لةكام شيعردا بتلاوصنم .... خالَة حةمة

 

ئه‌مشه‌و نانووم

تاشیعرێكت بۆ نه‌ نووسـم

پڕبێ له‌ماچ

پڕ بێ له‌ حه‌زو خۆزگه‌ی * (زوو) ت

له‌ئاخ و تاسه‌و ئاره‌زووت

له‌جواناوی سه‌ر كوڵم و رووت

ئه‌گه‌ر توانیم

له‌ چوارگۆشه‌ی ماڵه‌كه‌مدا

جێگه‌ی ژووانت له‌ گوڵ ئه‌گرم

ره‌نگی سووری شه‌فه‌ق ئه‌كه‌م

به‌ سوخمه‌یه‌ك بۆسه‌ر سینه‌ت

له‌ چاوی پیس بتپارێزێ..

په‌لكه‌ زێڕینه‌ی دوای باران

به‌كراسێ

جوانی له‌شتی لێ ببارێ..

به‌تارایه‌كی زۆر ته‌نك‌

به‌ئه‌گریجه‌و پرچی ره‌شتا

بێته‌خوارێ..

ئه‌گه‌ر توانیم

تیشك له‌ چرا

وورشه‌و پرشه‌ له‌ئه‌ستێره‌

خه‌رمانه‌ش له‌ مانگی چوارده‌

ئه‌كه‌مه‌وه‌

بۆ ژوورسه‌رت..

له‌ده‌ریاوه‌ گه‌وهه‌‌ر دێنم

بۆ گواره‌ی گوێت..

له‌ گوڵستان گوڵ ئه‌ستێنم

بۆ ده‌وری رێت..

له‌قه‌فه‌زه‌ی سنگی خۆشما

دڵه‌ی مه‌ستم

بۆ قوربانی و خه‌می سه‌رجێت..

 (2)

ئه‌مشه‌و نانووم

تا له‌خه‌می ئاواره‌ییم

شیعرێ نه‌چنم بۆ په‌رچه‌مت

سپی وه‌كوو سه‌روریشم؟ ..

بۆنخۆش وه‌كوو به‌رۆكی خۆت

سه‌وز وه‌كوو * (پونگه‌) ی گوێ ئاو

وه‌ك په‌لكه‌ گیا

وه‌ك * (كازیوه‌) ی به‌ربه‌یانی

شیرینتر له‌ ئاوی كانی

وه‌كوو جوانی سلێمانی..

ئه‌گه‌ر توانیم

له‌ ژێر تاڤگه‌ی چاوه‌كانتا

گوناهه‌كانی بێ تۆیی ئه‌شۆمه‌وه..

گوڵاوپرژێنی شار ئه‌كه‌م

له‌سه‌ر رێشتا

سه‌دان هه‌زار

مۆم و چرات بۆ هه‌ڵده‌كه‌م..

له‌سه‌ر گوێژه‌ی دڵه‌كه‌شم

ئاگری پیرۆز ئه‌كه‌مه‌وه‌..

 (3)

به‌ڵام ئازیز نازانم بۆ

توانام نییه‌؟

شیعری بده‌م له‌به‌رۆكت

هێنده‌ی دڵم خۆشیبوێیت

گشت ره‌نگه‌كان له‌خۆ بگرێ

له‌ژێر بارانی بێ خه‌می و

دڵی ره‌قتا

پڕ له‌وێچێ فرمێسكی چاو

هه‌ڵبڕێژێت..

بێده‌نگی ژووره‌كه‌م پڕكا

له‌ده‌نگی تۆ..

په‌روه‌نده‌ی نازی ئه‌و رۆژه‌ت

هه‌ڵباته‌وه

تاكوو ئه‌مڕۆش لێیدێ بۆسۆ‌و

شوشه‌ی نازی دڵه‌كه‌مت

ووردوخاشكرد

شوشه‌ی نازی دڵه‌كه‌مت

ووردوخاشكرد..

 

دانمارك/ڤالبی/8/2003

‌* (زوو) دێرزه‌مان..له‌مێژینه‌.

* (پونگه‌) جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌كی به‌هارانه‌یه‌ له‌ گوێ چه‌مدا سه‌وز ئه‌بێ.

* (كازیوه) بولێڵه‌ی به‌یان..

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر:  xale1@ofir.dk

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org