بةيةك بةلَص بؤ عصراق ئةتكوذن و ثاش هةلَبذاردن ئةتنصذن!!! ...
خالَة حةمة
من
و تۆ هه‌ردوكمان كوردین و له‌كوردستانی داگیركراودا چاومان به
دنیایی هه‌ژاری وملكه‌چی و ژێرده‌سته‌یی هه‌ڵهێناوه! ، به‌زمانی
پاراوی كوردی خۆشی و تاڵیه‌كانی ئه‌مژیانه سه‌خته‌مان به‌شكردووه
كه هه‌موو رۆژێكی مردنێك بووه. . هه‌میشه ماندووبویین به دوای
پێداویستیه‌كانی ژیاندا‌و به كوله‌مه‌رگی گوزه‌رانمان كردووه.
من و تۆ
كه‌له‌دایك بویین وه‌ك مناڵانی ( عه‌ره‌ب و تورك و فارس) و جیهانی
دوور به‌خته‌وه‌ر نه‌بویین، باوكمان مووچه‌خۆرێكی سه‌ركز
یانه‌خوێنده‌وارو كوێر، دایكیشمان وه‌ك كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌م
هێنه‌ری منداڵ! ! ، له ژیان تێنه‌ده‌گه‌یشتین ده‌بویینه ( 9)
خوشك و برا هه‌ریه‌كه‌شمان له‌چاره‌ی نوسرابوو له1/7 دا له دایك
بووه‌و موسڵمانیشن، ناوێكی ( عه‌ره‌ب) یشیان ئه‌كرده ته‌وق
بۆگه‌ردنمان و چه‌نددوعایه‌كی به‌رگ سه‌وزیان به‌د‌ه‌رزیه‌كی سنجاق
به‌سه‌رشان ویه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ماندا هه‌ڵده‌واسی. یه‌كێ بۆچاوی
پیس! یه‌كێكیتر بۆله‌رزوتا! یه‌كێكیتر بۆبه‌خت! ! . . ئه‌وه‌ی
سه‌رنجڕاكێشه به (ته‌راخوما) و چاوییشه كوێرده‌بویین،
به‌له‌رزوتا (مه‌لاریا) ده‌مردین و به‌دبه‌ختترین مرۆڤی سه‌رگۆی
زه‌ویش بویین. . خۆ ئه‌گه‌ركه‌مێ له‌دنیای ده‌وروپشتمان سه‌رمان
ده‌ربچوایه گۆشه‌ی زیندان چاوه‌ڕوانی ده‌كردین و ته‌مه‌نی
لاویه‌تیمان له‌تاریكیدا به‌سه‌رده‌برد.
سه‌رباری
ئه‌و ژیانه‌ی كه‌دۆزه‌خێك بوو به دۆزه‌خه نادیاره‌كه‌ی
خواوه‌ندیش تۆقاندبویانین! ! كه هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانی خۆمانی
لێسه‌ندبوین و له‌گێژاویانا په‌له‌قاژێمان بوو. .
به‌ڵام ئه‌و
نه‌گبه‌تی و ده‌ردیسه‌ری و نه‌زانینه دوێنێ بووه‌و ئه‌مڕۆ كورد
به‌راستیه‌كان گه‌یشتوه
و ده‌زانیت
چ جۆره رێگایه‌ك هه‌ڵبژێرێت، ده‌زانێت نیشتمانی له‌كام جێگای گۆی
زه‌ویدایه‌و
چه‌ند
(كیلۆمیتر) ی دووجا پان و به‌رینه‌و دانیشتوانی چه‌ند ملوێن
كه‌سه‌و داهاتی نیشتمان و سامانی ژێرزه‌مینی و سه‌رزه‌مینی چییه‌و
چه‌نده و مێژوه‌كه‌شی چۆن نوسراوه‌ته‌وه؟
ئه‌مڕۆ
رۆژێكیتره‌و مناڵانی كوردستانیش به‌چاوی دوێنی سه‌یری روداوه‌كان
ناكه‌ن و ئه‌وسته‌م و زۆرداریانه‌یان لا نه‌نگه‌و چیتر سه‌ر بۆهیچ
یاسایه‌ك دانانه‌وێنن. . تابه‌ڵێنی تۆكمه‌و نامه‌ی باوه‌ڕپیكراو
وه‌رنه‌گرێت له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و زلهێزه‌كه‌ی
دنیا (ئه‌مه‌ریكا) ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵناگرێت، مافی خۆشمه وه‌ك
نوسه‌رێک به كوردی باشوور بڵێم له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا كه‌س
ده‌نگ نه‌دات تاسه‌د ده‌رسه‌د فیدڕاڵی و خواسته‌كانتان
به‌په‌یمانێكی باوه‌ڕ پێكراو به‌رجه‌سته ئه‌كرێت.
ده‌ئێوه‌ش
سه‌رانی كورد ده‌نگ بۆئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن كه زۆر نزیكه،
با نه‌هامه‌تیه‌كان وهه‌ژاری وده‌ردیسه‌ری وكۆیلایه‌تی
هه‌زارباره نه‌بێته‌وه‌و له‌سه‌رخاكی پیرۆزی خۆمان به‌چاوی
میوانێكی ره‌زاقورس و ره‌زاگران سه‌یرمان بكه‌ن، هه‌ربه‌ده‌ستی
خۆشمان دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق سه‌روه‌ریمان لێوه‌ربگرنه‌وه‌و
خۆفرۆشان و هه‌لپه‌رستانی كوردیش پاسی پاشماوه‌كانی رژێمی
گۆربه‌گۆری سه‌دام بكه‌ن كه به‌وئاواته‌وه ئه‌ژین! ! ! . . . . .
.
/13/11/2004
دانمارك