دواي كارةسات كص بةرثرسيار دةبصت، كورد ياخود ئصوةي نةطونجاو و دوذمن بةيةك؟! .. خالَة حةمة

 

له‌رۆژێكه‌وه‌ (جه‌مهوریه‌تی عێراق) ی له‌سه‌ركاسه‌‌سه‌ری ده‌وڵه‌تی شاهانه‌ی (عێراق) دامه‌زراوه، تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ كوڕانی كورد خۆیان ده‌كه‌نه‌ قوربانی بۆ ئازادی، چاره‌سه‌ریش بێهووده ‌هه‌‌ر دوورده‌كه‌ێته‌وه، له‌رۆژێكه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی (عه‌ره‌ب) له‌دوای كۆده‌تا ‌‌شومه‌كه‌ی (حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی) په‌یمانی سێ قۆڵییان مۆر كرد، له‌نێوان (میسرو سوریاو عێراق) دا واته‌ له‌نێوان خۆیاندا خاكی (عێراق) له‌زاخۆوه‌ تاوه‌كوو (كوێت) به‌ (جه‌مهوریه‌تی عێراق) ی وخاكی (عه‌ره‌ب) پێناسه‌ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی قورساییه‌ك بۆنه‌ته‌وه‌ی كورد دابنێن، ئاشكراتر بڵێم كورد به‌ میوان ده‌زانن یاخود به‌گرتكی سه‌ردڵی خۆیان و ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی مان ونه‌مانمان له‌ ته‌كدابكه‌ن و به‌زۆر یا به‌خواییشت باشوری كوردستان له‌كوردستانی گه‌وره‌ جودابكه‌نه‌وه‌و خه‌‌‌ونه گڵاوه‌كه‌یان به‌دی بهێنن، ئاشكراتریش بوو كه‌ (غازی الیاوه‌ر) نایاوه‌ری كوردو كوڕه‌ كه‌چه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م شه‌كره‌كه‌ی شكاندو! ووتی (شه‌ڕی مان و نه‌‌مانیان له‌ته‌كدا ده‌كه‌ین) .

من نازانم سه‌ركرده‌ی كورد چاوه‌ڕوانی چی ده‌كات. . بۆچی مه‌رجه‌كانی خۆی له‌م نه‌هامه‌تیه‌ی‌  (عێراق) دا به‌رجه‌سته‌ناكات و پێ له‌سه‌ر خواسته‌كانی گه‌لی كورد داناگرێت! . . من نازانم ئه‌و پارته‌ دژ به‌یه‌كانه‌ی نیشتمانه‌كه‌م كه‌ی ته‌با ده‌بن و به‌یه‌كه‌وه‌ بانگی ئازادی كوردستان ئه‌ده‌ن به‌گوێی داگیركارو هه‌موو دنیادا، كه‌ی واز له‌به‌رژه‌وه‌ندی (حیزب) ی ده‌هێنن و له‌ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی  وردایه‌تیدا سه‌نگه‌رله‌نه‌ته‌وه‌په‌رستان ده‌گرن و ده‌ستبه‌رداری دروستكردنی (عێراق) ێكی خویناوی ده‌بن و كۆتایی ده‌هێنن به‌كاره‌سات و كیمیایی باران و ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد كه‌ كوڕه‌كانی (ئه‌تاتورك) و (ئه‌سحابه‌كانی ئیسلام) و (زۆڵه‌ ئاریه‌كانی ئێران) لایان بۆته‌ئاو خواردنه‌وه‌و له‌ نۆكه‌ری به‌ولاوه‌ شتێ به‌كورد ڕه‌وانابینن.

من سه‌رم له‌وته‌لیسمه‌ سوڕماوه‌و نازانم ئێمه‌ی كورد میلله‌تێكی حۆل و نه‌زانین یاخود ئێوه‌ی نه‌گونجاوو دوژمن به‌یه‌ك كه‌ به‌‌نیازن دوو (ده‌وڵه‌ت! ! ! ! ! ) ‌بگۆڕنه‌وه‌ به‌ كورسییه‌كی بێ توانای وه‌زاره‌ت كه‌به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێ تێرۆریسته‌وه‌ شه‌قه‌ی دێت؟ ! ! وكوردیش له‌ (عێراق) ێكی خوێناویدا به‌گورگان خوارودد بده‌ن! . كوردستانیش ببێته‌ هێلانه‌ی گه‌جه‌روگوجه‌ره‌كانی نیشتمانی عه‌ره‌ب و توندڕه‌وه‌كانی ئیسلام كه‌تا ته‌وقی سه‌ریان له‌خوینی كوردایه‌و كوردیش به‌ ئیسلام نازانن و به‌نه‌وه‌ی جنۆكه‌كانی (سلێمان) پێغه‌مبه‌رمان داده‌نێن. جاتانه‌بوینه‌ته‌ نه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كوێره‌كه‌ی ئیسلام مه‌رجه‌كانتان له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا ده‌ستنیشان بكه‌ن و كورد له‌گێژاوی هه‌ڵبژاردن رزگاربكه‌ن. .

خاڵه‌حه‌مه‌ 12/11/2004

دانمارك

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org