ئةي طلصنةي ضاوةكانم ... خالَة حةمة

 

منی شه‌یدا

له‌و شه‌وه‌دا كه‌لله‌یی بووم

كه‌مانگیان كوشت!

ئه‌ستێره‌یان ئه‌تك ئه‌كرد!

نهێنیه‌كانیان ئه‌دركاند!

باڵی هه‌ڵۆو بازیان ئه‌شكاند. .

تۆی بێداریش وه‌كوو منی

دێوه‌كانی ئه‌‌م دیو چیا

دژی عه‌شق و

دژی خواوه‌ند. .

هه‌ڵگرانی ئاڵای ره‌ش و

چه‌كی به‌زیو

رێگه‌ت ناده‌ن

له‌ته‌ك ترپه‌ی پێی بارابدا

سه‌مابكه‌ی

رێگه‌ت ناده‌ن

وه‌ك من بكه‌ی. .

 (2)

ئه‌ی گلێنه‌ی چاوه‌كانم

بڕوا بكه‌ نابزڕكێنم!

ئێستا ئێمه فێدارێكین

له‌سه‌ر ئاوازی

ناسازی

ره‌شه‌بای شار!

ناڵه‌ناڵی گه‌ڵا وه‌وزه‌ وه‌ریوه‌كان

فێمان لێ دێ!

ده‌سته‌ زبره‌ نه‌فره‌تیه‌كان

به‌ بێ دڵی

بكوژانی شای (شاره‌زور)

جه‌للاده‌كانی ( كه‌ركوك) و

ده‌شتی (گه‌رمیان)

چاویان به‌ستویین! !

لایان شه‌رمه‌ ئێمه‌ی فێدار

دوای ئازادی ووڵات كه‌وتووین! !

ئێمه‌ی شه‌یدا

له‌و رۆژه‌وه‌ی

له‌ كوردستانی به‌هه‌‌شتا

ده‌ركراوین!

وه‌ك كورد ماوین

نه‌دۆڕاوین. .

7/2001 دانمارك/ڤالبی

 

 

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org