په‌یامی
خاڵه‌حه‌مه بۆكورد:
به‌ر
له خوێندنه‌وه ئه‌م په‌یامه، داوا له هه‌موو كورد ئه‌كه‌م كه
به‌ردی نه‌فره‌تم تێ نه‌گرێت و ئه‌وه بزانێ كه من ده‌نگی
قاره‌مانانی كورد و حیزبه خێرنهدیوهكانیانم كۆكردۆته‌وه و
ده‌مه‌وێ له‌وه زیاتر قوربانی نه‌ده‌ین. . . .
بؤ عصراقي و عصراقضي بين؟ .. خالَة حةمة
ئه‌م
په‌یامه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو كوردێكی خاوه‌ن ویژدان و به‌ئه‌مه‌ك
ئه‌كه‌مه‌وه له هه‌ر جێگایه‌كی گۆی ئه‌م زه‌مینه‌دان تا حوكمڕانی
ئه‌م باوكسالارانه‌ی كورد له‌وه زیاتر یاری به چاره‌نووسمان
نه‌كه‌ن و سوكایه‌تی به شانماندا نه‌هێنن و به‌ڕێگای هه‌ڵه و
چه‌وتا بمانكه‌نه قۆچی قوربانی بۆ مه‌رام و بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی
یاخود به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، كه تۆزوخۆڵی مێژوویان له سه‌ر
كه‌ڵه‌كه بووه و ژه‌نگیان هه‌ڵهێناوه. هه‌روه‌ها ئێمه‌ی كورد
پڕاوپڕی ئه‌م دنیایه هاوار ئه‌كه‌ین و هه‌میشه ڕازی نه‌بووین و
ڕازی نابین كهسهدامێكی تر لهبهرگێكیتردا ڕوو بكاته‌وه كوردستان
و به ئاره‌زووی خۆیی و گه‌نگه پیاوانی گاڵه به مناڵانی كورد بكه‌ن
و خۆفرۆشانیش پاسی به‌رده‌رگا و سه‌ربانیان بۆ بكه‌ن.
به توندی
ومهردانه ڕێ له‌هه‌موو كارێ ده‌گرین دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و
ئازادی تاكه‌كه‌سی كوردبێت دژی ئه‌وانه ئه‌وه‌ستین له پێناوی
كورسی و مووچه‌یه‌كی چهورا سه‌ری كورد ئه‌ن به چاڵی نه‌فره‌تا و
ئازادی و سه‌ربه‌خۆییمان لێ دوور ئه‌خه‌نه‌وه. به توندی ڕێگه له
كوردفرۆشان ئه‌گرین و ئاڵای سهرشوڕییان له هه‌موو قوژبنێكی ئه‌م
دنیایه‌دا بۆههڵدهكهین، تانه‌وه له‌دوای نه‌وه نه‌فره‌ت له‌و
به‌ره بابه بكه‌ن كه ته‌نها ساتێ كورد ئه‌فرۆشێ.
ئێمه‌ی كورد
به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیارانه‌ی ( مه‌جلیسی حوكم) په‌سه‌ند
ناكه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بدات و گه‌شه به به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان بكات. ناڕه‌زایی خۆشمان به‌ره‌و ڕووی سه‌رۆكی هه‌ردوو حیزبه
چه‌كداره‌كه‌ی كورد ئه‌كه‌ینه‌وه كه نه‌یانتوانی له‌م
هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ سوود وه‌ربگرن و تا ئێستا په‌یمانێكی
مۆركراویان به ده‌سته‌وه نییه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كێشهكانداو كڵاوێكی
گرێ چنی ووردیان كردوونه سه‌ر كه لێی نووسراوه (فیدراڵی) ، و
هه‌موو باسه‌كانیان هه‌ر عێڕاقه‌و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی گه‌رمیان و
كوێستان و (30) ساڵ گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر كوردستانیان له یاد
كردووه. به‌ڵام با هه‌موو دنیا گوێئ له‌ده‌نگی ئهمڕۆئ كورد بێت كه
ئه‌یه‌وێت له ژێرده‌سته‌یی و ملكه‌چی ڕزگاری بێ و ئاڵای
سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌ڵبكات. كه نایه‌وێت جارێكی‌تر به‌هیچ جۆر‌و
شێوه‌یه‌ك داگیركه‌ر سه‌ربه‌هه‌ر ئایدۆلۆجیا و ڕه‌گه‌زێ بێت
ڕووبكاته‌وه ئهمباشووره ماندووه‌ی كوردستان وتووشی هه‌مان ده‌ردی
سه‌ری ڕۆژانی ڕه‌ش ببینه‌وه كه له ژێر په‌رده ڕه‌شه‌كانه‌وه
مامه‌ڵه‌یان له سه‌ر ئه‌كردین و وه‌ك ئاژه‌ڵ كه‌لوپه‌ل ئه‌یان
فرۆشتین.
