دلَنيابن كة ئصمةي كورد دةنطمان بؤ أزطاري كوردستان داوة نةك بؤ
عصراقصكي خويناوي ... خالَةحةمة
له
هه‌موو تێك‌شكان و داشكانێكدا ئێمه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه
زه‌ره‌رمه‌ند بووین و هه‌رچی به‌شه ره‌شه‌كه‌یه به‌باڵای
هه‌ژارانی نیشتمانه‌كه‌ماندا بڕاوه‌و ساڵانێكی دوور‌و درێژ به
ده‌ردو ئازاریه‌وه تلاوینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌پیاوانی
سه‌ر‌ده‌سته‌ی خۆمان به‌شداری خه‌مه‌كانمان بكه‌ن و ئاوڕێك
له‌نه‌بونی و بێده‌ره‌تانیمان بده‌نه‌وه. . هه‌ندێكیان نه‌بێت
كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێررێن! ! . .
ئه‌م
كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌ش جار‌و دووجار نییه‌و بگره وه‌های
لێهاتووه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌كه بوه به‌ده‌ردێكی كوشنده‌و
خوومان پێوه‌گرتوه، له‌تاڵاوی ئازاره‌كانیا خۆشه‌بوین و
راهاتووین. به‌ڵام ئه‌وه‌ناگه‌یینێ كه‌بێ وورته له‌رووی
ده‌سه‌ڵاتداری خۆماڵیدا وه‌ك بت رابوه‌ستین، قوڕوقه‌پی لێبكه‌ین و
گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵبكه‌ین، وابه‌ئاسانی له قوربانیه‌كانی رابووردوو
وازبهێنین وبێده‌نگ چاوپۆشی له‌و كه‌سایه‌تیانه بكه‌ین كه
سبه‌ینێیه‌كی ره‌شتر له رابوردوومان بۆ ئه‌هێنن! ! ! . .
ئێمه‌ی كورد
هه‌رگیز رزگاری كوردستان‌مان له‌یاد نه‌كردووه‌و هه‌ر به‌و
ئاواته‌وه ژیاوین كه رۆژێ
دابێت
ئاڵاكه‌مان له‌ڕیزی ئاڵای نه‌ته‌وه‌كانی دنیادا له‌باره‌گای
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا بشه‌كێته‌وه.
ئه‌و
خه‌ونه‌ش خه‌ریكه ببێته‌دی و داگیركارانیش زه‌نده‌قیان له‌كورد
چووه و به هه‌رچوارلای خۆیاندا كه‌وتونه‌ته په‌له‌قاژێ و
هه‌ڕه‌شه‌و پیلان دانان كه‌نه‌یه‌ڵن ووڵاتی كوردیان له‌كیس بچیت.
ئه لێره‌دا
توانای گه‌وره‌پیاوانی كورد ده‌رئه‌كه‌وێت كه تا چه‌ند كورد‌و
كوردستانیان خۆشده‌وێ و
خۆشیان له
چاره‌نووسی ره‌شی سبه‌ینێ قوتار بكه‌ن تانه‌بنه‌گاڵته‌جاڕ بۆ
نه‌وه‌كانی داهاتوو. .
دڵنیاشبن كه
ئێمه‌ی كورد ده‌نگمان بۆ رزگاری كوردستان داوه نه‌ك بۆ عێراقێكی
خوێناوی. .
خاڵه‌حه‌مه
10/11/2004 دانمارك