مةرطي ثيرؤز .... خالَة حةمة
چی
له مه‌رگێ پیرۆزتره
چرا هه‌ڵكات
چی له ژیانێ شیرینتره
چۆك دانه‌دات..
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی :
نه‌تانزانی له دڵماندا
سه‌نگه‌ری درۆ هه‌ڵكه‌نن
نه‌تانتوانی
ته‌نها ساتێ
له لێدانی دڵی ئێمه
بێ ئاگابن
له دوای ئێوه
ئێمه‌ش به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین
ئه‌و چرایه‌ی كه هه‌ڵتانكرد
فووی لێ نه‌كه‌ین....
دانمارك ڤابی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێشكه‌شه به گیانی پاكی ئه‌وقاره‌مانانه‌ی له زیندانه‌كانی
به‌عسی فاشیدا ته‌رمی پیرۆزیان وونه ....