مةزاري سةربازي ون ... خالَة حةمة
له‌سه‌ر هه‌ر
بسته زه‌مینێ
له‌ژێر هه‌ر
گه‌زه ئاسمانێ
مه‌ترسه !
كه‌مێك سه‌رت داخه‌و
تاجه‌گوڵینه‌كه‌ت دانێ !.
* (په‌شێو)
به‌ڵێن
بێ* (حاجی) بێمه‌وه
* (زمانی گڕ
ده‌هێنمه‌وه)
ئه‌و شاعیره
باڵاكورته‌ی
شیعری شكان
بۆ ژه‌مێ
نان. .
ئه‌و شاعیره
نابینایه‌ی
به گۆچانی
ده‌ستی سوڵتان
ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه‌و
گۆڕی وونی
كوردی شێوان. .
به‌نه‌فره‌تكه‌م
فێری بكه‌م
تاده‌توانێ
به
كوردستاندا بڕوانێ
هه‌نگاو
هه‌نگاو ده‌شت ونشێو
لوتكه‌ی چیا
پشتی كووڕی
گردو زۆزان. .
ئه‌و
جێگه‌یه پێشمه‌رگه‌ی وون
(رۆح) و
جه‌سته‌ی خۆی تیاداچان. .
نه‌باته‌وه
ژێر چه‌پۆكێ ده‌ستی شكان !!. .
فێری ده‌كه‌م
هه‌موو شه‌وێ
دوای
نیوه‌شه‌و
دوای
ئه‌وكاته‌ی له تاریكی سامی ده‌شكێ
خه‌و له
چاوانی ئه‌تۆرێ
گوێ رابگرێ
له
قرچه‌قرچی ئاگرو
له هاژه‌ی
رووباری شێت و
له گڤه‌ی
باڕه‌شی تووڕه‌و
نیشتمانێكی
سوتاوو
ئاسمانێكی
ره‌قتر له‌مس
كه چۆن
ده‌گرین بۆ (هه‌ڵه‌بجه) و
بۆ*
(شاره‌زور)
بۆ *
(گه‌رمیان) ی ئه‌نفالكراو
پڕترله‌نوور
. .
كه‌چۆن
ده‌گرین بۆ* (بادینان)
بۆ *
(بالیسان)
بۆ ئه‌م
باشوره
بێنازه
بێ
گه‌وره‌یه !! . .
فێری
ده‌كه‌م
له‌باڵه‌خانه‌ی شیعره‌وه
به‌رد
نه‌گرێته پاساریه‌كان
نه‌بێته
چاوساغی سوڵتان. .
ده‌ستی دا‌و
بێ
ووشه‌ی*
(ساو) بێ
بۆ تێكدانی
هێلانه‌كان. .
فێری ده‌كه‌م
له‌به‌ر
ده‌روازه‌ی گشت شارێ
چه‌ند
فرمێسكێ جێبهێڵێ. .
له وێرانه‌ی
به‌جێماوی گشت دێیه‌كدا
چاوبگێڕێ و
پشویه‌كبات
له‌به‌ر
ده‌رگای گشت ماڵێكدا
كه‌مێ
بێده‌نگ رابوه‌ستێ و
نوێژێ بكات
نه‌ك دایكێكی
جگه‌رسووتاو
شۆڕه‌ژنێكی
به‌رگ ره‌ش
شۆخه‌كچێك
وه‌ك
(وه‌نه‌وشه)
مناڵێكی
هه‌تیو. . شه‌رمن
سواڵكه‌رێكی
چڵكن . . چڵمن
له‌و جێگایه
گوڵێ دانێ و
ناوی بنێ
سه‌ربازی وون
سه‌ربازی
وون. .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1)
(كۆپله‌یه‌ك له شیعری سه‌ربازی وون) شاعیری گه‌وره‌و
به‌هه‌ڵوێست، كوردپه‌روه‌ر حه‌زره‌تی عه‌بدولڵا په‌شێو ته‌مه‌نی
درێژی بۆ ده‌خوازم.
2) (حاجی)
حه‌زره‌تی حاجی قادری كۆیه . درود له گیانی نه‌مری كوردانه‌ی. .
3)
(كۆپله‌یه‌ك له شیعری ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه) حه‌زره‌تی
عه‌بدولڵا په‌شێو.
4) (ساو)
تیژایی ده‌می تیخ . . تیژكراو به سا‌ن.
دانمارك/ڤالبی/11/10/2004