
له نیشتمان بێـزار نیـم
تاڤگه و ڕووباری
به‌قه‌د فرمێسكی ژنانی
به چیا و ده‌شت و بناران
دێنه‌خوار. .
بێزار نیم من
له نیشتمانێ،
نهێنی سه‌ت ساڵه‌یان
له بۆڕسان
به با سپارد. .
( نیشتمان. .
تاڤگه و ڕووبار. .
فرمێسكی ژنان. .
بۆڕسه. . )
شه‌و،
بـۆ ئه‌هلی دڵ
نیشتمانه. .
گریان و هه‌نسكی تێدا
هاوته‌ریب
گه‌ز گه‌ز ڕاده‌شكێن
ئێمه‌یش تا ونبوون
تا ڕۆحمان دێته‌وه ناو
كازیوه
له نیشتمان،
له شه‌و
دانابڕێـین. .
( ئه‌هلی دڵ. .
گریان و هه‌نسك. .
گه‌ز گه‌ز. .
كازیوه. . )
مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌مان لێ نـاكا
مه‌رگ له باوه‌شمانه
به زه‌رده‌مسكه‌یه‌ك باوه‌ڕ ده‌كا. .
مه‌رگ
جاران لێـكی ده‌كردین
ئێستا له ئاهه‌نگه بێ نه‌شئه‌كانی نیگه‌رانی
كـۆمان ده‌كاته‌وه. .
( هه‌ڕه‌شه. .
باوه‌ش. .
زه‌رده‌مسكه. .
بێ نه‌شئه. . )
شه‌قام نه‌بوو
به شه‌قاممان چوواند. .
تووله‌ڕێ نه‌بوون
به تووله‌ڕێـیانمان چوواندن. .
كانی نه‌بوون
به كانیـیانمان چوواندن. .
برین نه‌بوون
به برینانمان چوواندن. .
سه‌رچاوه‌ی میهر و
ئاسووده‌یی نه‌بوون
به سه‌رچاوه‌ی میهر و
ئاسووده‌ییمان چوواندن. .
( شه‌قام. .
تووله‌ڕێ. .
برین. .
ئاسووده‌یی. . )
چاودێرانی شه‌و
گریـانی بێداران،
به شنه‌ی سپێده
ده‌خوێننه‌وه. .
ته‌م له بێشه‌ڵاندا هه‌ڵخلیسكاوه
نێرده‌ی ڕۆشنایی،
به‌ره‌ی كپ و بێده‌نگی مێژوومان،
بـێوچان پێشوازی
له ئاماژه دره‌وشاوه‌كانی ماندووبوون و
نوێنه‌رانی
ڕه‌هێـڵه‌ی تـاولێـبڕاو و
سه‌رده‌مه بازنه‌ییه‌كانی
شه‌ڕ و ئاشتی ده‌كرد. .
( شنه‌ی سپێده. .
هه‌ڵخلیسكان. .
ڕه‌هێڵه. .
شه‌ڕ و ئاشتی. . )
ئه‌وه‌یه ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوژانه‌وه. .
ڕووبه‌ندی سه‌حه‌ر. .
ئامێـزی له‌بـیركراوی دژواری. .
گه‌مه‌ی ژاكان،
دوور له مرۆڤ
دوور له‌و خه‌ونانه‌ی
هه‌میشه خۆمان به هه‌ڵه
لێــكیان ده‌ده‌ینه‌وه
وێنه‌ی كۆزه سپیداری پاییزیی به‌له‌نجه
ده‌شه‌كێـنه‌وه. .
( ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوژانه‌وه. .
ژاكان. .
مرۆڤ. .
شه‌كانه‌وه. . )
هاواری بێده‌نگیمان،
له داربریایان ئاڵاندووه. .
نه‌فرینی چیایانه،
گوڵی نایلۆنی دووكان و مغـازان
ژه‌نگی ساویلكه‌یی و
په‌نجه‌ی هه‌ڵبڕاوی په‌شیمانی
پێشبینی،
نان و ئاوی سبه‌مان ده‌كا . .
( داربریا. .
گوڵی نایلۆن. .
په‌نجه‌ی په‌شیمانی. .
