بذاركردني كاري طةندةلَ
،
بؤطةن لةكوصوة و لةكص وة دةست ثصدةكات
؟؟!! ... خالَة حةمة
سه‌ره‌تا
ده‌سخۆشكه‌ری له‌مكاره پیرۆزه ده‌كه‌م كه‌ده‌رگایه‌ك له‌و ده‌رگا
داخراوانه ئاوه‌ڵا ده‌كات كه‌مرۆڤی كورد قسه‌ی له‌سه‌ربكات
وسه‌دان ساڵه خه‌ونی سه‌وزوسوری
پێوه‌ئه‌بینێت وخشتێكیش ده‌خاته سه‌ر بناغه‌ی دیموكراتی بوونی
كۆمه‌ڵ و ده‌رباز بوون له باوكسالاری ده‌سه‌ڵات كه زۆر له‌مێژه
ڕه‌گی داكوتاوه
له‌ناو (سیاسه‌تی) كورداو زۆربه‌ی چین و تۆێژه‌كانی ناو
كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ده‌ستیه ئه‌ناڵێنن.
به‌ڵام باچاوێك به‌مكاره پیرۆزه‌دا بخشێنین و بزانین له كوێوه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه و كێ په‌یڕه‌وی
ئه‌مدیاریده زیانبه‌خشه‌ده‌كات؟! بۆچی له‌مكاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی
كوردی ئه‌یه‌وێت دزه ماڵیه‌كه‌ی خۆێی به‌بی سزای گه‌ل و (حیزب)
ده‌ربازبكات و له‌ڕابوردودا بۆچ چاوی لێپۆشیوه؟؟..
یاخود ئه‌م به‌ناو (حكومه‌ته) بۆچ ئه‌یه‌وێت داموده‌زگاكان
داروخێنێ و به‌هه‌زاران كه‌له‌به‌ریتربكاته
چینی خواره‌وه‌ی ژێرده‌سه‌ڵات كه هه‌میشه نه‌دارو زیانلێكه‌وتو
بووه..
به‌رای من له‌پیشه‌وه ده‌بێت له‌وانه بپرسرێته‌وه كه (دوێنێ
ئه‌سپێ له‌گیرفانیانا سه‌وزه‌ڵێ خانمی ده‌ووت) ئه‌مڕۆكه ملوێنێرن..
ده‌بێت له‌وانه بپرسرێته‌وه كه (حیزبیان) به‌كار هێناوه بۆ
مه‌رامی بۆگه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی كه‌ئه‌و كاره
له‌په‌ێڕه‌ووپڕۆگرامی هیچ (حزبێكدا) نییه له‌حیزبی به‌عس به‌ولاوه
كه هه‌موو شتێكی بۆ گه‌وره‌و بچوكی (ئه‌ندام) ه‌كانی خۆی ڕه‌هاو
ڕه‌وا كردبوو...
ده‌بێ له‌و به‌رپرسیارابه بپرسرێته‌وه كه كاتێ كوردستانیان به
جێهێشت به سواڵ و ساقه‌و قه‌رز
سه‌ری خۆیان ده‌رباز كرد‌و ئه‌مڕۆكه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات
دانیشتون و شا به‌سه‌پان نازانن و
به خه‌ربار دۆلاریان لایه‌و ماڵه‌كانیشیان له باق و بریقدا شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ رۆژده‌كات و ماشێنه‌كانیان
له ماشێنه‌كانی ئه‌میره‌كانی (ئال سعود) ده‌چێت..هه‌رچی
قۆنته‌رات و كارێكی گه‌وره هه‌یه به‌بێ
سه‌رمایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كه‌ی خۆیان (شه‌ریكن) له‌گه‌ڵ دزه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا..
له‌سه‌رێكی تروه ئه‌م گه‌نده‌ڵی بۆگه‌نییه كه ڕه‌گی داكوتاوه
له‌ناو ئه‌و دووحیزبه‌دا بووه به كارێ
زۆرسته‌مه چاره‌سه‌ربكرێ و یه‌ك و دوانیش نین!!..
هه‌روه‌ها لام سه‌یره كه‌ناوی ئه‌نێن پاكسازی له‌كاتێكدا دزه‌كان
ده‌سه‌ڵات دارن له‌خۆیان به‌ولاوه كه‌سیتر دزنییه ئه‌گه‌ریش دز
هه‌بووبێت به‌سزای خۆیی گه‌یشتووه سووك و ڕیسواو كه‌سیفی ناو
كۆمه‌ڵكراوه.
با دزه‌كان بناسین : بۆنموونه كێ ده‌توانێ به‌دیوی ئێران‌دا پوشێ
ئاودیوكات ئه‌گه‌ربه‌رپرسیارێك له‌پشتیه‌وه نه‌بێ؟
كێ ئه‌توانێ له‌ڕووی چه‌كدارێكی ئه‌مڕۆدا ده‌م هه‌ڵبێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر پشت ئه‌ستورنه‌بێت به یاسای خێڵه‌كی یا كورسییه‌كی
به‌توانا كه‌بیپارێزێ؟
كێ ئه‌توانێ كۆشك و ته‌لاری هه‌مه‌جۆر به مووچه‌ی مانگانه..گه‌ر
(4 هه‌زار) دۆلاریش بێ به ئاسمانا هه‌ڵشاخێنێ؟
كام شۆڕشگێره ئه‌بێته ملوێنێرو خاوه‌ن كاری گه‌وره‌گه‌وره‌و
ده‌ستوپێوه‌ند ئه‌گه‌رله‌خشته‌یان نه
نه‌بردبێت وخوێنی هه‌ژاران نه‌مژێ؟؟
كام هێز ئه‌توانێ به‌ری ره‌نج و ماندووبوونی خه‌ڵكی به تاڵان و
موفت بخوات جگه له‌ده‌سه‌ڵات؟؟
ڕه‌نگه به‌رێز (مام جه‌لال) تازه دركی به‌و ده‌وڵه‌ته دزه‌كردبێ
كه له‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا (14) ساڵه
وه‌ك زه‌روو به‌گه‌ردنی خه‌ڵكی بێتوانادا نووساوه‌و هه‌رچی كاری
ناجۆرو ناڕه‌واو ناپه‌سه‌نده به
دزی و‌ئاشكراو بێ ترس به‌رجه‌سته‌ده‌كرێت و به‌ئاره‌زووی خۆشیان
له‌سه‌ر (فایله) ڕه‌شه‌كانیان
وه‌ك ئاژه‌ڵ ئه‌له‌وه‌ڕێن..ناوی
(حیزب) و شۆڕ‌شیان له‌كه‌دار كردووه..
ئایا به‌ڕێز (مام جه‌لال) ده‌ستی پاكسازی به سه‌رو پۆته‌ڵاكی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته (مافیا) یه‌دا دێنێت
كه خۆێ له ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا حه‌شارداوه یاخود له‌ژێر ئه‌م
دروشمه تازه‌یه‌دا ئه‌ژدیهایه‌كی دی خۆی حه‌شار داوه‌و ده‌یه‌وێ
ئه‌و هه‌نده كورسیه‌ش نه‌هێڵێ كه خزمه‌تگوزاری هه‌ژارانی
میلله‌ته ماندوه‌كه‌ی كوردستانه..
من وا بزانم (ئه‌م ماسته موویه‌كی تێدایه)
.......................
خاڵه حه‌مه /دانمارك/9/9/2004