ئازاري ئصوارةيةكي دوور لة ئازيزان ... خالَة حةمة
ئێواره‌یه‌و
كات
له‌سه‌ر ئه‌م گیانه سسته
كاوێژ ئه‌كا. .
خۆرله‌كه‌وانه‌ی بێده‌نگی و
ده‌ریایه‌كی ماندوو كپا
هێدی
. . هێدی نوقوم ئه‌بێ . .
نه‌وڕه‌سه‌كانی گوێ ده‌ریاش
له
ئاسمانێكی هێمنتر له بێده‌نگی و
هێورتر له‌ژووره‌كه‌ی خۆم
بۆ
دوور ده‌فڕن . .
سروشت وه‌كوو
ماته‌مینی بێكۆتایی ڕۆژێ بگرێ
نه‌یه‌ته‌وه
چۆكی
به‌سه‌ر ڕۆخی ده‌ریاو
ئاخه شكاوه‌كانی ڕۆحمدا داداوه
كه‌له‌م ووڵاته سه‌وزو سووره نسرمه‌دا
نزیك
كێڵگه‌ی بیری گه‌شی مرۆڤدۆستان
نزیك
ئازادی بێ‌سنوور
نزیك
نان و
له‌نزیك هه‌موو جۆره سه‌ماكاندا
هه‌پروون . . هه‌پروون
ووردوخاش بوون . .
ده‌وه‌رنه سه‌یری دڵه‌كه‌م
له‌ژێر چه‌تری ئه‌م ئاسمانه بێدڵه‌دا
چه‌ند كۆیله‌یه
وه‌رنه سه‌یری عه‌شقی به‌جۆشی ئه‌م پیره
كۆته‌ره‌یه. .
له‌مدووره‌وه چۆن ئه‌سوتێ و
وا
خه‌ریكه ئاواده‌بێ. .
له
دووریتان
زه‌رده‌ی خه‌زان
دواگه‌ڵای ته‌مه‌نی ئه‌رنێ و
ئه‌م
غوربه‌ته بێ مروه‌ته
پێی
لێده‌نێ. .
له‌دووریتان
سه‌رله‌ئه‌ژنۆ
وه‌ك
شۆڕه‌بی
گوێ
چه‌مێكی بێ ته‌ڕایی. .
وه‌ك سه‌ربازێكی ئه‌نگاوته‌ی
دوای
شه‌ڕێكی بێ كۆتایی. .
بێده‌نگ . . بێده‌نگ
بێسه‌نگ . . بێسه‌نگ
بێ
قورسایی. .
چاوه‌روانی قومێ ئاوی
(كارێزه‌كه‌ی حه‌وشی گه‌وره) و
ئازارشكێنی ده‌ستێكم
لێوم
ته‌ڕكاو
له
هاواری زامه‌كانم راچڵه‌كێ
له
جۆلانه‌ی خه‌می خۆ‌یا رامبژه‌نێ. .
دوور
له‌به‌هه‌شتی (ڕۆح) ه‌كه‌م
دوور
له‌خاكی گه‌نم و گوڵ
دوورله‌چاوگه‌ی زێڕی ره‌ش و
دوورله دیدی ئازیزان و
چه‌پكه‌نیگای چاوه‌كانی دولبه‌ره‌كه‌م. .
ده‌ستێ بێنێ
ئه‌م
سروشت و بێده‌نگیه بشێوێنێ
بۆ
سه‌رله‌نوێ
له‌ژێر چه‌قۆی ئه‌م غوربه‌ته ده‌رمبێنێ. .
به‌ره‌و لای تۆ (دایكی موشفیق)
به‌ره‌و لای تۆ سه‌یوانی زیز
گیانم سه‌رخاو
جه‌سته‌ی ماندووم بۆ تۆ بێنێ
جه‌سته‌ی ماندووم بۆ تۆ بێنێ. .
خاڵه‌حه‌مه/دانمارك/ڤالبی9/2004
Xale1@ofir. dk
تێبینی
ـــــــــ
1)
(كارێزه‌كه‌ی حه‌وشی گه‌وره) كاتی خۆیی به‌ماڵی باوكمیان
ئه‌ووت حه‌وشی گه‌وره، له‌م
ماڵه‌دا كارێزێك هه‌بوو كه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك له بێ ئاویدا
ئاویان لێ ئه‌برد. . شیرینی ئاوی
ئه‌و
كارێزه‌و بیره‌وه‌ری حه‌وشی گه‌وره‌یه وه‌ك گوڵێ خۆیی
له‌یه‌خه‌ی ئه‌م شیعره‌داوه، 2) (دایكی موشفق) (پیره‌مێرد
كاتێ ده‌گه‌رێته‌وه به‌ره‌و نیشتمان له نێوان
ئه‌سته‌مبول و شامدا له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌را نوسیویه‌تی)
دروود له گیانی پاكی ئه‌و‌كورد په‌روه‌ره نه‌مره .
(ئه‌وا رووم كرده تۆ ئه‌ی دایكی مشفیق بیست و پێنج ساڵه
له
غوربه‌تدا به یادی تۆ ده‌ژیم ، خودا شاهیدی حاڵه . .)
شیعره‌كه
زۆره ده‌توانی سه‌یری دیوانی پیره‌مێر بكه‌یت. . . . . .
. . .