وةكوو مةرط لة دوويانم ... خالَة حةمة

 

ئه‌م نیشتمانه‌ زامداره‌

دوژمنه‌كانی دڵڕه‌شن

هێنده‌* (رك) یان له‌م كورده‌یه‌

هه‌زاران ساڵه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن

چیاو به‌رزایی نه‌هێڵن. .

شنه‌ی شه‌ماڵ و (با) ی پیسكه‌ن

سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڵبه‌ستن. .

ده‌می رووبار

پڕبكه‌ن له‌ژار

دایبڕن له‌ شار. .

هه‌وڵده‌ده‌ن

چاوی مێژوو

ده‌ستی یه‌كبووی داهاتومان

گرێ بده‌ن. .

ئه‌و ده‌ست ره‌شه‌ دڵڕه‌شانه‌

هه‌رچیان خواست ئه‌نجامیاندا

ناخی زه‌ویشیان ده‌رهێناین. .

به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی

ده‌می ره‌ش و

دڵی ره‌ش و

ده‌ستی ره‌ش و

مێژووی ره‌شیان

له‌ شیعری من بشارنه‌وه‌. .

دانمارك/ڤالبی

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org

Hit Counter