سلصماني .. شاري هةلَمةت و قورباني ... خالَة حةمة
له
سێ رۆژه‌ی
زامی
گه‌وره‌ی
خه‌می
كوردا
كێ
ئه‌گریا
بێجگه
له تۆ؟
كێ
له‌خه‌ونی هه‌زارساڵه‌ی
ئه
مگه‌ردوونه
راچڵه‌كی..
خۆی
راپسكان
له
زیندان و
كه‌له‌پچه و خوێن
بۆ
ئازادی
بوو به
پشكۆ
بێجگه
له تۆ؟
سلێمانی
له سێ
رۆژه‌ی
زامی
گه‌وره‌ی
ئه‌م
خه‌مه‌دا
كێ بوو
توانی؟
بۆ
سه‌رله‌نوێ
له‌سه‌ر
نه‌خشه‌ی ئه‌م جیهانه
هێلكی
سوور رابكێشێ
به‌چوار
ده‌وری كوردستانا
پڕاوپڕی
گشت چاوه‌كان
گشت
گوێچكه‌كان
گشت
ده‌مه‌كان
هاوار
بكات
ئه‌م
ووڵاته شیرینه‌ی من
ئه‌م
ووڵاته دێرینه‌ی من
خاكی
كورد‌و
كورد
نشینه
خاكی
ژانه
خاكی
شینه
بۆ ئه‌و
كه‌سه‌ی لێی به‌قینه
خاكی گوڵ
و په‌پوله‌یه
بۆ ئه‌و
كه‌سه‌ی دۆستی (مه‌یه) ..
دانمارك/ڤالبی/2004
تێنینی
ــــــــــ
*
(مه‌یه) كورتكراوه‌ی (ئێمه‌یه)