نان و ئاوی سبه‌ی. . )
جه‌نگێك له سه‌رمدا به‌رپایه
مه‌پرسه. .
شانده
كراواتدار و یه‌خه بریقه‌داره‌كانی ئاشتی
به دیارمه‌وه‌ن
چه‌پڵه‌م بۆ لێ ده‌ده‌ن
پێم ده‌ڵێن: ئافه‌رین!
مۆسیقایه‌كی چه‌ند دڵگیره
مۆسیقای جه‌نگ
بـازاڕان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه. .
ڕازی یـاڵه به‌فركووشه‌كان
له‌به‌ر ئاستانه‌ی بێهووده‌ییدا
ده‌دركێنێ. .
چه‌ند دڵگیره مۆسیقای جه‌نگ. .
( جه‌نگ. .
مۆسیقا. .
بازاڕ. .
ئاستانه‌ی بێهووده‌یی. . )
ئومێدمان له قه‌ده‌حێـكی پیرۆزی زێڕین
له‌پێش نه‌یاران دانا. .
ده‌ستمان به سێبه‌ری
جه‌سته‌ی شه‌كه‌تمان داهێنا. .
چاومان له به‌زه‌یی ئاسمانه. .
ده‌نووین،
ئێمه دوێنێ
بۆ ئه‌مڕۆ نوستبووین
ئه‌مڕۆش بۆ سبه‌ی. .
گه‌وهه‌ری ئایینده‌مان
له ڕامانی سیما شێواوه‌كانه‌وه
بۆ ماوه‌ته‌وه . .
شادیمان له بێـچاره‌بوونماندایه
ژیانمان،
ئه‌ته‌می هێللانه‌ی باڵدارانه
ورد. .
گرێـچن. .
بڵیند و
ئه‌ندازه‌دار. .
لێ هه‌میشه
سێره‌لێـگیراو بۆ تێكدان و وێرانكردن. .
( شوێنكات. .
جه‌سته. .
ئه‌ندازه‌دار. .
تێكدان. . )
خانمی دواڕۆژ
گوڵی نایـلۆنی
گونده نوێـیه بۆگه‌نه‌كانی شارانه
به نیگای برسی
گه‌نجانی بێـكار،
دووكه‌ڵی لێ هه‌ڵده‌ستێ. .
ئیتر گوڵه‌مێخه‌ك خه‌م ناڕه‌وێننه‌وه
خه‌م به‌بیر دێنـنه‌وه. .
به‌خشش،
كه‌وییه‌به‌فرێكی ڕووتـه
له‌به‌ر هه‌تاوی ته‌مووزێ. .
( خانمی دواڕۆژ. .
نیگای برسی. .
دووكه‌ڵ. .
به‌خشش. . )
ڕۆژگار،
ڕۆژگاری به‌دنشین و
نه‌رگسیی و لاساران. .
وه‌رز،
وه‌رزێـكی نـامۆ
نه زستانه
نه به‌هار
نه هاوینه
نه پاییز. .
ڕه‌نگ نه‌ماون، لێچوونه‌ته‌وه
هه‌موو ڕه‌نگه‌كان
هه‌موو ژه‌نگه‌كان
هه‌موو خۆزگه و بریاكان. .
تێكه‌ڵ بوون. .
ژنانی سپی، گه‌نمڕه‌نگ
له‌به‌ر ده‌روازه‌ی ئــاوه‌ڵای
(جیهانایه‌تی)دا
سنگ بۆ عه‌شقی له‌ده‌ستچوویان
ده‌كوتن. .
نه‌وا،
گه‌ردانه‌یه‌كه
له ئازاره به‌رده‌وامه‌كانی ڕۆحمان
به ته‌وێڵی سه‌رده‌مه‌وه . .
( وه‌رزی نامۆ. .
ژه‌نگ. .
جـیهانایه‌تی. .
ئازاری ڕۆح. . )
ڕه‌نده
مه‌له‌ی پێچه‌وانه‌ی ماسییان
ڕه‌ندن
كه‌روێشكه‌ی به‌رخه‌ل
سه‌مای گه‌رده‌لوول
ئاوی كڕ
په‌شمی خوناو
كوێره‌وه‌ری خوولیا. .