خه‌باتی
كورد‌و مێژووش سه‌لماندویه‌تی كه‌كورد ده‌ست له‌سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ڵناگرێت و ئه‌مڕۆش نه‌بێ سبه‌ینێی زوو سه‌ری سه‌ختی
دوژمنه‌كه‌ی ئهنهوێنێ و بههوهاكێشان و چه‌پڵه‌لێدان
له‌كوردستان ده‌ریان ئه‌كه‌ن. با ئه‌و گێلهپیاوانهی چاویان
بڕیوه‌ته خاك و نیشتمانی كورد بزانن كورد هه‌ر كورده‌كه‌ی شۆڕش و
ڕاپه‌ڕینه ڕقی ئه‌ستورتر بۆته‌وه‌و خاوتر نه‌بۆته‌وه به تایبه‌تی
ئه‌مجاره كه له ژێر چه‌تری دیموكراتی و عێڕاقێكی فیدڕاڵ‌دا
ناسیاسیهكانی كوردیان له خشته‌بردووه و فێری عێڕاقچیهتیان
كردوون، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كورد پێویستی به عێڕاق و
داموده‌زگای نه‌ماوه بگره عێڕاقیه‌كان پێویستیان به ئێمه‌یه بۆ
چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر كوردستان و عێڕاقیشدا. له
باسه‌كه‌شم ده‌رناچم ئه‌گه‌ر بڵێم جیاوازی عێڕاقچییهكانی كۆن و
تازه چییه؟
ئه‌ی كوردی
خاوه‌ن ئه‌زمۆن و به‌هه‌ڵوێست له‌هه‌ركوێ هه‌یت ئه‌مڕۆ باشووری
كوردستان وخهڵكهقارهمانهكهی پێویستی به ده‌نگی ئێوه‌یه،
به‌ده‌نگی خۆتان و ده‌نگی زوڵاڵی ئه‌وان ته‌واوی ئهمدنیایه
قاوبده‌ن و داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن كه‌كلیلی ڕزگاری
سه‌رتاسه‌ری كوردستانی له دواوه‌یه، تا ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی
سه‌ر ئه‌م زه‌مینه له باره‌گا چاوكزهكهی ( یوئێن) دا ڕه‌نگ و
ده‌نگ و سه‌نگمان هه‌بێ.
ئه‌ی خه‌ڵكی
زۆرلێكراوو خۆڕاگری شار و لادێی باشوری كوردستان، ئه‌ی ئه‌كته‌رانی
ڕاپه‌ڕین و قاره‌مانانی ڕۆژی ڕه‌ش، ده‌با هه‌موان ئاوات و ئامانجی
پێشمه‌رگه به‌وه‌فاو دڵسۆزه‌كه‌ی جاران بپارێزین و خۆێنی شه‌هیدان
و شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین وون نهكهیندهبا
به هه‌موومان سنووری كوردستان و ده‌زگای پیرۆزی په‌ڕله‌مان
له‌ده‌ستی عێڕاق و عێڕاقچییهكان بپارێزێن و نه‌یه‌ڵین ڕیسه‌كه‌مان
لێ بكه‌نه‌وه به‌خووری و سه‌ر له‌نوێ به خۆشمانی با بده‌نه‌وه.
ده‌با هه‌موو هێزوتوانایهكمان بكه‌ین به‌یه‌ك له پێناو
خزمه‌تكردنی كوردستاندا‌و كوردایه‌تی مه‌رامی سه‌ره‌كیمان بێت.
دهباچاوێك بكه‌ین به‌هه‌زاران چاوو چاویش له‌هیچ كارێكیناڕهوا
نه‌پۆشین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد بدات و نه‌ته‌وه‌په‌رستانی
عه‌رب و تورك و فارسمان لێ ڕاست بكاته‌وه. ڕوون و ئاشكراشه گه‌ر
ئه‌م هه‌له‌مان له ده‌ست بچێت ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له نیشتمانمان
دوور ئه‌كه‌وێته‌وه و كوردیش ئه‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌كی
گهرهترهوه كه‌ناتوانین چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه و سه‌دان ساڵی
تریش دوژمنان و هه‌لپه‌رستانی كوردیش له‌سه‌ر لاكی نه‌خۆشی
نه‌وه‌كانمان ئه‌ژین و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌بێته خه‌ونی ئه‌و هه‌ژاره‌ی
به برسیه‌تی سه‌ر ئه‌خاته سه‌ر سه‌رین.
