مرؤظ
... خالَة حةمة
دانمارك
گه‌ر
زانا بێ
خه‌می دنیای له لاباره..
گه‌ر عاشق بێ
كز‌و مه‌لول و خه‌مباره..
گه‌ر سه‌ركه‌ش بێ
روو له‌هه‌ورازو سه‌رداره !!
سه‌ره‌ك خێڵ و سه‌ركرده‌بێ
به‌رپرسیاره..
(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)
گه‌ر هۆگر بێ
هێمن دیاره ..
نهێنگر بێ
پاسه‌وانئ دوو ده‌رباره..
كۆڵانگه‌ڕ بێ
سه‌ر شكاو‌و برینداره..
قومارچی بێ
ماندوو بێخه‌وو هه‌ژاره..
ماستاوچی بێ
ماڵی پره له بێكاره..
دوو سه‌نگه‌ر بێ
به‌دكرداره..
(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)
خۆفرۆش بێ
هه‌ر چه‌ند رۆژێ داشی سواره..
سه‌ری شۆڕه
ملی لاره
باری خواره..