .
لێم پرسی چیم ده‌ده‌یێ
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌سته‌كانت له میوه‌یه‌كی
بێستانی گه‌شاوه‌دا ده‌یچنن
یا ئێواره وه‌خته ئارامه بۆشه‌كان؟
یا ون بوونی زێڕین ؟
یاخود ڕه‌نگه وێنه‌یه‌ك بێ له ئاوێكی وه‌ستاو
یان به سووتانی چیایه‌ك بۆ ئه‌وی دی
زه‌رده ده‌په‌ڕێ ؟
ئایا خۆشه‌ویستی،
تاڵی خۆرئاوایێ
له ئاوێنه ڕه‌نگپه‌ڕیوه‌كاندا ده‌شكێنێ ؟
(2)
خه‌ونم پێوه دیتی خیومار
له باخچه‌كه‌تدا بووی!
ڕووبارت به ژێردا ده‌ڕۆیشتن
تۆ له‌و باخچه‌یه‌تدا بووی
كه ڕۆژگارێكه
به تامانی ئاسنینی سارده‌وه
ده‌وره دراوه . .
چۆله‌كه‌یه‌كم بینی ته‌نیا
به نه‌رمی به‌سه‌ر دره‌ختی (ئالمیس)ـه‌وه
له ده‌م ڕووباری پیرۆزه‌وه
كه تینوویه‌تی و سه‌رچاوه‌ی تێدا
له تینوویه‌تیان ده‌جریوێنێ . .
له‌و باخچه‌یه‌دا خیومار
باخێكی دی له یه‌كگرتنی دڵه‌كانمان
له‌دایك ده‌بێ . .
كاتمان
له ناویه‌كتردا ده‌توێنه‌وه
پێكه‌وه هێشووی خه‌ون
له قه‌ده‌حی بێگه‌ردماندا
ده‌گووشین
ئیتر چیرۆكی دووانه‌مان له‌بیر ده‌كه‌ین
یه‌كه‌میان
( له‌باره‌ی پیاو و ژنێك
كه وه‌ك ئاسك و شێر وان
هاتوون پێكه‌وه بخۆنه‌وه
ئه‌وی دی ده‌ڵێ :
خۆشه‌ویستی به‌ختیاوه‌ر نییه
دوو ته‌نیاییه له ته‌نیاییه‌كدا )
شاعیره‌كه بیرت لێ ده‌كاته‌وه خیومار !
ماوه‌ی به‌ینیشمان
له لیمۆ و وه‌نه‌وشه‌یه
كێڵگه‌كان هێشتا كه‌سكن
وه‌ره له‌گه‌ڵم خیومار !
چیا له هێللانه‌وه به‌ره‌و لێڕی داربه‌ڕوان
قووتمان ده‌دا . .
ڕۆژ له ڕۆیشتنیدا ماندوو ده‌بێ
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێمه‌ش ده‌ڕوا
بێده‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژدا هه‌ڵده‌لووشێ
ڕیتم به‌ره‌و سێبه‌ر ده‌بزوێ و
( خوادامارا)یش
ڕه‌نگی زێڕینی ون ده‌كا
چوون شازاده و عاشقه‌كه‌ی
پێكه‌وه هه‌ڵدێن و
مانگیش هه‌ناسه‌سوار به دوایانه‌وه‌یه . .
شه‌مه‌ننه‌فه‌ر بزر ده‌بێ
له جه‌سته‌ی شاخ دا فیشكه‌ی دێ . .
خاك نه‌زۆك و ئاسمان بڵیند
له پشت چیای گرانێت و
پشت چیای بازڵت
ئه‌وه‌تا ده‌ریای دیماهی نه‌هاتوو
با پێكه‌وه بڕۆین
ئه‌وه ئازادی یه .
(3)
له فارغۆنی شه‌مه‌ننه‌فه‌ره‌كه‌وه بۆت ده‌نووسم
له كاتی ژووانی وه‌همیدا
كه ته‌لان په‌لكه‌زێڕینه له بادا ده‌شكێنێ و
خه‌میشی به‌سه‌ر پشتی چیاوه ده‌قه‌ڵشێ . .
خۆر و زه‌نگه‌كان له قولله كۆنه‌كانیانن
ئای له‌و بانگی شێوانه هێمن و بژوێنه
ئای له‌و ئێواره منداڵانه‌یه‌ی
شاعیره‌كه‌ت خۆشی‌ویست
ئای له‌و ڕۆژه . . . ڕۆژی گه‌نجی
كاتێ جه‌سته‌یه‌ك بووم
له ڕه‌نگی گوڵان له كه‌ناریدا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) ئه‌نتۆنیۆ ماچادۆ، شاعیری ئیسپانیایی 1875 له ئه‌شبیلیا له دایك بووه، 1903 یه‌كه‌م كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به قه‌ڵه‌مبازێك له شیعری ئیسپانیایی له قه‌ڵه‌م درا . له 1898 كۆشیعری دووه‌می له ئه‌نده‌لووس بڵاو ده‌كاته‌وه ده‌گووترێ به شاعیرانی ئه‌ندلووسه‌وه كاریگه‌ر بووه، هه‌روه‌ها به( ئیبنی عه‌ره‌بی) .
(**) له ماڵپه‌ڕی (دیوان العرب)ـه‌وه كراوه به كوردی.