كورد ترسنؤكة ياخود ثةرلةمانةكةي بصكةلَكة ... خالَة حةمة

 هه‌‌ڵبژاردنه گه‌وره‌كه‌وه‌ كه‌بووبه‌داستانێك، ده‌بێ كورد خه‌ونی سه‌وزو زه‌ردی پێوه‌ببینێوجارێكیتریش دووباره‌ نابێته‌وه‌، كۆشكی په‌ڕله‌مان وه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك وایه‌ كه‌نیوه‌ی كه‌ڕوی سه‌وزیان هه‌‌ڵهێناوه‌و ییقیانكردۆته‌وه‌ نیوه‌كه‌ی تیریشی ره‌نگ زه‌ردو ده‌دارو بێ كه‌ڵكن. . ئه‌ممرۆڤه‌ موفته‌خۆرانه‌ له‌یادیان چووه‌ میلله‌ت ئه‌و شان و شه‌وكه‌ته‌ی داونه‌تێ و له‌بێ كاری بێده‌رامه‌تی رزگاری كردون و به‌ده‌مڕاستی خۆی له‌ كۆشكی په‌ڕله‌ماندا دایناون. . به‌داخێكی زۆره‌وهكه‌نه‌یانتوانی له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خوێناوی كورداجێگه‌ی سه‌روه‌ری وگه‌وره‌یی بۆخۆیان دیاریبكه‌ن و نه‌بنه‌ ده‌سكه‌لای ده‌ستی ئه‌م دوو زلهێزه ‌ناته‌بایه‌ی كورد‌ كه‌ له‌بێتوانایی خۆیان، كوردوكوردستانیان له‌ ده‌ستداو سه‌ربه‌خۆییان لێ دوورخستینه‌وه‌. . به‌داخێكی زۆر دڵته‌زێنه‌وه‌ كه‌ كوردده‌نگی خۆیی دابه‌كه‌سانێك ته‌نها بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ له‌كۆشكی په‌ڕله‌ماندابوون، به‌ئازاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ دڵبرینداره‌یان نه‌ئه‌‌زانی و تا ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌ربێده‌نگن وه‌ك مامیلان له‌قوڕگیان گیرابێت و قوڕوقه‌پیان كردوه‌. به‌ڵام بێده‌نگی تاوه‌كوو كه‌ی، وابه‌رنه‌فره‌تی گه‌ل كه‌وتن، هه‌رچی رویداوه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاریانه‌وه‌ تائه‌مڕۆ كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆیان و ناتوانن خۆیانی لێده‌ربازبكه‌ن كه‌كه‌مێ قورساییان له‌سه‌خاكی كوردستان بۆ بهێڵێته‌وه‌. . ئه‌بێ ئه‌وه‌ش باش بزانن كه‌ سبه‌ینێ زاواتێكسمڕاوه‌ شه‌ده‌لاره‌كه‌یان گسكیێك له‌وپه‌رله‌مانه‌ ئه‌دات وكه‌سیش له‌ئێمه‌ له‌سه‌ریان هه‌ڵناداتێچونكه‌ له‌ماوه‌ی چوارده‌ساڵی مووچه‌خۆرییانا نه‌یانتوانی ئاوڕێك له‌خه‌ڵكی هه‌ژارو بێده‌ره‌تانی نه‌ته‌وه‌‌كه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه‌، مامه‌و كاكه‌ش ناتوانن له‌ونه‌فره‌ته‌ رزگاریان بكه‌ن كه‌ خۆشیان لێی به‌ده‌رنابن. . له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌نها هه‌لێ ماوه‌ كه‌بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن ئه‌وه‌ش یاخیبوونه‌له‌ هه‌موو فه‌رمانێكی ئه‌وعێراقچییانه، هه‌رچی زووتره‌ ئه‌وبڕیارانه‌ ده‌ربكه‌ن كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندینه‌ته‌‌وه‌ی كوردایه. . سنوری كوردستان دیاری بكه‌ن و ئه‌و جێگایانه‌ی (حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی) كۆن و تازه به‌كوردی ره‌وا نابینن به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی بگێڕنه‌وه ‌سه‌ر كوردستان و ده‌نگ بۆئازادێ و سه‌ربه‌خۆیی كورد بده‌ن و پشتی ریفڕاندۆم بگرن. . گه‌روانه‌كه‌ن شه‌هیدانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو باشوری كوردستان به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌له‌شه‌ڕیبراكوژیدا گیانیان له‌ ده‌ست دا له ‌ئه‌ستۆیاندا ئه‌بێت. . ئه‌وه‌شیان له‌یاد نه‌چێ كه‌ شه‌هیدانمان له‌سه‌ر دیواری زیندانه‌كانی موسڵ و ئه‌بوغرێب بۆ كاربه‌ده‌ستانی كوردیان ئه‌نوسی ( كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی) . . ‌‌خۆشیان له‌و چاره‌نووسه‌ ره‌شه‌ به‌دوور بگرن كه‌ نه‌وه‌كانی سبه‌ینێ لێی به‌قینن! ! ! ! . . . . ‌ خاڵه‌حه‌مه‌/دانمارك/16/11/2004

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org