بةو هةموو كوصخايةي كورد ئاغايةكيان تيانابصت!!! ... خالَة حةمة

*هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دنیا ئاغایه‌كی گه‌وره‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه و پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌ییان پێبه‌خشیوه‌. به‌گیان و سامان پاراستویانه‌ و قوربانیان بۆ داوه‌و سه‌روه‌ریشیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

*هه‌موو گروپێكی سیاسی له‌هه‌ل و مه‌رجی له‌باری خوێدا دروست بووه‌و هه‌وڵیداوه‌ خه‌ڵكی له‌ خۆی كۆبكاته‌وه‌و ئاواته‌كانیان به‌دیبهێنێت تارزگاری، زوربه‌ی زۆریشیان به‌ئاوات گه‌یشتون..

*هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك هه‌وڵی ‌داوه‌ رێگه‌ی خراپه‌و خراپه‌كاری له‌مرۆڤ بگریت و په‌ل بهاوێته‌ ناو مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌ژاری و كوێلایه‌تی و نۆكه‌ری گۆڕبه‌گۆڕ بكات زۆربه‌شیان سه‌ركه‌وتوبوون.

*هه‌موو مرۆڤێكیش ئاواته‌خواز بووه‌ كه‌پێشه‌وا‌و ‌‌گه‌وره‌و سه‌رمایه‌دارو جوانخاس و جوانمه‌ردوو ته‌ندروست بێت،له‌ كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتودا مرۆڤی ژیر به‌ده‌ستی هێناوه‌، هه‌ژار یاده‌وڵه‌مه‌ند.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

*به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ی كورد هه‌رگیز نه‌مانتوانیوه‌ سه‌ركرده‌ بۆخۆمان هه‌ڵببژێرین،به‌ڵكوكوێخاو سه‌ره‌ك خێڵمان هه‌بوه‌‌‌و هه‌ڵبژاردنیشیان پێویست نه‌بوه‌و،به‌زۆری زۆرداری خۆیان سه‌پاندوه‌و‌ ئێمه‌ی بێچاره‌ش قوربانیمان بۆداون، ئه‌وانیش زۆر بێشه‌رمانه‌ به‌چاوی سوك سه‌یریانكردوین و (له‌سه‌ر پێشاویش ئێمه‌یان له‌ بیر نه‌بوه‌!!) له‌ژووره‌ داخراوه‌كاندا مامه‌ڵه‌یان پێكردوین..

*گروپه‌سیاسیه‌كانی ئێمه‌ له‌هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باردا به‌ (ئیفلیجی) له‌دایك ئه‌بن و به‌ (ئیفلیجیش

گه‌وره‌ئه‌بن و گه‌شه‌ئه‌كه‌ن و به‌ (ئیفلیجیش) ئاشبه‌تاڵ ئه‌كه‌ن و ته‌مه‌نیشیان درێژه‌.. .

*به‌رنامه‌كان له‌ووڵاته‌كه‌ی مندا بۆچه‌وساندنه‌وه‌ی‌ مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار له‌كاردان و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانیش یارییان پێده‌كرێت په‌ڕوباڵیشیان هه‌ڵده‌كێشن..

*ئاواتی مرۆڤی نیشتمانه‌كه‌ی منیش تا سنوری (شه‌هاده‌ت) و ژیانی كوله‌مه‌رگی و نۆكه‌ری و مه‌رگ گه‌وه‌ره‌ئه‌بێت و له‌وه‌پترگه‌شه‌ناكات،هه‌رله‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌شه‌ كه‌به‌و هه‌موو كوێخایه‌ ئاغایه‌كیان تیا نابێت و كوردیش ناتوانێ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی بكات و كوێخاكانیشمان خه‌ون به‌ئاغا نه‌یاره‌كانی كورد‌وه‌‌ ئه‌بینن..

/دانمارك/ڤالبی/21/11/2004

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org