ئةأؤم ... ئةأؤم ... خالَة حةمة
ئه‌ڕۆم..ئه‌رۆم
تا دڵ ده‌كه‌م به كۆترێ
له هێلانه‌ی
چاوه‌كانتا (ئۆقره) بگرێ
ئه‌ڕۆم تۆش
دیاری لێمه‌وه
به فری
كوێستان به كڵپه‌ی حه‌ز ئه‌توێنمه‌وه
رێگه‌ی
پیرۆزی عاشقان
له (نشێو) و
له به‌رزیا ئه‌بڕێنمه‌وه
ئه‌ڕۆم
ته‌نیا عه‌شقی تۆنیم به‌ده‌ورتا بخولێمه‌وه
من كۆچه‌ری
شاری دڵ نیم سه‌رهه‌ڵبگرم نه‌یه‌مه‌وه
من عاشقی
ووڵاتێكم
(لووتكه) ی
به‌رزی چیاكانی سپی و سووره
من عاشقی
ووڵاتێكم
گشت عاشقن!
عه‌شقیش
بۆته گڕوخوێن و چاوه‌ڕوانی
بۆته
هه‌تاو بۆ كاروانی..
كوردستان/سلێمانی/1983
* (ئۆقره)
ئارام..هه‌دا..ئۆخژن.
* (نشێو)
سه‌ربه‌ره‌خوار..لێژ..نشێڤ
* (لووتكه)
تروپك..