دواجار ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی به‌دوای چاوی گه‌شی ئازادیا شه‌وگاری ڕه‌ش و ترسناك
شه‌قار ئه‌كه‌ن و بێ‌ترس له‌مه‌رگ هه‌نگاوی ئاگرین ئه‌نێن به سه‌ر
پشتی داگیركه‌ر و ههلپهرستا ووریا بن، ووریابن دوژمنانمان سێ
قۆڵی له‌پیلان داناندان بۆ له باربردنی ئه‌مڕۆژه چونكه ڕه‌وڕه‌وی
مێژوو نه‌وه‌د (90) ساڵێ بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له
به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی كورد دایه.
هه‌له و
ڕه‌خساوه مه‌هێڵن هیچ هێزێكی ئهمدنیایه ببێته كۆسپ و ڕێگای
ئازادیمان لێبگرێت. به‌به‌ڵێنی گه‌وره‌و قه‌به‌ی بێبهڵێنان
فریومه‌خۆن. ئێمه هیچمان له نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس
كه‌متر نییه. بگره له‌وانیش به‌تواناترین، چونكه به‌رگه‌ی
چه‌وساندنه‌وه و سته‌می خۆیانمان گرتووه. به‌رگه‌ی سه‌دان ساڵ شۆڕش
و ده‌ردی هه‌ژاری و براكوژیمان گرتووه. مه‌ترسن ئێوه سه‌ركرده
نیین، له سه‌ركرده گه‌وره‌تر و به‌تواناترن، داگیركارانتان
تۆقاندووه. به به‌ره‌ی یه‌كگرتووی ئێوه، هه‌موو پیلانه‌كانی دوژمن
پووچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه و مه‌دالیای سه‌ركه‌وتن له یه‌خه‌ی دایكان و
باوكان و مناڵانی شه‌هیدان ئه‌ده‌ن.
له‌كۆتایشدا
ڕوو له‌سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی كورد ده‌كه‌م و ئه‌ڵێم، كه‌ی
ئه‌بنه خاوه‌نی ئه‌وتوانایه‌ی، له زوڵاڵی ده‌نگیان دوژمنانمان
چۆكیان بله‌رزێ و مێزی گفتوگۆ بهجێبهێڵن. كه‌ی ئه‌بنه ئه‌و
سیاسه‌تمه‌داره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ئارامی لهژێرباڵیاندا
بحه‌سێته‌وه و ترسی براكوژی و ئه‌نفال و برسییه‌تی و زه‌بر و
زه‌نگی دوژمنانیان نه‌بێت و ئه‌و سنووره شهرمهزارهش هه‌ڵبگرن له
نێوانی خۆیاندا، كه دڵی ئێمه‌ی كردووه به دوكوتهوه. خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، ئه‌كه‌ونه ژێر پرسیار و وه‌ڵامی كورده‌وه.
ئه‌بێت سهردابخهن و داوای لێبوردن له‌كه‌س و كاری ملوێنێك
شه‌هید بكه‌ن. .
هه‌ره‌وها
كورد بۆی ڕوون بووه‌ته‌وه، كه ئه‌م سه‌رۆكه شهرمننانهی ناتوانن
ڕووبه‌ڕووی دوژمنه‌كانمان ببنه‌وه و داخوازی گه‌ڵ به‌رجه‌سته
بكه‌ن. به ڕێز گرتنێكی كاتی بیریان ده‌چێته‌وه كه سهڕكرده و
به‌رپرسیاری دواڕۆژی كوردن. هه‌ر خه‌ریكی ته‌سبێحات و كۆكردنه‌وه‌ی
دارایی و قسه‌ی زلی دوای ڕووداو‌و دابه‌شكردنی زه‌وی و زارن،
كههیچكامیان دادی ئێمه‌ی كورد نادادت و ده‌ردمان چاره‌سه‌ر ناكات.
سیاسه‌تی ڕۆژگاریش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ، كه كاتی ئه‌وه‌یان هاتووه كه
جێگا چۆڵ بكه‌ن بۆنه‌وه‌كانی كورد، تا چاره‌سه‌رێك بۆ خۆیان
بدۆزنه‌وه. خۆئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانی كوردیش فریای خۆیان نه‌كه‌ون،
ئه‌بێت بڵێن ره‌حمه‌ت له كفن دز.
ئاشكراشه كه
ئه‌مڕۆ به سه‌دان و هه‌زاران به‌هره‌مه‌ند و زانا‌و لێهاتووی كورد،
كوردستانیان بۆ ئه‌به‌ن به‌ڕێوه و چاو له هیچ ناپۆشن و
سه‌لماندویانه بۆ ته‌وای دنیا كه نه‌وه‌ی كوردیش ئه‌توانن، نه‌ك
ده‌وڵه‌تێكی كوردی، به‌ڵكوو ده‌شتوانن ده‌وڵه‌تی عێراقیش به‌ڕێوه
به‌رن. . . . . .
ئه‌ی كه‌واته بۆ چی ئه‌بێ عێراقی و عێراقچی بین؟
.
خاڵه‌حه‌مه
دانماك