تةنها كةركوك هةتيوة يا هةموو كوردستاني طةورة؟! ... خالَة حةمة
ئه‌م
پرسیاره رووبه‌رووی هه‌موو كوردێك ده‌بێته‌وه كه كه‌مێ ویژدانی
مابێ و رۆژگاره ره‌شه‌كان
نه‌یتوانیبێت
له‌خشته‌ی به‌رێت، نه‌یتوانیبێت ته‌نها یه‌ك چركه‌و سات پشتی پێ
كووڕ كردبێت! یاخود نه‌بوبێته ئامێریكی بێ بایه‌خی شه‌ڕ به‌ده‌ست
داگیركارانی نیشتمانه‌كه‌مه‌وه، ئه‌م پرسیاره رووبه‌ڕووی هه‌موو
پێنوسێكی نه‌ترس ده‌بێته‌وه كه چاوه‌ڕوانی پاداشت و كورسییه‌كی
ژه‌نگاوی ناكات. هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووی خۆم ئه‌بێته‌وه كه‌ده‌نگم،
بێجگه‌له (رۆحه) كڵۆڵه‌كه‌م ناگاته گوێچكه‌ی ئاخنراوی كه‌سانێك
كه سوودمه‌ندن له هه‌تیوی كورد خۆیدا. . به‌ڵام با هه‌موو دنیا،
باڵاده‌ست و بنده‌ست گوێیان له هاواری ئه‌م ڕۆژه‌ی كوردبیت. . با
هه‌موو زلهێزه زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش بزانن كورد
ده‌ست له دوابستی خاكه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵناگرێت و ئاماده‌گی خه‌باتی
دوور‌و درێژی داهاتویی له‌به‌رچاو گرتووه كه نایه‌ڵێت دنیای
دوورونزیك بێ سه‌ریێشه‌بێت، له‌كاتێكدا به په‌یمانی درۆ‌و به‌ڵێنی
قه‌به، قه‌به، ساویلكه ناسیسیه‌كانمان له‌خشته‌ده‌به‌ن، ئێمه‌ی
كورد له پێش نه‌ته‌وه‌ی (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) له‌م به‌شه‌ی گۆی
زه‌ویدا بووین كه ناوی كوردستانه و رۆژ له‌دوای رۆژیش قوربانیمان
بۆداوه‌و قوربانیه‌كانیش گه‌وره‌تربووه تاگه‌یشته ئه‌وراده‌یه‌ی
به كیمیایی و ئایه‌ته تۆقێنه‌ره‌كان قوڕئان به‌كۆمه‌ڵ شار‌و
دێهاته‌كانمان شه‌هید بكه‌ن. . ناحه‌زانی كوردوكوردستان شتێك نه‌ما
په‌نای بۆ نه‌به‌ن، ئه‌توانم بڵێم كه‌كچ و ژنه‌كانی خۆشیانفرۆشت
تا به‌پاره‌كه‌ی جینۆساید‌و ئه‌نفالی كورد بكه‌ن. . واته
ئه‌و‌سه‌رینه له‌ژوورسه‌ریان ده‌ربهێنن كه كورد رۆژێ له‌رۆژان
ده‌ست له‌بستێكی خاكه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، ئه‌و خاكه وه‌ك
ناگوێزرێته‌وه ناشفرۆشرێت، ره‌نگه جارێكتیریش چه‌ند
ده‌به‌نگێكیتر له‌و كوردانه بكڕن كه‌به‌ده‌هۆڵی داگیركاران
هه‌ڵده‌په‌ڕن و نۆكه‌ری به‌رده‌رگای سه‌ركرده بێتواناكانن،
كه‌چاوی برسییان و مێشكی بچكۆله‌یان بێ خه‌مه، نه‌ك له
پیاوه‌كانی به‌رده‌رگاكه‌ی خۆ‌یان بگره له كوردستان گه‌وره‌ش! !
هه‌روه‌ها
كوردستان هه‌تیوه‌كه‌ی جاران نییه كه‌ده‌نگی به دنیای
ده‌ره‌وه‌دا نه‌گات. . ژێراوژێر له
ژێر په‌رده
ره‌شه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. . به هه‌زاران تاكی
ئه‌م نه‌ته‌وه‌سته‌مدیده‌یه له هه‌نده‌ران ئه‌ژی و ئه‌بێته
بڵندگۆیه‌ك و بۆگه‌یاندنی ده‌نگی به‌هه‌موو گه‌لانی دنیا
كه‌ژێرده‌سته‌یی
و
چه‌وسانه‌وه‌یان لا شه‌رمه. . . . . . . . . . .
له
كۆتاییشدا رووی ده‌مم ئه‌كه‌مه نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ڵێم: ئێوه
خاوه‌نی دوارۆژی كوردن پێكانتان له شاخ و ده‌شت و چه‌م و چۆڵی
كوردستان گیر بكه‌ن تا دوژمنی داگیركا‌ر نه‌توانێت ( كه‌ركوك،
مه‌خمور،
خانه‌قین، عمادیه، توزخورماتوو، شه‌نگار، هه‌ر جێگه‌یه‌ك به‌ر
ده‌ستی ( تعریب) و
گواستنه‌وه
كه‌وتبێت به‌ده‌رده پڕ سوێ و ناسۆره‌كه‌ی شاری ( موسڵ) بچێت
خۆشتان له‌و عێراقه
خوێناویه
رزگار بكه‌ن و نه‌خه‌ڵه‌تابن بكه‌ونه داوی عێراقچیه‌كانه‌وه كه
زۆر له كۆنه‌وه خه‌ونی
ره‌نگاو
ره‌نگ به ( به‌غداد) ی ئاغایانه‌وه ئه‌بینن. . . .
ئێوه‌ی
نه‌وه‌ی نوێ: خاوه‌نی باشوری كوردستانن تا په‌یمانی مۆركراو له
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی پشت ئه‌ستورو
باوه‌ڕپێكراو به ده‌ست نه‌هێنن ده‌ست له‌داواكانتان هه‌ڵمه‌گرن
با شاره‌كانمان و كوردستانه‌كه‌مان هه‌تیو نه‌بیت و كورد فرۆشانیش
له‌گه‌ڵ زاواكه‌یاندا له (به‌غدا) ی
پایته‌ختا
بله‌وه‌رێن ! ! . . . . . . . . .
خاڵه‌حه‌مه17/11/2004 دانمارك