( مه‌له‌ی پێچه‌وانه. .
كه‌روێشكه. .
په‌شم. .
خوولیا. . )
ڕه‌نگه له‌م ئاوه مه‌ند و بێ ته‌وژم و ڕاوه‌ستاوه‌دا
دوا خنكاو نه‌بم. .
هه‌نگاوم به‌ره‌و خۆم گه‌ڕاندنه‌وه. .
هه‌وڵ ئه‌ده‌م (خود)یشم
به‌ره‌و خۆم بگه‌ڕێـنمه‌وه. .
ڕوئیاكانم،
له دارستانێكی چڕ ده‌چن
دره‌ختی لێ به‌لادا دێن. .
ئێمه ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی
(بازنه) به‌نـاوبانگه‌كه‌ین
هه‌میشه له پنتێكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین
ماندوو. .
شه‌كه‌ت. .
خه‌ولێخراو. .
دێـینه‌وه هه‌مان پنت. .
گه‌مه‌ی له‌دایك بوونمان ئه‌وه‌یه
سرووتی بێده‌نگیمانی
پێ به‌ڕێ كه‌ین. .
ئه‌وه‌یه ئه‌و سۆزه‌ی
له نیوه‌خه‌ودا،
به خێرایی ڕك و كینه
له ته‌نیاییمان نزیك ده‌كاته‌وه و
به دیـوی بـاڵاپـۆشیدا
ڕووتمان ده‌كاته‌وه. .
( دوا خنكاو. .
بازنه‌ی به‌ناوبانگ. .
خه‌ولێخراو. .
سرووتی بێده‌نگی. . )
شه‌یدایانی شوێن،
كات هه‌ڵیانده‌لووشێ. .
شه‌یدای كات،
شوێن هه‌ڵیلووشیوه. .
چاوشێركانه‌ی گومڕایان بوو،
كه‌ل و په‌لم
له جانتای ده‌ستم نابوو
جانتام لێ دزرا
بێ چاویلكه
بێ جگه‌ره
بێ زه‌رده‌خه‌نه
كه چه‌ند دانه‌یه‌كم
بۆ كاتی پێویست تێداویشت
بێ ده‌سماڵ و
بێ كتێب و ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و
بێ گیرفانپووڵی مامه‌وه . .
( شه‌یدای كات. .
چاوشێركانه‌ی گومڕایان. .
جگه‌ره. .
گیرفانپووڵی. . )
ببووره بێده‌نگی!
ئه‌و چڵه زه‌یتوونه‌ی باسی ده‌كرێ
ده‌ستمان نه‌گه‌یشتێ . .
له هه‌موو لایه‌كه‌وه
به مه‌رگی دواخراو ده‌وره دراوین. .
ببووره بێده‌نگی!
تۆیش هاتیه ناو
ئه‌ڵقه‌ی ته‌وافی
كه‌وانه نه‌بینراوه‌كان
پاك
ڕۆشن
له ده‌ستێـكی ئه‌مین دای
ده‌ستی مرۆڤ
كه كلیلی هه‌موو ده‌رگایانی پێیه
ده‌رگای خۆی نه‌بێ. .
ببووره بێده‌نگی!
مه‌ودا دووره و
ته‌مه‌ن كورت
شه‌قاوی سه‌فه‌رم
ته‌نێ بایی دیـتنی
مه‌رگی (ئه‌نكیدۆ)ی هاوڕێم بوو
كه هاتمه‌وه،
هه‌موو به‌جێیان هێشتم
هه‌ر كه‌س خه‌ریكی خۆی بوو
كه‌س پێی نه‌گوتم:
ماندوو نه‌بی گه‌لگامش
كه‌س سه‌ره‌خۆشی لێ نه‌كردم. .
ببوره بێده‌نگی!
گوڵه‌كان
كه داماننابوو
به هه‌وای خوا و
ئاوی سازگاری كوێستانان ڕسكاون
وا ده‌رنه‌چوون. .
ببووره بێده‌نگی!
گوڵه‌كان نایلۆن ده‌رچوون.
ئه‌یلوولی 2025
