ئةطةر ئةتةوصت دةنط بؤ عصراق بدةيت جةلادصك هةلَدةبذصريت!! ... خالَة حةمة

 

له‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ تا به‌مڕۆ ده‌گات پانزه‌ ساڵه‌. . واته‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌یه‌ك گه‌وره‌ بووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی (15) ساڵه‌، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ ته‌نها ووشه‌یه‌ك له‌زمانی (عه‌ره‌ب) ی ناناسێت ئه‌گه‌ریش بۆی بڵێی واده‌زانێ خه‌ڕه‌كی بۆ ده‌ڕێسیت. . له‌ ئاووهه‌وایه‌كی كه‌مێ ئازادا ژیاوه‌و خۆئه‌گه‌ر سه‌ر به‌لایه‌نێك بووبێت كڵاوه‌كه‌شی لار داناوه‌و شای به‌سه‌پان رانه‌گرتووه‌. . ئه‌م نه‌وه‌یه‌له‌ كرداره‌ نامرۆڤایه‌تیه‌كانی سه‌دام و دارو ده‌سته‌كه‌ی وه‌ك نه‌وه‌كانی پێش خۆێ‌ به‌شی زۆری به‌رنه‌كه‌وتوه‌و كه‌مێ سالاتره‌، له‌ژێر ئاڵای به‌ ناو دوو ده‌وله‌تا كه‌ له‌ كوردستان به‌ولاوه‌تر‌ نه‌قورسایی هه‌یه‌‌ نه‌ بڕوا پێكراویشه ژیاوه‌و له‌ هه‌ڵچون و له‌ داچونی پارته‌‌كاندا قاڵ بووه‌ بڕوای به‌ برایه‌تی پڕفرتوفێڵی نه‌ته‌وه‌باڵاده‌سته‌كان نه‌ماوه‌ به‌كورتیه‌كه‌ی ئه‌یه‌وێت له‌ده‌ست رژێمه‌ ده‌ستخوێناویه‌كان رزگاری بێت، ئێستا چۆن وه‌ به‌چشێوه‌یه‌‌ك ده‌نگ بۆجه‌لادی خۆی ئه‌دات ده‌رگای زیندانی بۆ بكاته‌وه‌و په‌تی قه‌ناره‌ی بۆ هه‌ڵبواسێ. . . . . خۆ ئه‌گه‌ر زلهێزه‌كانی خۆشمان زۆریان بۆهێناون ئه‌بێ ئه‌وانیش ئه‌م مه‌رجانه‌یان هه‌بێت تابه‌شداری له‌هه‌‌ڵبژاردنی عێراقدا بكه‌ن:

1) سنوری كوردستان له‌ سنوری عیراق جودابكرێته‌وه. ‌

2) ئه‌وجێگایانه‌ی له‌رژێمی گۆڕبه‌گۆڕدا كوردی لێ ده‌ركرابو‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زیدی باپیریان.

3) ئه‌و شاڕۆچكه‌و گوندانه‌ی‌ كه‌له‌كوردستانیان داپچڕاندبون بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رخاك و نه‌خشه‌ی كوردستانی پێش كۆده‌تای شۆڕشی 14/ته‌موزی/1958.

4) ووت وێژ له‌سه‌ر كوردستان بوونی كه‌ركوك و موسڵ نه‌كرێت.

5) خانه‌قین/مه‌نده‌لی/كفری/جه‌له‌ولا/شه‌نگار/مه‌خمور/توزخورماتوو/شوێنه‌كانیتریش بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستان وده‌ستی (ته‌عریب) ی لێدووربخرێته‌وه‌.

6) چاو به‌ سه‌رژماردنی ساڵی/1957 بخشێنرێت بۆ دابینكردنی زۆرینه‌ی كوردو تورك و عه‌ره‌ب هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانی سه‌دام وه‌لبكرێن ماڵه‌كانیان لێ بكڕنه‌وه‌. .

7) هه‌موو كورده‌ده‌ركراوه‌كانی كه‌ركوك بگه‌ڕێنه‌وه‌ و زیانه‌كانیان بۆ ببژێرن قه‌رزیان بدرێتێ بۆ ئه‌وه‌ی خانوبه‌ره‌ی پێ دروستبكه‌ن.

8) یاسای فیدراڵی بێ كه‌م و كوڕی و فێڵ له‌ته‌ك ئه‌وخاڵانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌ست نیشانكران له‌ژێرچاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگریوه‌كاندا په‌ێڕه‌وبكرێ.

9) ئاڵای كوردستان له‌ته‌ك ئاڵا عیراقدا هه‌ڵبكریت. .

10) دراوی تازه‌ی عیراق بێبه‌ش نه‌بێت له‌ سونبولی سه‌روه‌ری كورد.

11) سرودی ئه‌ی ره‌قیب له‌ته‌ك سرودی عێراقیدا هاوشان بوترێن.

12) په‌رله‌مانی كوردستان ئازاد بێت له‌ كاره‌كانیداو پابه‌ند نه‌بێت.

 به‌م شیوه‌یه‌ كورد گه‌وره‌و بچوكی ده‌نگبدات سوودمه‌بد ئه‌بێت. . به‌پێجه‌وانه‌ی ئه‌وداواكاریانه‌

كورد جه‌للادێی بۆنه‌وه‌ی داهاتووی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت وپاشه‌ڕۆژێكی تاڵ و ره‌ش چاوه‌روانی ده‌كات. .

 

‌/دانمارك/ڤالبی1/11/2004

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org