كاتص ئازادي ئةتك ئةكةن شيعر ئةبصتة ثصشمةرطة! ... خالَة حةمة
چه‌ند لام
شه‌رمه
به‌ژێر ناوتا
دزه بكه‌م..
چاو بپۆشم
له‌بێشه‌رمی!
دنیای شیعر‌و
دنیای خه‌مت
فه‌رامۆشكه‌م..
نیشتمانی
زێڕی ره‌ش و
ئاوی شیرین
له خۆم
زیزكه‌م..
چه‌ند لام
شه‌رمه
له
پاشماوه‌ی جه‌للاده‌كانی ئازادی و
چه‌قۆی كولی
گه‌ردنی خۆم
رانه‌په‌ڕم..
له
مه‌یخانه‌ی بێ خه‌مه‌كان
یاخی نه‌بم
ده‌نگم
كپكه‌م
شیعر
كوێركه‌م
وه‌ك ئه‌و
سواره‌ی
كه نه‌یزانی
قومی شه‌رابی
سه‌روه‌ری بخواته‌وه..
وه‌ك ئه‌و
ده‌سته‌ی
كه نه‌یزانی
بۆچی گسكی
ماڵه گه‌وره‌و
ماڵه
چه‌وره‌و!
نه‌زانێكی
وه‌ك خۆی
ئه‌دات!!
راناپه‌ڕێ
هاوارناكات..
چه‌ند لام
شه‌رمه
به‌ژێر ناوتا
دزه بكه‌م
وه‌ك دزه‌كان
وه‌ك بێ شان
و بێ شه‌وكه‌ت و
بێ شكۆكان!!
خۆم گێل
بكه‌م
خۆم گێل
بكه‌م.
دانمارك/ڤالبی/16/11/2004