لةسةر كاري طةنطي ئصوة لة ئاسمانيش دةريانكردين ... خالَة حةمة
له‌شیرین
خه‌وێكی قوڵا
شه‌هیدێكم
بینی ئه‌مشه‌و
به
ژووره‌كه‌مدا ئه‌گه‌ڕا
زامی سه‌ر
سینه‌و شانی
خوێنی گه‌شی
لێ ده‌چۆڕا..
كه ویستم
ده‌ستی (زیاره‌ت)كه‌م
فه‌رمووی
دوێنێ
خوا‌و
فریشته‌كان توڕه بوون
له ئاسمانا
ده‌ریانكردین!!
یه‌كه
یه‌كه كفنه‌كانیشیان لێسه‌ندین..
به‌بێ پۆشاك
به‌ره‌وزه‌وی
سه‌ره‌ژن و
كچ و منداڵیان پێشخستین..
هه‌ر پێنج
په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستیان
له یه‌كه‌م
شه‌هیدما‌ن سه‌نده‌وه..
دواشه‌هیدیش
هه‌ر پێنج
په‌نجه‌ی ده‌ستی چه‌پی
لێ به‌جێما
نه‌یدۆزیه‌وه!!
به گۆچانێكی
ئاگراوی
ئاسمانیان
كرد به چراخان..
له‌ڕێژنه‌ی
خه‌می ئێمه‌وه
بارانه
خوێنیان داباران
له‌سه‌ر
چاوگه‌ی (بابه‌گوڕگوڕ)
ڕۆژیان
ڕاگرت!!
پڕ به‌و
گه‌ردوونه‌ش قیژاندیان
به‌سه‌رماندا
ئێوه له
ئاسمان ده‌ركران..
له‌سه‌ر
زه‌وی فرۆشران!!
ئێوه
خوێنتان وه‌رگیراوه!!
(بابه
گوڕگوڕ)
ئاته‌شگه‌ده‌تان له‌ده‌ست چوو
خوا‌و
ئاسمانتان لێ ڕ‌ه‌نجاوه..
(2)
كاكی شه‌هید
زۆر به‌كزی
به منی ووت
ئه‌وه‌تا تۆش
زۆر به‌بێ خه‌م
لێمده‌پرسی
بۆ له
ئاسمان ده‌ریانكردی؟؟
هۆكه‌ی چی
بوو؟؟
ووتم قوربان
من سه‌ربازی ڕێگه‌كه‌ی تۆم
ڕوو له‌شیدی
پیرۆزی خوا‌و بابه‌گوڕگوڕ
ده‌ستنوێژ
به ئاوه‌كه‌ی (خاسه) ئه‌شۆم!!
ڕوو له
به‌رزی
نوێژه‌كانم
دائه‌به‌ستم
له جێگه‌ی
تۆ پردی بڕوا هه‌ڵده‌به‌ستم..
فه‌رمووی:
گێله‌و هه‌ی
گێلینه!!
كاری گه‌نگ و
خوێن فرۆشتن
مه‌كه‌ن
پینه!!
ده‌ستی
دوژمنتان با بده‌ن!!
جێ
پێیه‌كانیان
له‌سه‌ر
خوێنم هه‌ڵگرنه‌وه
ئێسك و
پروسكی باپیركه‌م
كۆ
بكه‌نه‌وه..
خوێنه‌كه‌ی
خۆم بۆ خوا‌و زه‌وی
بگێڕنه‌وه
سه‌ری به‌رزی
شه‌هیدانه‌م
به‌رزكه‌نه‌وه..
گه‌ر
وانه‌كه‌ن
ده‌چمه‌وه
ناو گۆڕه‌كه‌م
كفن له خۆم
ناپێچمه‌وه
زامه‌كانی
سه‌روسینه‌م
له‌به‌ر چاوی
گشت دنیادا
ئه‌كولێنمه‌وه
خوین
هه‌ڵده‌ده‌م به ڕوتانا
تاكوو شه‌رم
بتانگرێ و
چاك بزانن
له‌سه‌ر كاری
گه‌نگی ئێوه
به‌بێ
ناسنامه‌ی شه‌هیدبوون
له ئاسمانیش
ده‌ریانكردین
له سه‌ر
زه‌ویش به‌ره‌و غوربه‌ت
كوردستانیان
پێچۆڵكردین.....
خاله‌حه‌مه/دانمارك/ڤالبی/15/7/تا/26/8/2004