نامةيةك بؤ تؤ .... خالَة حةمة

ئه‌بێ و ئه‌بێ

ئه‌بێ كاكه‌

رۆژگارێ بێ

كوردستانیش ئاڵای هه‌بێ. .

ئێمه‌ش وه‌كوو

ئه‌و گه‌لانه‌ی مافیان هه‌یه‌

ساڵانه‌ جه‌ژنی بۆ بكه‌ین

نێركز له‌ یه‌خه‌مان بده‌ین

دنیای نوستوو له‌ خه‌و بكه‌ین. .

 (2)

ئه‌بێ و ئه‌بێ

ئه‌بێ كاكه‌

رۆژێ دابێ

بارانی سه‌وز

له‌سه‌ر كێڵگه‌ی ووشك و تینوو

دابێ دابێ. .

یاخود (هه‌ڵه‌بجه‌) ی ئاخ و ژان

له‌گه‌ڵ هه‌ر بسته‌ زه‌ویه‌ك

شه‌هیدێكی تیانێژرا

كه‌ڵێكی له‌سه‌ر وونكرا

كوردێكی له‌سه‌ر هه‌‌ڵخزا

كیژێكی تیا ئه‌تككرا

ببێته‌ مه‌زاری پیرۆز

بۆ گشت كوردو

ئه‌وانه‌ی دێن له‌ دووره‌وه. . ‌

ئه‌وسا ئێمه‌و ئه‌وان ملكه‌چ

نوێژی شه‌هید دائه‌به‌ستین

چه‌ند ساتێ بێده‌نگ ئه‌وه‌ستین. .

جائه‌و رۆژه‌

ئه‌وه‌ی دابوو

ئه‌بێ دابێ

ئه‌بێ دابێ. . . . .

 

ووڵاتی سوریا/دمشق/1990

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org