ثالَةوانةكاني (شرم الشيخ) ثصش كؤبوونةوةكةيان طؤلَيان كردبوو!!
... خالَة حةمة
ئه‌گه‌ر
چی به‌رێز (هوشیار زێباری) كورد، له (شرم الشیخ) بوبوو به مێخ و
چوبوه چاوانی یه‌ك به‌یه‌كی عه‌ره‌به‌شۆڤێنیه‌كانه‌وه به‌ڵام
نه‌یتوانیوه ته‌نهاجاریک ناوی ئه‌م نه‌ته‌وه بێكه‌سه
سته‌مدیده‌یه‌ی خۆی بهێنێت و وه‌كوو كورد پێ له‌سه‌رخواسته‌كانی
دابگرێت،چونكه هه‌قده‌ستی ئه‌و بێده‌نگیه‌ی پله‌وپایه‌كه‌یه‌تی
كه‌له‌ده‌وڵه‌تی كاتی عێراقی وه‌ریگرتوه‌و نوێنه‌ری عێراق بووه
وه‌ك نوێنه‌رێكی كورد له‌وجێگایه‌دا مێخ نه‌بوه بچێت به‌چاوی
نه‌یارانی كورداو بتوانێ ده‌نگی كورد به‌جێبهێڵێت و خۆی
له‌دانیشتنه‌كه توڕه‌بكات،به‌رای من گلله‌یی لێناكریت به‌ڵام
ئه‌و پله‌و
پایه‌یه‌ش تاكوو سه‌ر نابێت. ئه‌گه‌ر تاسه‌ریش بێت سودێكی بو كورد
نابیت له ناوه‌كه‌ی زیاتر كه‌برا عه‌ره‌به شۆڤیه‌نیه‌كان سنگی
پێوه‌ده‌رئه‌په‌ڕێنن ومافه‌سه‌ره‌كیه‌كانی كوردی پێدائه‌پۆشن!!.
به‌ڕێز وه‌زیری كاتی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی (حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی
اشتراكی) نوێ له (شرم الشیخ) دا كه عیراقیان به‌سته‌وه به
(جامعه العربیه) نه‌ك ره‌خنه‌ی له‌بڕیاره‌كه نه‌گرت به‌ڵكوو
خۆیی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بۆ عه‌ره‌به‌توڕه‌كان (له‌كورد)
راگه‌یاندو لای شه‌رم نه بوو كه بفه‌رموێت كۆنگره سه‌ركه‌وتوبوو
له‌كاره‌كانیا و بڕیاره‌كانیش جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌شدارانی
كۆنگره بوو
به‌داخه‌وه توانای كورد بۆ كورد ناكه‌وێته‌كار و هه‌ر ده‌بێت
دوژمنانمان گۆڵمان لێ بكه‌ن.. .
دانمارك/ ڤالبی/27/11/2004