كوأة ئازاكاني عصراق!!! ... خالَةحةمة

دوو كه‌ناڵی (تلوزیۆن) ی كوردی به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ خۆیان بزانن چ پڕوپاگنده‌‌یه‌ک بۆكوڕه‌ ئازاكانی عێراق ده‌كه‌ن هه‌‌رساته‌ نه‌ساتێك له‌بری كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌كان به‌بازوی ڕه‌شتاڵه‌ی خوێناوی براعه‌ره‌به‌كانما‌ن دڵخۆشی گه‌رمیانی ئه‌نفالكراو و هه‌ڵه‌بجه‌ی داڕزاو به‌كیمیایی و كوردستانێكی كاولكراو ئه‌ده‌نه‌وه‌و ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایا له‌ره‌وشتی درندانه‌ی كۆنیان په‌شیمانن كه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ بێ پشت و په‌نایه‌یان به‌و ده‌رده‌ بردوه‌و كوردستانیان بۆ ئه‌كه‌نه‌ به‌هه‌شت.. له‌كاتێدا ته‌نها جارێك داوای لێبوردنیان له‌ كوردی ماڵكاول نه‌كردوه‌..

به‌ڵام بۆچی باس له‌ (كوڕه‌ئازاكانی) دوێنێ پێشمه‌رگه‌ ناكه‌ن كه ‌سبه‌ینێ كۆت و كه‌له‌پچه‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كات له‌عیراقێكی عه‌ره‌بیدا كه‌هیچ سه‌روه‌رییه‌كی كوردی تیانابینرێت.. بۆچی باس له‌ونه‌گبه‌تیانه‌ ناكریت كه‌ چاوه‌روانمان ده‌كات و ده‌ستی ئه‌و (كوڕه‌ئازا) یانه‌ی عێراق‌ ئه‌و هه‌ره‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌ڕوخێنن كه‌ چه‌ندان ساڵه‌ له‌ كاسه‌ری كاكی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تانی كوردستان هه‌‌ڵمانچنیبوه‌..

بۆ چی باس له‌وه‌ ناكرێت كه‌ئه‌و (كوڕه‌ ئازایانه‌) هه‌رگیز تۆله‌شانی خۆیاندا دانانێن و ئازادی

و سه‌ربه‌خۆییت پێڕه‌وا نابینن و خاكه‌كه‌ت به‌به‌شێ له‌ خاكی عه‌ره‌بی ئه‌زانن..

لێره‌دا رووده‌كه‌مه‌ چاوه‌كانی ئه‌و دوو كه‌ناڵه و ئه‌ڵێم به‌رپرسیارن له‌و رۆژه‌ی كه‌ ئه‌و (كوڕه‌ئازایانه‌) ی عیراق كون و قوژبنی كوردستان به‌شوێن نه‌وه‌‌كانی كوردا ئه‌گه‌ڕێن.. .. ..

بائه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ن كه‌ ده‌‌ستی ئه‌و (كوڕه‌ ئازایانه‌) هه‌ر ئه‌و ده‌ستانه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌نه‌كه‌یه‌ك نه‌وت ئاگریان له‌جه‌سته‌ی دایكه‌كانمان به‌رئه‌دا له‌ (سه‌یته‌ره‌) كانی ده‌وروپشتی شاری كه‌ركوكدا

 دانمارك 26/11/2004

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org