لةذصر ئالآي دوو حيزب و دوو دةولَت و دوو سةركردةدا منالَصك هاوار دةكا ئةمرم فريامكةون!! خالَة حةمة

وه‌ك روون و ئاشكرایه‌ چینی هه‌ژاران ئه‌وچینه‌یه‌ كه‌زوربه‌ی ئه‌ركه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كه‌وتۆته‌ سه‌رشان و ته‌نها چینیشه‌ كه‌ بتوانی قوربانی بدات و پێشه‌نگی قافڵه‌ی شه‌هیدان و سه‌روه‌ری بێت . . به‌ڵێ ئه‌م چینه‌ی كورد هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ، گه‌رده‌رفه‌تی لێ نه‌سه‌ندنه‌وه‌ بهملكه‌چی دوژمنه‌كانی رازی نابێت و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست ئه‌هێنێ و خۆی له‌م سواڵ و ساقه‌یه‌ رزگار ده‌كات. . به‌ڵێ ئه‌م چینه‌ سه‌دان ساڵه‌ ئاغاو به‌گ و باوك سالارانی كورد وه‌ک مۆته‌كه‌ سوار كۆڵی بوون به‌ری ره‌نج و ماندووبونیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن و ته‌نها رۆژیك له‌گه‌ڵ خه‌می هه‌ژارێكیاندا نه‌ژیاون. . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م چینه‌ پشت بكاته‌ میمچه ‌سه‌رمایه‌داری كوردو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌ی گه‌وره‌ییان به‌ میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و گێل و گه‌مژانه‌ی زمانی شیرینی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان به‌باشی نازانن چی رووده‌دا. . ئایا ئه‌و گه‌وره‌ پیاوانه‌ی ئه‌مڕۆ نازان ئه‌وچینه‌ ئه‌توانی سه‌رخان و ژێرخانی هه‌رهه‌مویان هه‌ڵوه‌شێنێ و گه‌وره‌ییان لێ وه‌ربگرێتیه‌وهبیانكات به‌ په‌نگی زه‌مانه‌ و مناڵان به‌رده‌بارانیان بكه‌ن‌. . ئایا باوكسالارانی كورد هه‌ست به‌وه‌ناكه‌ن ئه‌م چینه‌ چه‌وساوه‌یه‌ی كورد نیوه‌قه‌ڕنێكه‌ نان و پیازیان پێوه‌ ئه‌خۆن وورته‌یان لێوه‌نایه‌ت. . به‌رای من شان وشه‌وكه‌تی پیاوی گه‌وره‌ هه‌ژاران ئه‌یپارێزن . . دارایی و ده‌رامه‌ت ورابواردنیشیان هه‌مدیسان هه‌ژارانی ژێر چه‌پۆكی خۆیان به‌ده‌ستی دێنن. . تاكه‌ی هاواری ئه‌م چینه‌ خۆبه‌ختكا‌ره‌ ناگاته‌ گوێچكه‌ی ئه‌م بێدڵانه‌ . . تاكه‌ی هه‌ست به‌ ئازاریان ناكه‌ن . . .

تاكه‌ی. . . تاكه‌ی. . . به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌ی هه‌ژارانی خاكه‌ په‌ل په‌لكراوه‌كه‌م وه‌ك ئه‌وان مه‌بن هه‌موو له‌م میحنه‌ته‌ی ((كامه‌ران عزیز ئه‌حمه‌د) ) ا بیسه‌لمێنن كه‌وا به‌‌بێ ئه‌وانیش ئه‌توانن سه‌روه‌ری به‌ده‌‌ست بهێنن. . به‌بێ ئه‌وان ئه‌توانن زیاترله‌رویی مه‌رگا رابوه‌ستن . . بیسه‌لمێنن كه‌ ئێوه‌ له‌وان گه‌وره‌ترن . . . هه‌ر ئیستا له‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌منوسراوه‌ هه‌ریه‌كه‌تان پاره‌ی یه‌ك نان بده‌ن به و مناڵه‌ كه‌ له‌ هه‌مووخواپێداوه‌كانی كورد ئه‌پارێته‌وه‌ وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه‌. . ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌تان پاره‌ی ‌نانیێك بده‌ن ئه‌وه‌ كۆرپه‌یه‌ك له‌مه‌رگ رزگار ده‌كه‌ن كه ‌به‌ده‌نگی ناسكی مناڵانه‌ی له‌سه‌ركرده‌و ئاغاو به‌گ و شێخ ومه‌لاو ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌پارێته‌وه ئاوڕێكی لێناده‌نه‌وه‌ ‌. ئێوه‌ش كه‌مته‌رخه‌می و سپڵه‌یی و بێ ئه‌مه‌كی ئه‌وان له‌یاد مه‌كه‌ن و به‌ هه‌ر هه‌موویان بڵێن:ـ ئێمه‌ چینی هه‌ژارانین له‌ گه‌ڵ ئازارو ناخۆشیدا گه‌وره‌بوین، گه‌ر ئه‌م كوڕه‌شمان بمرێ سه‌دان نه‌وه‌ی نوێ دروست ده‌كه‌ین به‌ڵام دڵنیابن كه‌جارێكیتر كوڕتان ناده‌ینێ و به‌چاوی گه‌وره‌ش سه‌یرتان ناكه‌ین و هێنده‌ی گومرگی ئه‌م چوارده‌ساڵه‌شتان له‌به‌ربین خڕبێ . . . .

خاڵه‌حه‌مه‌ دانمارك25/9/2004

Xale1@ofir. dk

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter